کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوکی شەهید سورکێو دەڵێت: ئاواتمان ئەوەیە کە بۆ تەنیا ڕۆژێک بکوژی مناڵەکانمان لە نێو قەفەسی زیندان ببینین

Saturday, 21/04/2012, 12:00


پێرێ وەک وەرگێر لەگەل باوکی شەهید سورکێو سەردانی پەرلەمانی سوێدمان کرد و لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی ژینگە (ڤاڵتەر و ئانیکە) دیدارێک سازکرا.
من بۆ خۆم لەسالی ٢٠٠٦ تائێستا دەیان جار سەردانی پەرلەمانی سوێدم کردوە، بەڵام ئەم جارە چەند دیمەن و سەرنجێکم بینی پێم خۆشبوو باسی بکەم..

١/ پەرلەمانتاری پارتی ژینگەی سوێد (ئانیکالیلەمیتس) لەیەکەم بینینی باوکی شەهید سوركێوی، فرمێسک بە چاوەکانی هاتە خوارێ، یەکەم ووشە، کە لەدەمی هاتە دەرەوە، داوای لێبوردنی لێ کرد، چونکە تائێستا نەیتوانیوە هیچ کارێکی عەمەلی لە ڕەواندنەوەی ئازارەکانی سەرجەم بنەمالەی قوربانیانی ١٧ شوبات بکات... بەراوردی ئەمە بکە لەگەڵ پەرلەمەنتارە کوردەکانی خۆمان، هەر لەو کاتەدا سەرجەم پەڕلەمانتارانی کوردستان لە لیستە جیاکانم بیرکەوتەوە، تٶ بڵێی هەمان هەستی ئانیکا بوێری ئەوەیان هەبێت داوای لێبوردن لەبنەماڵەی قوربانیان (١٧ شوبات و گەلکوژی کورد) بکەن؟
ئای چەند شەرمەزاریە بۆ هەموو ئەو پەڕلەمانتارانەی کە لەگەرمەی رووداوەکانی ١٧ شوباتدا دەنگیان بەو سەرۆک حکومەت و ئەو وەزیرانە دا کەبەرپرسن لە تاوانەکان.

٢/ گەرچی بە(ئانیکا و ڤالتەر) م دەووت، ئێوە زۆر کارتان بۆ ئەو بنەماڵانە کردوە، و ئەوەی ئێوە و پەرلەمانتارانی سوێد کردویەتی، لەهیچ پەرلەمانتار و پەڕلەمانی ولاتێکی تری ئەوروپی نەکراوە. ئامانجیش لەو قسانە تەنیا بۆ ئەوەبوو کەمێک لە فرمێسکەکانیان بوەستێنم. بەلام لەکاتی وەڕگێڕانی ووتەکانی باوکی شەهید سورکێودا، کاتێک ووتی: (گەورەترین هیوامان بۆتە ئەوەی یەک رۆژ بکوژی کورەکانمان لەقەفەسی زیندان ببینم ئەوکات مردن حەڵاڵە بۆمان).... ئەم ووشانە بووە هۆکاری ئەوەی فرمێسکەکانی منیش نەوەستێ... ئاخر ئەمە چ کارەساتێکە لەهەموو ولاتێک ئەگەرلە سیستەمی بەعس ئاسا نەچێت، کەسێک بەڕۆژی ڕوناک خەڵک شەهید بکات، یاسا و دادگا ڕیگای سروشتی خۆی دەگرێتە بەر، کەچی بکوژی مناڵەکانیان، هاوشیوەی بنەماڵەی قوربانیانی گەلکوژی کورد، لەبەرچاویان بەپلەی بەرزی سیاسی و ئیداریشەوە دەسوڕینەوە!؟ بەڵام مرۆڤم دەوێت لەژێر دەسەڵاتی ئەو دوو کۆمپانیا سیاسی و بازرگانیە، باسی مناڵەکانی بارزانی بکات، ئەوا هاوشیوەی شەهید سەردەشت تیرۆر دواتر دەکرێتە تیرۆریست؟ لەکاتێکدا هەموو مرۆڤێک لەکاتی لەدایکبووندا وەک یەک لەدایک دەبن و مناڵی ئەو فیرعەونانە و هەژارانی نیشتمانەکەم وەک یەک، چاو دەپەنجەی دەست و دو گوێی..... هەیە، بەڵام منالە هەژارەکان بە چاوی کۆیلە هی خۆشیان فیرعەون ئاسا ژیان دەگوزەرێننن !؟

٣/ لەکاتی چونە دەرەوەمان (ڤالتەر) بە باوکی شەهید سوركێوی ووت: سەرسامم پێت بەو تەمەن و گوچان و ئازاری پێکانتەوە، کەچی ئاوا بەگەرمی کارو خەبات دەکەی... تێبینیەک بووووە بۆ منیش جێگای هەڵوێستە لەسەرکردن !

راستە بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ شوبات لەتاو ئازارەکانی (جەرگ سوتانیان)، هۆکارێکی ئەو گەرم و گوڕیە ی کارو خەباتەیانە. بەلام ئەی بۆ دوای ٢٤ ساڵ لەتاوان و ٢٢ سالەی" ڕزگاری" کوردستانی باشور، بکوژانی سەدان بنەمالەی پێشمەرگە بەدەست جاش و مەفرەزە تایبەتی، یان ئەنفالکردنی دەیان هەزار کەس بەدەست سەدان ئەنفالچی، لەسەرۆک جاش و خەزرەجی و وەفیق سامەرائیەکان، یان ژارباران کردنی هەڵەبجە و شیوەسانان و بالیسان... بەدەستی تارق رەمەزان و سولتان هاشمەکان، هاوشێوەی بنەماڵەی شەهیدانی ١٧ شوبات بەدواوە خۆیان ڕێک ناخەن و ناجولێن! لێرەدا دەبێت بڵێین، هیچ گلەیی و رەخنەیەک ناچیتە سەر هەموو (مام عەولا و دادە کافیە) بەتەمەنەکانی بنەماڵەی قوربانیانی (ئەنفال و هەلەبجە)، بەلام ئایا ئەو مافەمان نییە، لەو سەدان گەنج و ڕٶشنبیر وبەرپرسانەی بنەماڵەی قوربانیان بپرسین: ئەی ئێوە بۆ هاوشێوەی ئەوان لە کارو چالاکی یان خۆتان کۆناکەنەوە؟ لەوەش شەرمەزاتر چەندین کەس دەناسم، بکوژی خۆشەویستەکانی، هاتۆتە ئەوروپا و داوامان لێکردوون، وەرن لای پۆلیس تەنیا سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن، ئامادە نەبوونە !؟ لەکاتێکدا چەند دانەیەکی تیایە خۆی وەک چالاکڤانی بواری جینۆساید دەناسێنێ ؟ پرسیاری کۆتاییم ئەوەیە ئەو هۆکارە سەرەکیە چییە، کە تاکی کورد، ئاوا کەسێتی تێكشکاوە، بکوژی خۆشەویستەکەی بەرپرسی حزبی یان ئیداریتی، کەچی بێ دەنگ و بێ هەلویستە بەرامبەر تاوانبار و حزبەکەی! لەکاتێکدا لە دەیان ساڵی کارو خەباتکردنی کورددا هەمان ئەو خەڵکە قوربانیە، بەهەزاران نمونەی گیان فیدایی و قارەمانێتی لە شاخ و شار و زیندانەکان بەگیانی خۆی و بنەماڵەکەی تۆمارکراوە؟

٤ / باوکی شەهید سوركیو ووتی: دەسەڵات زۆر جار پەیامی بۆ ناردوین، کاغەزی سپیتان بۆ واژو دەکەین بەس لەدادگا داواکانتان بکشینەوە. بەڵام سەرجەم ئەو داواکارییەمان رەت کردۆتەوە؟ تۆ لێرەدا دەبینی هیشتا خەڵکانێکی زۆر لەناو ئەو دوو قوتابخانەی بارزانی و تاڵەبانی (فەساد وتێكشکانی کەسێتی تاکی کورد) بەڵام کەرامەتی کەسێتی وشەهامەتیان زۆر بە بەرز تر دەبینن، لە ملیۆنەها دۆلار. پێچەوانەی هەزاران مرۆڤی قێزەوەنی ئەو دوو کۆمپانیا بازرگانیە بەکیشەی کورد، کە کەرامەت و ویژدان و دروشمەکانی دوێنیی خەباتیان، هەراج کردووە بۆ چەند وەرەقە دۆلارێکی سەوز و کورسیەکی پر لەتاوان و ناپاکی دا؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە