کورسیەکەی تالەبانی سەری کورد و یەکێتی دەخوات
Thursday, 22/04/2010, 12:00
ئەگەر تادوێنی لەنزیکەوە کەسایەتی بەرپرسانی کوردمان نەدەناسی ، کەزۆرینەیان ، چ درۆزن و کەسایەتیەکی لاوازیان لەبەرامبەر پارەو دەسەڵات هەیە ، ئەوا ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان دەبینین ، کە چۆن مۆرال و باکگراوەندی سیاسی و سپلەیان بەرامبەر هاوڕییە شەهیدەکانیان نماوە .
بۆیە دەپرسین ، چەند بەرپرسی کورد لەنێوان نەتەوە و کورسی ودۆلار ئەوەی یەکەمی هەلبژاردوە ؟
چەند بەرپرس لەسەر مەسەلەیەکی نەتەوایەتی ، ناعەدالەتیەکی کۆمەلایەتی ، دەستی کێشاوەتەوە ؟
لەسەر کورسیەکانی تالەبانی و هوشیارزێباری و عارف تەیفور ...... چ باجێکی سیاسی گەورە بەکوردرا (بێدەنگ بون لەمەسەلە جارەنوسسازە نەتەوەیەکان) !؟
چەند ئەندام پەرلەمانی کورد لەبەغدا ، لەیلا زانا و ئەحمەد تورک ئاسا (زیندان و لێدان) قومبەلەی سیاسیان خستە ناو پەرلەمانەوە . (ئاخر ئەوان کۆمەلێک قوتابی قوتابخانەی بارزانی و تالەبانی بون بەدارا دو دارا دی دەیان خوێند و ئامانجە گەورەکەیان (موچەی زۆر و پاسەوانی بن دیوار و لەقەبە بێ بەروبومەکە بوو) قورتان بەسەر بەرامبەر میژوو .
لەوەتەی تاڵەبانی لەبەغدایە چی بۆکورد کردوە !! بایەکێتیەکان دەستکەوتەکانی بژمێرن ؟ جگە لەرەفز کردنەوەی یەک بریاری شۆفینستەکان مادەی ٢٣ ؟ بەلام لەبەرامبەر سەنگی ئەو کورسیە چ باجێکمان دا وەک
١.دابەشکردنی کەرکوک ٣٢ بە ٣٢
٢. نەنواندنی هەلوێستێکی بوێرانە لە ٧ سالی دانیشتنی لە بەغدا
٣. داکۆکی کردن لە جەلادانی کورد و دامەزاراندنی دەیان جەلادی کورد لەناو کۆشکی کۆماریەکەی بەدەنگی کورد هەموو ٤. تواناکانی خۆی لە بەهێزکردنەوەی عیراق بەکارهێنا ، ئەمەش لەبواری پراکتیزەکردن ، زو یاندرەنگ کورد باجەکەی داوە و دەدات .
٤. حزبەکەی کردە قوربانی ، کورسیەکەی ، ئاخۆ دەتوانیین بلێێن ئەگەر تالەبانی لەکوردستان بوایە ، کێشە گەورەکانی یەکێتی بەو شیوەیە دەتەقیەوە و کەئێستاش چاوەڕیی دەکرێت تەقینەوەی دواتری بەدوا بێت (بالی کۆسرەت)
پارتیش بەبەرنامە بەرەو بەغدای دەکشێنێت تا
١.بەدەستکەوتێکی سیاسی بیگۆڕنەوە لەگەل یەکێتی . وە بێ دەنگیان بکەن (حکومەت وەربگرنەوە)
٢،کەسێکی کاریگەر و رکابەرێکی بەهیز لەململانێی دەسەلات دوردەخاتەوە .
٣، دورکەوتنەوەی تالەبانی دوبارە دەبێتەوە هۆی لەدەستدانی سەنتڕال و تەقینەوەی و ململانێی گروپەکانی یەکێتی.
بۆیە ئەگەر ئەم جارەش تالەبانی کورسیەکە وەربگرێتەوە (هەمو ئەگەرەکان ئەوەیە وەردەگرێتەوە)
وەک یەکێتی دەبنە کۆیلەی پارتی و هێزێکی بچوک (شەریکەیەکی بازرگانی) لێ دێت ،
وەک مەسەلە نەتەوەیەکانیش باجی نەتەوەیی زۆر گەورەتر لە جاری پێشوو دادەنێن ،
ئێمە پێویستمان بە کۆمەلێک نوێنەرە لەبەغدا وەک لەیلا زانا بەناوی زیندان بچێتە پەرلەمان ، وەک ئەحمەد تورکیش لەبەرامبەر هەلوێستە نەتەوەیەکانی خۆی گروپەکەی حزبەکەی یاساخ بکرێت و چاوەڕێ بێت لەپڕێکا رەگەزپەرستێک دەستی لێ بوەشێنێ . نەوەک (تالەبانی و هوشیار زێباری) ەکان بەدەنگی کورد لە خزمەت عروبە و کەسێتی خۆیان بن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست