کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆشنبیره‌ ترسنۆکه‌کانی هەولێر

Friday, 25/03/2011, 12:00


ئەنجام نەدانی خۆپیشاندان لەشاری هەولێر ، ئەگەر هۆکارێک لەهۆکارەکانی بۆ مامەڵەی هاوشیوەی رەفتار فاشستی پارتی بگەڕێتەوە ، ئەوا لایەنیکی تریشی ، نەبونی پێشڕەویەکی مەیدانیە لەحزب و ڕێکخراو ڕٶشنبیرانەوە . ئەگەرنا هەولێریەکان نمونەی خەڵکی پاک و بەهەڵویستن ، سەرباری ئەوەی زۆرترین ئازاری ٢٠ سالەی دەسەڵاتیان بەر کەوتوە .

لێرەدا قسە لەسەر بێهەلوێستی و هەڵپەرستی ، سەدان قەلەم بەدەستی خۆ بەگەورە " ئەدیب و نوسەرو ڕۆشنبیر" دەکەین کە تاچ رادەیەک بەرامبەر دەیان وسەدان تاوان لەشارەکەیان کەمتەرخەم و تاوانبارن . ئەم سوپایە بەناو ڕٶشنبیرە ، ٢٠ سالە لەشارەکەی تاوان ئەنجام دەدرێت ، بێ ئەوەی سەدان خۆ بە بەئەدیب و نوسەر وسیاسەتمەداری.... ئیدانەیەکی سەرلاپەر یێک و کارێکی مەیدانی بۆ بکەن ، بەلام کە ڕەخنە لە دەقێکی شیعری یان بابەتێکیان بگری ، ناوەستێ تا بەتوندی وەلامت نەداتەوە

ئەم سوپایە بەناو ڕٶشنبیرە ، بەوشە ڕێزکردن دەولەمەندە ، بەلام بە موڕال بەرامبەر پێشگرتنی تاوان یەکجار هەژارە . بەتایبەتی لە ٣١ی ئاب بەدواوە ، زیاتر بەرەو قٶلایی کۆیلەبون چووەتە خوارەوە ، بەرادەیەک ئەمڕۆ لەهەولێر بەمانای وشە هەولێر لە قەیرانە لەتەک تەنگ پێ هەڵچنینی ئازادی شار و گەنجانی بوێر ، کەچی ئەمان هەڵدانی پێکی شەوان و چایەکەی گازینۆی مچکۆیان بەهەموو ئەوسوکایەتیەی پارتی بەرامبەر شارەکەیان ناگۆڕنەوە .

لەکاتی کەمپینی دژ بە تێكدانی شوێنەوارەکانی پیرە هەولێر ، ئەم سوپایە قەلەم بەدەستە ، لەبەردەم گازینۆی مچکۆ پارێزگاری هەولێر کۆنترین بازاڕی هەولێریەکان تەخت دەکرا و خەریک بوو چەندین گەرەکی شوێنەواری شارەکەشیان تەخت بکرێت. کەچی ئەوان چاوەکانی خۆیان بەستەوە و گوێکانی خۆشیان پڕ لەمس کرد ، بەرامبەر شۆڤەڵەکانی نەوازد هادی . کەچی هەر ١٠٠ مەتر دورلەهەمان شوێن ، باسی لەگرنگی مێژووی کەلتوریان دەکرد ، یان فەرهاد پیربال قەڵەمە ناپاکە نوێکەی قەڵا ، شانازی بەهێنانەوەی چەند دەستنوسێکی مێژویی بۆ کوردستان دەکرد ....

. ئەمە باس لەو دەنگە بازرگانانەش ناکەم کە لەناو رۆشنبیرانی هەولێر بونی هەیە ، خۆی پێ فول رەخنەگری دەسەلاتە بەلام لەسەر بەیانامە ٧ خالیەکەی گۆران ، لە ڕۆژنامەی" هەولێر و کوردستانی نوێ و کەناڵی ئاسمانی کەی ئێن ئێن ، بەپێی ئاراستەی میدیاکە پەرەبۆلە سیاسیەکەی دەسوڕاند.

سەیر بکە ن لەناو شاری هەولێر زانکۆی شارەکەیان یەکێتی قوتابیان دادەخات ، ڕۆژانە سوکایەتی ، هەرەشە ، ئیرهاب بەرامبەر دەنگە گەنجە قارەمانەکانی ئەم شارە دەکرێت ، کەچی ئەوەندە بێ کەرامەتن بەیەک دێریش ئیدانە ئەورەفتارە مەترسیدارانە ناکەن ، لەکاتێکدا دەیان قەڵەم بەدەستی گەنج لەهەولیر لەسەرجەم ئەو گۆڤار و ڕۆژنامە هەرە رەخنەکانی دەسەڵات ، بابەت و پڕۆتستۆ لەسەر دەسەلات دەنوسن و هەولی کارو چالاکی جەماوەری دەدەن . ئەگەر بشڵێن روبەروی سزا دەبینەوە سەرباری ئەوەی هەڵویست واتا قوربانی ، هاوکات با فێڵ لەخۆشمان نەکەین سەرباری هەموو ئەو زەبرورزەنگەی پارتی ، بەلام چەندین گروپ گروپ لەگەرمەی لوتکەی ئیرهابی پارتی خۆپیشاندانی ٢٥.٠٢ و داخستنی زانکۆ . بەیانامەی ئیدانەیان دەرکردوە، کەچی نەشەهید ، نەزیندانیش کران . ئاخر تۆبڵێی پارتی ئەوهەموو دەنگە تیرۆرو بخاتە زیندانەوە !!؟ .

ئەم رەفتارە لەرزۆکیە ی زۆرینەی ڕٶشنبیرانی هەولێر کەبوێری ئیدانە بەواژوو نەوەک خۆپێشاندانی تیا نیە . تەنانەت هەندەرانیشی گرتۆتەوە ، بەرادەیەک لەدەرەوەش کەمترینیان لەبابەت نوسین بوێرن ، لە کارو چالاکی مەیدانین .

نایشارمەوە لەوکەمپینە بۆ ئازادی هەولێر دەستمان پێکردوە کەمترین دەنگی هەولێریەهەندەرانیەکانی تیایە ، لەکاتێکدا ئەمە تەنیا واژوە ؟

دەزانم پێم دەلێن لەهەندەرانی شوێنت گەرمە و وەرە وەکوردستان قسەی زلی وا بکات. سەرباری ئەوەی لەو دەسالەی لەهەندەرانم ٣ جار هاتمەوە ، بەهەمان نەغمە قسەم کردوەو ، ئەوانەی لەهەندەرانیشن بەدەیان هەزارن ، بەلام کەمترینیان خاڵ لەسەر وشە دادەنێت، یان کارو جالاکی دەکەن . بەلام دەبێت بڵێم ئەوسوپایە لەرزۆک و هەلپەرستە ی ڕٶشنبیران ، کەلەهەولێریش بوین ، ئێمە بەردەوام لەسەر شەقام ئەوانیش بەپاساوی هاوشیوەی ئێستا نە هەڵوێستیان هەبوو نەدەهاتنە مەیدان ...

دەزانم لەشارەکەی من ئەگەر سوپایەک قەلەمخۆفرۆش و چەواشەکاری فەرهاد پیربال ئاسا هەیە ، ئەوا سەدان قەڵەم و دەنگ بوێری هاوشێوەی سیمبولەکەی قەلا و ئازادی سەردەشت عوسمانیشی تیایە ، کەئەو رۆژە دور نیە لەسەر دەستی ئەوگەنجە بەئەخلاقانەی وشە ، تەلیسمی سیستەمی پۆلیسی پارتی بای بای لێ بکرێت

٢٠١١/٠٣/٢٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە