کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جارێکی تر خوێندکارانی کورد له‌ فه‌ره‌نسا ده‌بنه‌ قوربانی نه‌ شاره‌زایی ومامڵه‌ی نا مرۆڤایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

Monday, 11/02/2013, 12:00


خوێندکارانی کورد له‌ فه‌ره‌نسا

به‌رنامه‌ی توانا سازیه‌که‌ی ساڵی 2010 (به‌رهه‌م سالح) و دڵاوه‌ر علاالدین کارێکی پیرۆز و شایانی رێز لێنانه‌ گه‌ر به‌ رێک و پێکی جێبه‌ جێ بکرێت ، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی پارتی وه‌ ێه‌كێتی به‌ شی شیریان بۆ خۆیان دانابوو . خوێند کار هه‌یه‌ که‌ سێ ساڵه‌ خوێندنی ته‌واو کردوه‌و له‌ کۆمپانیایه‌کی به‌شی تایه‌به‌تی کارده‌کات که‌چی بۆرسی بۆ ده‌رچوه‌ و ئێستا له‌ فه‌ره‌نسا ماسته‌ر یان دکتۆرا ده‌کات . یاخود کارمه‌ندی ده‌ستگای زانیاری و پاراستنیان ناردوه‌ به‌ ناوی خوێندکاره‌وه ... له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا هه‌ندێکیان توانیان ده‌ست بکه‌ن به‌ خووێندن و به‌ نیوه‌ ناچری فێری فه‌ره‌نسی ببن .
له‌وه‌ ده‌چێ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نه‌زانن که‌ رێکخراوێکی وه‌ک کنوز- یاخود ئێستا کامپوس فرانس رێکخراو‌ێکه که‌ ساڵی 1955 وه‌ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ پتره‌ له 30 ده‌وڵه‌تی بێگانه‌ کارده‌کا‌ له‌ژێر چاودێری سێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ، ناوخۆ و خوێندنی باڵای فه‌ره‌نسی کارده‌که‌ن . ئه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئێمه‌ ته‌مه‌نی چه‌نده‌ ؟ له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌ت کارده‌کات ؟
بێگومان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م رێکخراوانه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌ و ره نگدانوه‌ی یه‌که‌م راسته‌وخۆ ده‌بێت ڵه‌ سه‌ڕ روخساری (وێنه‌ی) وه‌زاره‌تی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و وازاره‌تانه‌ی فه‌ره‌نسا دووه‌م ناراسته‌وخۆ کاریگه‌ری نابێ بۆ په‌یوه‌ندی رامیاری نێوان هه‌و‌لێر و پاریس ؟
ئایا نه‌دانی پێنج مانگ ده‌رماڵه‌ی خوێندکاران نیشانه‌ی شاره‌زای بیرۆکارته‌کانی وه‌زاره‌ته‌ ؟ چه‌نابی وه‌زیری پێشوو ده‌یتوانی پێنج مانگ له‌ له‌ندن بژی به‌بێ مووچه‌ ؟ وه‌ک ده‌زانرێت ژیان له‌ پاریس و له‌نده‌ن یه‌ک نرخه‌ تاراده‌یه‌ک . ئایا خاوه‌ن ماڵێک ، ده‌تونێت 5 مانگ چاوه‌رێی کرێ خانوو بکات ... پاش بریاردانی دیاریکردنی‌‌ هه‌زار و پێنج سه‌د ئیرۆ بۆ هه‌ر خوێند کارێک ‌وه‌ دانی ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ وه‌زاره‌ت بریارده‌دات که‌ ئه‌م پاره‌یه‌ زۆره‌ به‌بێ راوه‌رگرتن یه‌کسه‌ر یه‌ک لایانه‌ راسته‌وخۆ له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ خێندکاره‌کان نۆسه‌د ئیرۆ ده‌برێت و پاش دوو رۆژ نامه‌یه‌کی روونکرنده‌وه‌ - ده‌نێرێت بۆ خوێندکاران و تێدا نووسراه‌و که‌ گوایه‌ رێکخراوی (کنوز) هه‌ڵه‌ی کردوه‌و پاره‌که‌ له‌ سه‌ره‌تادا 1800 دۆلار بووه‌ و نه‌ک دوو هه‌زار‌ دۆلار (1500 ئیرۆ) وه ‌رێکخراوی که‌مپوس فرانس به‌ هه‌ڵه‌ 1500 ئیرۆی داوه‌ . ئایا رێکخراوێک که‌ ته‌مه‌نی پتر له‌ 50 ساڵه‌ و له‌گه‌ل 30 ده‌وڵه‌ت کار بکات نازانێ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم کار بکات ؟
هیچ جۆره‌ پرسیارێک له‌ لای ئه‌م رێکخراوانه‌ دروست نابێ ؟ که‌ ده‌سته‌ڵات دارانی کورد به‌گشتی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای کوردستان عراق. بۆنی گه‌نده‌ڵیان لێوه‌ نایه‌ت ؟
‌هه‌ندێ له‌ خوێند کاران له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م (ته‌نها شه‌ش مانگ له‌ یه‌ک دوو سه‌نته‌ری ئاست نزمی هه‌رزان) نه‌یان توانی باش فێری فه‌ره‌نسی بن وه‌ نه‌یانتوانی ناوی خۆیان بنوسن له‌ زانکۆیه‌ک ، ناچار بوون بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ کوردستان . هه‌ندێکی تریان به‌ پاره‌ی خۆیان درێژه‌یان دا به‌ خوێندنی فه‌ره‌نسی . ئینجا ئێسات جه‌نابی وه‌زیر له‌گه‌ڵ راوێژکاره‌کانی به‌ته‌مان بریار بده‌ن که‌ ده‌رماڵه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ ببرن . به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م شه‌ش مانگه‌ پاره‌یه‌ن وه‌رگرتوه‌ و هیچیان نه‌کردوه‌ ، ئه‌مه‌ راسته‌ بۆ ئه‌ونه‌ی که‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ کوردستان ،‌ نه‌ ک بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان ماندوو کردوو له‌گه‌ل گرانی و زه‌حمه‌تی ژیانی فه‌ره‌نسا توانیان فه‌ره‌نسیه‌که‌یان به‌هێزکه‌ن .
یاخوود گه‌ر خوێند کارێک نه‌یتوانی ناوی خۆی بنوسی (واته‌ قبوڵی) زانکۆ نه‌بوو وه‌زاره‌ت بریارده‌دات که‌ ده‌رماڵه‌که‌ ببرن و خوێندکاره‌که‌ به‌ - فاشل دابنرێ . ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت که‌ کادره‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم باش سیسته‌می ناونوسین له‌ زانکۆ فه‌ره‌نسیه‌کان ده‌زانن و چاک شاره‌زان له‌ بواری خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆرا له‌ ووڵاتی سارته‌ر و ڤیکتۆر هوگۆ ؟
بۆ زانیاری ئه‌و به‌رێزانه‌ و خوێنه‌رانی هێژای ئه‌م چه‌ند دێره‌ له‌ زانکۆی سۆربۆنه‌ وه‌ تا فاکوڵته‌کانی پواتیه‌ ، لیۆن ، مارسیلیا و نیس له‌ هیچ شوێنێک له‌م ووڵاته خوێندکارێکی بیانی‌ ناتوانێت به‌ ئاسانی ناوی خۆی بنوسێ گه‌ر رێکخراه‌ێک له‌پشت نه‌ بێ به ‌تایه‌به‌تیش گه‌رئه و ‌که‌سه‌ نه‌ توانێ به‌ زمانی ژان ژاک رۆسۆ و ئه‌لبێرت کامۆ که‌مێک گفتو گۆ بکات .
ئایا خراپه‌ که‌مێک پرسیار بکه‌ن له‌ فه‌ره‌نسیه‌کان نه‌ک له‌ کورده‌کان ده ر‌ بارئ خوێند له‌ فه‌ره‌نسا ، پێش ئه‌وه‌ئ بریار بده‌ن له‌سه‌ر ژیانی خوێندکاره‌کانتان له‌و ووڵاته‌ ؟
ئایا خوێند کارێک گه‌ر مێشکی سه‌رقاڵی ده‌رماڵه‌ و برینی ده‌رماڵه‌ بێ ده‌توانێ به‌ئاسانی سه‌رکه‌وتو بێ له‌ خوێندنه‌که‌یدا ؟
کاتێک ده‌زانین خوێندکاره‌ عراقیه‌کان که‌بورسی به‌غداد یان هه‌یه‌ ماوه‌ی خوێندنی زمانی فه‌ره‌نسیان له‌ ساڵێک زیاتره بوو .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە