کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمپانیای نۆكان و كەوتنەخوارەی فڕۆكەكە

Tuesday, 08/02/2011, 12:00




كەوتنە خوارەوەی فرۆكە لە هەموو كات و شوێنێكدا شتێكی ئاسایی وە هەندێك جار بەهۆی هۆكاری تەكنیكی دەبێت و هەدێ جار مرۆی. لەكوردوستانە نەگبەتەكەی خۆَشماندا ئەوە بۆجاری دووەمە كە كارەساتی دڵ تەزێنی لەو جۆرە ڕودەدات. ئیجا با ئێمە بە وردی باس لەم بابەتە بكەین بزانین حكومەتی هەرێمی یەكێتی بۆ ئەم جۆرە ڕوداوانە چۆن بەرپرسیارێتی وەردەگرێت.

هەرێمی كوردستان , هەمووان ئاگادارین كە دەورە دراوە بە ئیران و توركیا و سوریا و عەرەبی شۆفێنی عراقیش, جا ئێمە نە دەریامان لەلاوەیە و نە سنوری كراوەش كە بتوانین هەناسەی لێ وەبدەین, تەنها وتەنها ئاسمانمان هەیە كە بتوانین كاروباری دەرەوەی هەرێمەكەمانی لێوە ڕێك بخەین.
بەڵام ئیستا, هەروەك هەموو لایەنەكانی ژیان لەم هەرێمە و بەتایبەتیش شاری سلیمانی لایەنی فڕۆكەوانی هێندەی تر قوڕ كراوە بەسەردا, لێپرسراوان چونكە خۆیان ڕێز بۆكەس دانانێن و تەنانەت ڕێز لە چەكدارەكانی ئاسایشی خۆشیان ناگرن و لە هیچ بازڵگەو شوێنێكی فڕۆكە خانە دا ناوەستن و تەنانەت تا دەرگای فڕۆكەكانیش پەنجەرە دانادەنەوە وە بەهۆی كەسانی كاسەلێس و قۆنەرە دانەرەوە فەرشی سووریان بۆ دادەخرێت لەناو فڕۆكەخانەداو زوو زوو ئاگادار دەكرێنەوە كە هەموو شتێك بەدڵی ئەوانە و فڕۆكەخانە بۆ ئەوان كراوە تا زوو زوو پارەكانیان لێوە بەرنەدەرەوە , ئیتر چ باكیان لێیەتی فڕۆكەخانە چیە و چۆن پێش دەكەوێت ,

جا, بۆئەوەی كارئاسانیان بۆ بكرێت ئەوە كەسانی لێنەهات و نە شیاو دادەنێن بۆئەوەی هەمیشە لەژێر كەنتڕۆڵی خۆیان دابێت.

لەپاش ئەو شكستە بازرگانیانە گەورانەی كە كۆمپانیای ئەزمەڕ یەك لە دوای یەك بە یەكێتی دەگەیەنێ, ئەوا ئەم جارەش ئەزمەڕ بۆ خزمەتگوزاری زەمینی ئەستۆی خۆی لە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەك تێوە ئەگڵنێ.

بەڕێزان لە هەموو وڵاتانی دنیادا, خزمەتگوزاری زەمینی لەناو فڕۆكەخانەدا لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی شارەزا بەڕێوە دەچێت كە چەندەها ساڵ ئەزمونیان هەیەو كەسەكانی كە لەم جۆرە كۆمپانیایانەدا كار دەكەن چەندەها ساڵ ئەزمونی جۆراو جۆریان هەیە و جۆرەها بڕوانامەیان هەیە.
بەڵام لەفڕۆكەخانەی سلێمانی زۆر بێشەرمانەو دور لە هەموو پرەنسیپەكانی گرێ بەستن ئەم كارە دراوە بە كۆمپانیای ئەزمەڕ كە كۆمپانیایەكە لە كۆمپانیایەكانی نۆكان ی دلێری سید مجید , لەلایەن د. بەرهم وە , من نازانم د. بەرهەم هەمیشە ئەڵێت خەڵك دەبێت بە سی ڤی دابنرێت و دور لە مەحسوبیەت , جانازانم دز بەرهەم سی ڤی ئەزمەڕی خوێندبۆوە پێش ئەوەی واژوی ئەم گرێبەستەبكات؟

بۆچی لەهەولێر دراوەتە كۆمپانیای دەنەتا كەزیا لە ئەزموونی چەندساڵەی لەم بوارا هەیە و لەچەندین وڵات ئەم كارە دەكات كەچی لە سلیمانی نەگبەت دەبێ بۆ كۆمپانیای نۆكان بێت,

بەڕێوبەری ئەم كۆمپانیایە لەناو فڕۆكەخانەدا, ڕزگار حەمەڕەشی برای د. رێكەوتی بەرێوبەری گشتی تەندروستیە , ڕزگار لەژیانیا سواری فڕۆكە نبوە تەنانەت بۆ سەفەریش, كەچی ئێستا ئەو كراوە بە لێپرسرا و , بەشەو لەموختەبەری چوارباخ دەوام دەكا ت و بەڕۆژیش لە ئەزمەڕ بەڵام لەوەتەی ڕێكەوتیش كراوە بە بەڕێوبەر هەر دەوامیش ناكات و موچەكەشی وەردەگرێت .

بەڕێوبەری ئەزمەڕیش, بەكر سعیدە و كۆنە ماستاو چی وپیاوی دلێری سید مەجیدە و كۆن موزەمید بووە (لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەم پیشیەیە) بەڵام ئەم ناپاكە لەتاو پارە دزین بیرناكانەوە و بڵی ئاخەر ئەمە كەی ئیشی منە !! ئەمە كاری یەكێكە جەند زمانێك بزانێت و دەرچوی زانكۆ بێت.

ئافەریت جەنابی د. بەرهەم بۆخۆت و متمانیەكت, دەی بزانین بۆجاری دوهەم ئەمە دووەم فڕۆكەیە ئەكەوێتە خوارەوە چۆن پینەی ئەكەن!!!

هەزاران درود لەگیانی ئەوانەی كە كەوتنە خوارەوە و ئەم ناپاكانە بوون بە هۆكاری مردنیان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە