قۆرخكرنى ڕاى جەماوەرەو ئەهليەتى لە هەڵبژاردنى سەرۆكيان
Friday, 17/04/2015, 19:59
زياتر لە 22 ساڵە كوردستانى باشوور لەژێر رەحمەت و بەرەكاتى ئەحزابى دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسيۆن دايە! ئەگەر بپرسين بەرهەمى ئەم چەند ساڵە چى بوو؟ لەوانەيە كتێبخانەيەكمان بۆ دروستكەن پڕى كەن لە كتێب و تەواو نەبێت! بەڵام با پرسين پڕۆژەى خەڵكى كوردستان و سەركردايەتى ئەم بەشەى كوردستان چىيە؟.. جارێ لەبوارى ئابوورى پڕۆژەى دروستكردنى چينێكى زۆر زۆر دەو ڵەمەندو دەسەڵاتدار بە خۆيان و منداڵيان و چەند دەست و پێوەندێك گرنگترينيان بوو ئينجا ئاوەدانى كورستان.. ئەم چينەش كە هەرگيز لەخەمى كەس دانين تەنيا گيرفانيان و شەهوەتەكانيان، وە بەتەواوى سەركەوتوون لەم بەشە، ئەگەر چى زامن نىيە نەوەى نوێ بێ دەنگ بێت لێيان! ئەگەر بێتوو كەس بەهانايان واتا گەنجان نێت و لە چوارچێوەى پڕۆژەى بنياتنەر دواڕۆژى بەختەوەرو ئاسۆيەكى روونيان بۆ نەكێشێ. چينێكى ترى زۆرينەيە بەداخەوە معدومن لە هەموو شت، چينێكى تريش كە مامناوەندين كاريان دەسورێ خانوو سەيارەو دەخلێك هەيە بەشى مانگێكى بكات يان نەيكات وە بەشێوەى تر پڕيكاتەوە.
بۆيە لە كوردستان شەڕە پۆست و پلەو پايەيە، چونكە نزيكترين ڕێگايە بۆ زامنكردنى بژێويەكى بەرز و دەستكەوت و ئيمتيازاتى زۆر، نمونەى ئەوانەش ئەندام پەرلەمانەكان و وەزيرو بريكار و بەڕێوەبەرە گشتىيەكان و ڕاوێژكارە بێ ڕاوێژو بێ سوودەكان! هەتا واى لێهات نەك حيزبى دەسەڵاتدار، بەڵكو ئەحزابى ئۆپۆزسيونيش بە ئيسلامى و غەيرە ئيسلامي بە لەهفەتەوە كارى بۆ ئەكەن، بە ڕێژەيەك هەموو ئەندام مەكتەب سياسەيەكانيان و بەسەركردەكانشيانەوە - تەنيا رێكخەرى بزووتنەوەى گۆڕان نەبێ كە هيچ پۆستى وەرنەگرتووە تا ئێستا!- زۆرينەى ئەندام ناوەندى و شواريان لەم شەڕە بەشدار بوون و گەيشتن بە مەرامى خۆيان. لەوانەيە ئێستا ﺒڵێن بۆ كاكە پێمان ڕەوا نابينى؟! دەى باشە پيرۆزتان بێت، بەڵام زۆرينەتان بە هەق و ڕاست و دروست وەرتان نەگرتووە! كە پرۆسەى هەلبژاردنتان لەلايەن كەسە يەكەمەكانى حيزب و بەناو پرۆسەى ديموكراتى بەڕێوە چووە كە بەس پێى ناچێت، نە لەخەوە ئەفسوناويەكانى بێ نازەكانى پۆست و پايەو، تا ئەو بابا ئيسلاميانەى پێغمبەر (د.خ) دێنە خەويان موبارەك و پيرۆزيان دەكەن! بەڕاستى سەيرە..!
گرنك ئەوەيە خەڵكى كوردستان چەندها ساڵە بەشدار نەبووە لە دياريكردنى ئەندام پەرلەمانى؟ بەڵكو حيزب دايناوە، بەواتا سەركردەى حيزبەكان زياتر لەپەشت ئيختيار كردنيان بوونە، يان سەركردەى باڵباڵێنى ناو حيزب!! ئينجا ليست بەسەر خەڵك فەرز كراوە ئەو كەسانەى تيايە وە لە پێشوەن بەدڵتە يان نا لە پەرلەمان دەرئەچن، ئينجا يان خەريكى خەو دەبێ يان ئيمتيازات و ئةرزو خانوو دەوڵەمەندى بەبێ هەق و يان دەبێت بە تاجر..!!
كەواتە هەرچى روويداوە لە كوردستان لەدەست كۆمەڵێك كەس بووە، ديموكراتى و ڕاى خەڵكى هەمووى درۆيەكى گەوريە لەسەر تاشەبەردى سەرۆك حيزبەكان و سەرۆك باڵەكان وردو خاش ئەبێت، ئەوەى ئەوان ئەيانەوێت هەر ئەوە دەبێت بە وەزيرو ئەندام پەرلەمان، نەك لەسەر بنەماى كفائەت و پسپۆرى يةقينەن بەڕێژەيەكى زۆر، چونكە كورى باشيش هەبووەو هەيە لەو شوێنانە خوا نمونەيان زياد كات.
بەڵام ئێستاكە نۆرەى قۆرخكردنى دەنگى خەڵكە لە هەڵبژاردنى سەرۆكى، نيوەى ئيسلامى كوردستان نيشتمان پەروەرى بە فلسێك ناكڕن، كوردستانيش ولايەتە لە خەلافەتێكى سەقەت كە چاوەڕوانينە دوورە لەهەموو مقاصدى شەرەيعەت ئەگەر بە خەلافەتى شێتەكانى داعيش نەچێ، بە خەلافەتى مەلا عومەرى ئەفغانستان دەچێ، مووچەى تەقاعدى پەرلمان وەردەگرێ و ڕێزيش لە سروودى نيشتمانى ناگرێت!! هەندێكيش هەنە لە خەونى ئەوە ئەژيت كوردستان بەرەو معالى ئەبات وەك ئەردۆغان لە توركيا..!؟ نە بەخۆى و يەك ئەنداميشى يەك پشكە خوێنيان لەو كوردستانە نەڕژتووەو ناشى ڕێژ ن لەبەرامبەر دوژمنانيان!؟ ئەوە چ مەهزەلەيەكە..
سەركردەى ئەو حيزبانە و هاوشێوەيان دەزانن زۆرينەى خەڵك نايانەوێ چارەيان ببينێ لە هيچ سەرۆكايەتيك، بۆيە دەيانەوى لە پەرلەمانەوە ئەو موزايەدەيەى لەسەر بكەن ئەو دەنگەش لە ڕاى جەماوەر بسێنەوە بەناوى پەرلەمان؟! كوردستان هێشتا زۆرى لە پێشە، لەهەموو شت گرنگتر سەربەخۆيىيە كە دەبى بە پڕۆژيەكى دياريكراوو نەفەس درێژى لەدواى بيت، سەرۆكى هەڵقوڵاو لەناخ و خەبات و ئازارو بەرخۆدانى ئەم ميللەتە كە سەدەها ساڵە خوێنى ئەڕژێ هێشتاش بەردەوامە، دەبێ خاوەن پرۆژەيەكى نيشتمانى و ڕەگ داكوتراوو بێت لە خەباتى نەتەوەيى قوڕبانيدان و سەربەخۆيى. نەوەك موزايەداتى ئەحزابى مەصلحى چێنێك و نان خۆر بەسەر پشتى خەڵك. تا كوردستان نەگات بەئاواتى خۆى ئەو هەموو ميكافيليەتيە لە پاى چىيە؟ كەس بەكس نەڵێ سامانى كوردستان بەهەدەر دراوە! هەمووى بەشدارن بە دەسەڵات و پۆپۆزسيۆنى بێ شەرم.
دەبێ دەزگا و ڕێكخراو ئۆرگانەكانى جەماوەرى و ناحوكومى و خەڵك بە گشتى بە ئاگا بێن لەو خاڵە بەتايبەت وە هە ڵمەتى بۆ بكرێ! دەنگى خە ڵك قۆرخ مەكەن! باس باسى كەسێك نىيە بەتايبەت، بە ڵكو باس لە قۆرخكردنى دەنگى خە ڵكە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى لەلايەن خاوەن مەسڵەحەتە تايبەتيەكان؟! پێويستە بپرسين و بەيەك دەنگ هەموو ﺒڵێن ئەهليەتى ياسايمان تەواوەو هەستياريمان لەدەستنەداوە تا ئۆرگانى حيزبى دەنگم قۆڕخكات! سەرۆكى خۆم بە خۆم هە ڵدەبژێرم چاوەكانم تيژ ن تا ببينم كێ باشە و كێ خراپە بۆ كورد و كوردستان! دەستەكانم ساغن دەنگى پێبدەم لێمى مەشكێنن؟!
مێژوو و كارو كردەوەش سەلماندى تا ئێستا لەگەڵ هەموو ئاستەنگەكانى بەردەم كوردستان لە زۆربەى وڵاتانى دەوروبەر باشترن، كوردستان پارێزراو بووە بە بەرخۆدان و چاكى و مەردايەتى كوردى نيشتمان پەروەرو پێشمەرگە ئازاكان لەدەست ئيسلاميە شێتەكانى داعيش و شيعە توندڕەوەكان. شەڕى كورد بە سەرۆكێكى خاوەن پڕۆژەو خاكى و بە ئەمەك دەكرێ وە دەبێ خۆى تێكهەڵكێشى جەماوەرى كوردستان بكات، ئێمە لەو مەرحەلە پێويستمان بە سەرۆكێك و ڕابەرێكى نيشتمان پەروەرەو بەهێزو دەسەڵاتدارە، لەنێو هاوڵاتيانى كوردستانەوە راستەوخۆ هەڵبژێردرێ، نەوەك سەرۆك حكومەتى ئيقليمێك لە عێراقێكى فيدرال كە لەنێو چينێكى خاوەن مصالحى حيزبى بەئيتفاقاتى (چەند ئەبەيى و چەند ئەيدەى) هە ڵدەبژێردرێت ديارە ئەحزابى فاشيليش چاووى تێ بڕيووە. هيوادارم خەڵك و گەنجە دڵسۆزو بەئەمەك و نيشتمان پەروەرەكان و بێنازەكانى كوردستان بە ئاگا بن لە بازنەى قەتيسكراوى حيزبى بێنە دەرەوە تەحليلى واقيعى و راست و دروستى ئەم مەسەلەيە بكەن بە دەنگى سەربەخۆ و پاكى خۆيان بڕيار بدەن خوا لە پشت ئەو ميللەتە چەوساوە بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست