لەهەولێر دوو پرسە بۆ حەمایل و پێشێلكردنی بڕیارێكی حكومەت
Thursday, 28/07/2011, 12:00
لەشاری هەولێر دووپرسە بۆ حەمایل دادەنرێت، یەكێكیان لە هۆڵی سەعد عبدوڵڵا بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی گوایە سەفیرو قونسوڵەكان نایەنە مزگەوت، ئەویتریان لەمزگەوتی سەواف بە ئامادەبوونی نێچیرڤان.
ئیمڕۆ لەهەولێر زۆربەی شەقامەكان بەو بۆنەیەوە گیرابوون كە ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی شوفێران و خەڵكانی شاری هەولێر، ئەوە جگە لەوەی تەنها بەرپرسان دەیانتوانی بچنە پرسەكان بە ئۆتۆمبێلەكانیان، خەڵكی تری وەك مەسینە هەڵگرو ئەندامانی لق و ناوچەو رێكخراوەكان دەبوا بەو گەرمایە بە پێ بچوبان، جگە لەوەش پارتی پێشێلی بڕیارێكی حكومەت و وەزارەتی ئەوقافی كرد، چونكە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ئەوقاف پرسە لەهەرێمی كوردستان 2 رۆژە كەچی پارتی لەهەولێر رایگەیاندووە پرسەكەیان بۆ ماوەی 3 رۆژە لە مزگەوتی سەواف، ئەوەی شایەنی وتنە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەتا لە تازیمانەش گەندەڵی دەكەن و پێشێلی بڕیاری حكومەت دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست