" لەسەر هاوردەكردنى دەمانچە بووە" كێشە لەنێوان بەرهەم ساڵح و كۆسرەت ڕسوڵ دروست دەبێت
Tuesday, 11/10/2011, 12:00
بەپێى زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى لەسەر هاوردەكردنى دەمانچە لەدەرەوەى وڵاتەوە كێشە لەنێوان د.بەرهەم و كۆسرەت ڕەسوڵ و دێتە ئاراوە.
ئەو زانیاریانەى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە ئاشكرا دەكەن// چەند ڕۆژێك لەمەوبەر كۆسرەت ڕەسوڵ جێگرى یەكەمى سكرتێرى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لەڕێگەى فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیەوە ویستوویەتى نزیكەى 1000 دەمانچە بهێنێتە ناوەوەى سلێمانى، بەڵام لە فڕۆكەخانە بەفەرمانى د. بەرهەم ساڵح سەرۆكى حكومەت دەستیان بەسەردا دەگیرێت//.
ئەو زانیاریانە ئەوەش ئاشكرا دەكەن// دواى هەواڵى بیستنى دەستبەسەرداگرتنى ئەو دەمانجانە فەوجی تایبەتى كۆسرەت ڕەسوڵ سەردانى فڕۆكەخانە دەكات بەڵام دواى ئاگاداركردنەوەى بەرهەم ساڵح فڕۆكەخانە سوردەبێت لەسەر دەستبەسەرداگرتنى ئەو دەمانچانە و فەرمانى هێناناوەوەیان بۆ ناكات//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەش ئاشكرا دەكات// پاش چەند ڕۆژێك كەووتنەوەى كێشە لەنێوان هەردوو جێگرەگەى تاڵەبانى، كۆبونەوەیەك لەنێوان هەردوولایاندا ئەنجامداراوە بۆ چارەسەرى كێشەكان//.
|| شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، لەسەر جێگرتنەوەى پۆستى سكرتێرى یەكێتى كێشەى گەورە و بەردەوام لەنێوان ئەو دوو سەركردەیەیى یەكێتیدا هەیە وە پێش دەچێت ئەو كێشانە ئاسۆكانیان دواى مردنى تاڵەبانى بەتەواوى دەركەوون، بەرهەم ساڵحیش ئەوەى بۆ ڕوونبوەتەوە لابردنى لە پۆستى سەرۆكى حكومەت زیاتر دەستى ئەندامانى مەكتەبى سیاسیە حیزبەكەیەتى نەوەكو پارتى||.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
11 تشرینى یەكەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست