کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵە مێژویەکەی ئەندامانی سەرای ئازادی بۆ لای بارزانی ....

Friday, 13/05/2011, 12:00


17 شوبات بەدواوە ، مێژوو و قۆناخێکی نوێیە لەخەباتی جەماوەری خەلکی کوردستان ، کە لێرەدا نامەوێت باس لەجوانی سەراکانی ئازادی بکەم ، چ داهێنان و پێکەوە ژیان و قوتابخانەیەکی نوێ بوو لە خەباتی بەدیموکراتیزەکردندا.

هەڵپەساردنی ئەنجومەنی سەرای ئازادی لەلایەن بەرپرسانیەوە، بەبیروای بەندە ، هەڵەیەکی گەورەی مێژویە ، چونکە ئەم سەرایە ببوە سەنتەری کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و رەنگ و کارو چالاکیە هاوبەشەکانیان ، تەنانە وەک ناوەندێکی بریاردەری شەقام کاریگەری و کەسایەتیەکی مەعنەوی سیاسی باشی هەیە . . بەهەلپەساردنی ئەم سەرایە ، جگە لەوەی ئەلقەی دووەمی دەسەڵاتی خەلک تێکشکاو دەسەلاتیش هەنگاوی دوەمی دوای سوتاندنی بەردەرکی سەرا و پەرتەوازەکردنی خۆپیشاندەران ،سەرکردایەتیەکەشی هەلوەشاندەوەو روبەروی ململانێی و دژایەتی یەکتریشی کردنەوە . دەکرا و دەکرێت ئەو ئەنجومەنە وەک شەرعیەتێکی جەماوەری ئەگەر تەنیا بەراگەیاندنیش بوایە درێژەیان بەخەبات بدات، تا بەکەڵک وەرگرتن لە هەلە و گۆرینی تاکتیکی سیاسی و جەماوەری دێتەوە مەیدان ، چونکە تا ئازارەکان بمێنێت سەراکان دروست دەبنەوە .

گەر مەسەلە شکست و کۆتایی پێهینانیش بێت ، ئەوا لەدوای روخانی موبارەک لە میسرەوە لەهیچ ولاتێک ، خۆپیشاندەران نەیان توانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن . تەنانەت لەلیبیا ناتۆ ش لەگەل خەلک لەجەنگدایە . لەسوریاش ، سەرباری ئەوەی رۆژئاوا دەمێکە لەبەرەی دژە خۆی ئەژماری کردوە کەچی کاردانەوەکان لەئاست تاوانەکانی دا نیە ، ئیتر چ جای پارتی و یەکێتی !؟

بۆیە لێرەدا دەجینە سەر کرۆکی باسەکەمان کەبۆچ چوون بۆ لای بارزانی هەلەیەکی سیاسیە ؟

1. سەرەتا هەوادرانی گۆران بەر لەوەی ڕەخنە لەسەردانی ئەوگروپە بگرن کەبەناوی سەرای ئازدیەوە سەردانی بارزانیان کردوە هەقە سزایەکی سیاسی بەرپرسی گۆران لەبەریتانیا (هوشیار عابد) بدەن ، لە گەرمەی خۆپیشاندان و تاوانەکانی پارتی ویەکێتی بەرامبەر خۆپیشاندەران ، لە ژن هێنانی هەرچی بەرپرسی پارتی و بارزانی هەیە لەبەریتانیا و ئەوڕپا هەیە داوەتی کردون . ئاخر ئەمە ناچێتە پەیوەندی کۆمەلایەتی بەئاستی ئەوەی ئەمە لوتکەی ڕیزگرتنی بەرپرسە تاوانبارەکانی پارتی ویەکێتیە . کەلەلایەک کوری هەژاری ئەم گەلە بەکوشت دەدەن خۆشیان پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانیان ئاسایە ؟

http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=501&Cor=7&Besh=Reportaj

2. سەرای ئازادی ناوو دەنگێکی جوان و مەعنەوی لەململانێکردن لەگەل پارتی ویەکێتی هەیە ، بۆیە بەهەموو شیوەیەک هەول دەدەن ئەم ناوەندە پەرتەوازەو ناشیرین بکەن و ململانێی قوڵ بخەنە نێوانیانەوە . سەردانی ئەوپۆلە ئەندامەشی زیاتر بووە هۆکاری جیبەجێ کردنی ئەوپیلانە .

3. لەسەرای ئازادی دروشمی هەلوەشاندنەوەی هەرسێ ناوەندەکەی دەسەلات لە(پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم) بەرزکرایەوە ، ئیتر ئەوەی ئەندامی بێت دەبێت ڕێز لەرای زۆرینە ی ئەندامانی سەرا و خەلکە خۆپیشاندەرەکەی بگرێت . بۆیە چ گالتە جاریەکە تۆ لەدروشمی هەلوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بەرەو ئەندازیاری چاکسازی یان داخوازی چاکسازی لێ بکەی!؟ . ئەمە ئاشبەتالە لەدروشمەکان و سەرکەوتنێکی مەعنەوی بارزانیە . د فائیق گولپی کەرێزێکی تایبەتی لای زۆرینەمان هەیە ، لەبری ئەوەی بوەستێ لەدریژەدان بەو هەلەیەی درێژە بەپاساو هێنانەوە بۆ لای بارزانی دەهێنێتەوە ئەمەش دەبێتە ئەوەی ئەو میژوە جوان و پاکەی بەرەو لەکەدار وبون ببات . لەکاتێکدا هەر خۆی لە ١٩ی ئاپرێل دەلێت دوای بەکار‌هێنانی هێز و ٢ مانگ تێپەرین خۆپیشاندان بێ وەلامدانەوە باهەمومان دروشمی گۆرینی دەسەلات بەرز بکەینەوە !؟

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a482adfb

4. یەکێک لەجوانیەکانی تری ١٧ شوبات بەدواوە ، سەرباری بەگوڕهاتنەوەی شەقام ، هاوکات دەیان کەسایەتی و سەرکردەی جەماوەری دروستکردەوە . چونکە لەقۆناخەکانی پێشودا یان هاوشێوەی پیرە هەولێر ، شەقام داماڵدرابوو لەسەرکردەی جەماوەری . بەلام بەهۆی ئەم دیدارەوە ئەم کەسایەتیانە روبەروی جۆرێک لەبێ باوەری لای خەلک دەبنەوە کەئاستەمە بگەنەوە بەر لە بەرواری 09/05/2011

5. نازانم ئێمە تاکەی بەخشندەیمان سنوڕ ی نیە و بەردەوامیش بەدروشمی عفااللە عما سلف کار دەکەین ، کەهەریەکێک هەرچی تاوان و ناپاکیەکی ئەنجام بدات ، بە شەو رۆژێک لێبوردەیمان دەگاتە ئەو ئاستەی بیکەینەوە بەرپرسی ئەم گەلە بریندارە !؟ ، بەواتایەکی تر لەجەلادەوە بیکەینە وە بە سەرۆک و سەرکردەی ئەم گەلەوە . لەکاتێکدا هەمومان ئاماژە بەخەباتی جولەکە ئاسا دەکەین لەڕیزگرتنی تاکی ولاتەکەی . بۆیە لەم رووەوەدەلێم ئەمە چ کارەساتێکە بارزانی لەو رۆژەی بۆتە سەرۆکی هەریم نەوەک رۆلە ئیداریەکەی نەبینیوە ، بەلکو بەردەوام ئەو بۆتە دەنگ و پالپشتی جەلاد ، دز ، گەندەڵ ..لەتەک ئەوەش بەوتەی بریقەدار و سۆزدارانە خەڵکی چەواشە کردوە . بۆیە مافی خۆمانە بپرسین ئایا کاتی ئەوەدانەهاتوە بارزانی وەک رەفتار نەوەک وتەکانی بەخەلک بناسێنین ؟ . ئایا وتنی بادادگا رێچکەی خۆی بگرێت لەبەرامبەر رادەستکردنی تاوانبارانی ١٧ شوبات ، درێژەی گالتە جاریەکانی بارزنی نیە بەهەستی ئێمە ؟ لەکاتیکدا دادگا و یاسا دوومینبەری گالتەجاری بارزانی و تالەبانیە کە بۆ مەرامەسیاسیەکانیان بەکاری دەهێنن ؟ باشترین نمونەش لەیەک رۆژدا ٣ جار سەرنوسەری گۆڤاری لڤین دەدرێتە دادگا بەلام بارزانی ، گەورە تاوانباری ١٧ شوبات لەهەمان ڕۆژدا دەکاتە جێگری مەکتەب رێکخستنی حزبەکەی ؟ یان گالتە جاری نیە کاتێک 'سەرۆکی هەرێم' دەلێت گرەنتیم بدەنێ کەهێز کشایەوە خۆپیشاندان نەکرێت ، لەکاتێکدا خۆپیشاندان مافێکی سرشتی خەلکە ؟ لەهەموشی گالتە تر دەلێت ئاگام لە داخوازی خۆپیشاندەران نەبووە ، ئاخر ئەم رستەیە کافیە پێێ بلێێن گەرتۆ لەو ٣ مانگەدا ئەو هەموو داخوازیەی خەلکت لەسەدان مینبەری راگەیاندنەوە گوێ لی نەبووە ئەی کاری جەنابت چیە بەناوی سەرۆکی هەریمەوە قسە دەکەی ؟

لەکۆتایش دەلێم ئەم گروپە زۆرینەیان کەسانی مێژوو پاک و جەماوەری و قوربانی دەری گەورەن ، هەلەیەکی میژویان ئەنجام داوە ، پێویستە درێژە بە داکۆکی لە هەلەکەیان نەدەن چونکە روبەروی سزا ی قورسی جەماوەری دەبن (باوەرنەمانی خەلک پێیان) باشترین رێگاش ئەوەیە دان بەهەلەکەی خۆیان بنێن و بەهەوڵی هەموو لایەک هەوڵبدرێت سەرای ئازادیەکان بەشیوازێکی نوێ بێتەوە مەیدان ، چونکە ڕەورەوەی مێژوو، بە شێخ جەعفەرە قەزەمە سیاسیەکان ناوەستێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە