گاڵتە جاریەکانی دەسەڵات لەسەر بەیانامەکەی گۆران !؟
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
کاردانەوە ی هەردوو حزبی فەرمانڕەوای بەرامبەر بەیانامەکەی گۆران ، هیستریا ئاسا و ئیرهابی سیاسی پێوە دیارە. بەزمانێکیش نوسراوە ئەوەندەی لە زمانی شەقام دەچێت لە حزبی سیاسی ناچیت . کەلێرەدا چەند کورتە رەخنەیەک لەسەرکاردانەوەکان دەردەبڕم
١. ٢٤ی ئەم مانگە ، لەولاتی یەمەنی ، خەنجەر لەپشت و عەلی عەبدوڵا سالحی گوندی سەرۆک !!؟ ، دەیان هەزار هاولاتی یەمەنی بەشەقامەکانی عەدەندا ،سورانەوە هاوریان دەکرد ، دەبێت رژیم و سەرۆکی وڵات دەست بکێشتەوە . پۆلیسی یەمەنی پاسەوانی کردن ، ئازاری یەک کەسیشیان نەدا . کەچی ١٩ ساڵە لەڕاگەیاندنەکانی پارتی ویەکێتی ، بەئاستی ناوی بارزانی وتالەبانی وموزایەدەی ئەوەمان بەسەرا دەفرۆشن " ئەزمونێکی نوێین لە بواری دیموکراسی لەناوچەکەدا" ؟؟ هەر ئەمڕۆش وەفدێکی حزبە ئیسلامیەکان لەگەل مەلیکی ئوردن دانیشت و داخوازی هەڵوەشانەوەی حکومەت وپەرلەمانیان کرد بێ ئەوەی سوپاکەیان بخەنە حالەتی ئامادەباشیەوەوە . لەکاتێکدا ئەوانە گوندی و مەلیکین . بەرپرسانی پارتی ویەکێتیش ئەندام و هەواداری سۆسیالدیموکراتن !!
..خۆشترین نوکتەشیان . تا دورۆژ لەمەوبەر دەیانوت کوردستان تونس نیە . کەچی بەیەک بەیانەمە بنکردو سەرکردیان کەوتنە حالەتی ئامادەباشیەوە ، وەک ئەوەی سوپای مەغول بەرەو داگیرکردنی ولاتیان هاتوە؟ .
٢.جەمیل هەورامی و بەناو پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ، شەو بەیانامەی گۆڕان دەرچوو بۆبەیانیەکەی هەرزوو ، سەدان کەسی کۆکردەوە ، بێ ئەوەی مۆڵەت پێشکەش بەپارێزگاکەی بکات . گۆرانی بەتێکدەری هەموو ئەزمونەکە ناساند .. هاوکات ساڵی پاریش لەسەر وتنی پەرلەمانتارێکی گۆران ، کە پێشمەرگە میلیشیایە ، ڕانەدەوەستا وەک ئەوەی باوکیان کوشتبێ .... کەچی هەر ئەو سەرۆکە و پێشمەرگە د ێرینەکانیانی ، دەیان جار خۆی وپێشمەرگەکانی لەترسی سوپا خوێنڕیژەکەی وەفیق سامەرائی ، سولتان هاشم ، نزار خەزرەجی وسەدان سەرۆک جاشی ناپاک . هەڵاتون نەوەک شەهید بن وە سەدان و هەزاران هاوڕێی چیا و خەباتیانی شەهیدکردوە و سوکایەتیان بە خوشک و دایکیان کردون ..... هەرچی بڵیی سوپای بەعس بەرامبەریانی کردون . کەچی کاتێک تاڵەبانی سولتان هاشمی ، بەئەفسەرێکی نایاب ناساند و وتی شەری لەسەر دەکەم ، نزار خەزرەجی بەیەکێک لەئەفسەرە نشتمانیەکان ناساند، وەفیق سامەرائی کردە ڕاوێژکاری و تارق رەمەزانیشی ئازاد کردو دەیان سەرۆک جاشی کردە بەرپرسی یەکیتی .....خۆ بوێر و خاوەن کەرامەت نەبوو ، بلێت مامە تۆ سوکایەتی بە مێژوومان دەکەیت و جەلادی هاورێکانم دەکەیت بەقارەمان !؟ لەهەموشی خۆشترە لەتەک سەدان سەرۆک جاشی ناپاک و بکوژی هاوڕیکانی لەیەک وەزارەت موچە وەردەگرێت ... تۆ ویژدانی ، جەمیل هەورامی هەست ناکەیت چ تاوانێک بەرامبەر پێشمەرگەی شاخ و شەهیدەکان دەکەیت !!؟
٣ دەمێکە قەڵەم و رەخنە تەنیا چۆتەسەر پارتی ویەکێتی ، جارجاریش چەند بابەتێک بەر گۆران کەوتوە ...ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی یەکگرتوو کۆمەڵ ، بەئارەزوی خۆیان تەڕاتێن بکەن .. ناهەقیان نیە ..لاوی کورد لەرۆژهەلات لەسێدارەدەدریت کەڕولاڵن . تۆپبارانی خاک ونیشتمانەکەیان دەکرێت ...گوێکانیان دەنگی تۆپ نابیستێ . هاوڵاتی سڤیل شەهید دەبێت و ڕەزو باغی دەسوتێ ، چاویان نابینێ .... بەلام بۆیەک وشەی جێندەر ئامادەن شەری واترلۆت بۆ بکەن .. لەهەموو شوینێکیش دەلێن سەروەری ئەزمون و نەتەوەکەمان لەسەروی هەمووشتێکەوەیە !!
وەک پیشەی بەردەوامیشیان لە سیاسەتی ناوخۆوە ، بەبیردۆزی نەشیش بسوتێ نەکەباب .. بەرامبەر رونکردنەوەکەی گۆران هەلوێستیان نمایش کرد ، بێ ئەوەی بەیەک دێریش ئیدانەی ئەو بەیانامە زمان زبرەی سەرۆکی هەرێم و پارتی ویەکێتیتان بکردایە !!
بەراشکاوی دەڵێم ئۆزسیۆنبونی ئێوە ختوکە لێدانە لەدەسەڵات .. بوێریتان تیا نیە ، قسەکانی ناو ماڵ و کۆبۆنەوەلەگەڵ ئەندامانتان بخەنە ناو بەیانامەکانتان . ئەزمونی ٢٠ ساڵەی پارتی و یەکێتیش نیشانی دا ئەوان بە موجامەلەی دۆستانە و یاداشت و بەتەمای خوای ئێوە ، کاریان تیا ناکات . بۆیە قەیرانی ئێمە ئۆپزسیۆنی سەرشەقامە . ئاخر کەی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و داهات دز بەزمانی گوڵ ویاداشت ،گۆراوە !؟
٤. لە شەری ناوخۆ وە پارتی ویەکێتی یەکی کۆمەلیک حزبی کارتۆنی و موچە پێدراویان بەخێو دەکرد ، تا بۆکاتی پێداویستی بەیانامەیان پێ دەربکەن . ئەم پەتایە ئێستاش بەردەوامە ، تەنیا ئەوەی گۆرانی تیا ڕویداوە ، هەردوو گروپیان تێکەڵ بەیەک کردوە .
لەسەر ئەو بەیانامەی گۆڕان پیشە ئاسا لەسەری رەش کۆیان کردنەوە و بەیانامەکیان پێ دەرکردن و دواتر بەڕێزەوە !! ناردیانەوە بارەگاکانیان . شایەنی باسە زۆرینەی ئەو بەناو پارتانە خۆیان پێ ئۆپزسیۆنە! کەچی لەکاتێکدائۆزسیۆنی عەرەبی لەسەر شەقام گڕی گرتوە ، ئەوان لەماڵی سەرۆک ماستاوبەخەستی بۆئاغاکانیان دەکەن . نازانم کەی دەبنە خاوەن ئەو مٶڕالەی لەگەل ئەندام و هەوادارانیان لەبارەگاکانیان نەوەک لەسەری ڕەش ، گفتوگۆ لەسەر دەرکردنی بەیانامەیەک بکەن . .
گۆڕان هەڵەی کرد بەوزمانە گوڵە و لەو چرکەساتەی کەخۆپیشاندان بۆ نەبونی کارەبا بەڕێوە بوو لەگەل ئەوئەقڵیەتەی پارتی ویەکێتی مامەڵەی کرد . ئاخر نەوشیروان دەیەوێت ڕۆلی گاندیمان بۆ ببینێ ، لێیان بدەن و قسەنەکەن . بەلام لەیادی چووە ، ئەقلی پارتی ویەکێتی ساڵی ٢٠١١ ، زۆر دواکەوتوترە لە عەقڵی ئینگلیزی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم !
گەرچی بەیانامەکەی گۆران یاداشت بوو ، نەوەک چونە سەر شەقام ، وە هاوشێوەی شۆڕشگیرانی تونس و یەمەن و میسڕ و ئەردەن داوای دەستکێشانەوەی سەرۆکی تیا نیە (بارزانی وتاڵەبانی) ..هاوکات سەقفی جێبەجێکردنی داخوازیەکان و ئەگەری جێبەجێ نەکردنی چ کاردانەوەیەکیان دەبێت رون نیە . بەڵام لەچاو سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی تر ناتوانین وەک هەنگاوێکی بوێرانە ئاماژەی پێ نەکەین وبڵێین سەرەتای گۆم شلەقاندنەکەی دەست پێکرد . ئەگەر ئەمڕۆش ئەودوحزبە مۆڕەیان لێ بکەن و رەشەبایەکی پیس لەچواردەوریان بێت ، بەڵام لەگەڵ روخانی قەلا وگەورەترین دیکتاتۆری ناوچەکە(میسر) وەک کەمپی سۆسیالستی ، لەگەڵ هاوڕێیە دیکتاتۆرەکانیان ، یەک لەدوای یەک تێک دەشکێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست