گه‌نده‌ڵیی و تیرۆر دوو ڕوی یه‌ك دراون
Sunday, 22/03/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دونیای هه‌راسان كردوه و زوربه‌ی وڵاتانی دونیای خستۆته به‌ره‌یه‌كه‌وه بۆی مه‌سه‌له‌ی تیرۆر و تیرۆرستانه...
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی دروستكردووه خۆی دروستكه‌ری گه‌وره‌تیرین تیرۆستانی جیهانه، بۆیه مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دروستی ده‌كه‌ی له‌داهاتودا به‌ره‌نگاری نه‌بیته‌وه. وه‌كه‌نده‌ڵی ده‌توانین بڵین هه‌ر كارێكه یان هه‌ر مافێكه یان شمه ك و سامانێكه كه مرۆڤ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له‌رێگه‌یكی ناشه‌رعیه‌وه كه خۆی له‌بنه‌ڕتدا به پێی یاسا ئه‌و مافه‌ی یان ئه‌و شته ناتوانێت به‌ده‌ست بێنێت ، لێره واته ده‌توانین بڵین كه گه‌نده‌ڵی مه‌ترسیه له‌سه‌ر ماف و سه‌روه‌تو كاری خه‌ڵكانی تر، با بێینه سه‌ر خاڵی هاوبه‌شی تیرۆ رو گه‌نده‌ڵی : ئه‌كته‌ره‌كانیان : هه‌ردووكایان ،تیرۆر و كه‌نده‌ڵی ئه‌كته‌ره‌كانیان هاوشێوه‌ی یه‌كن.
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له تیرۆر كه‌سێكه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادا كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات. واتا قاچاخی یاسایه ،وه ئه‌وكاره‌ی كه ده‌یكات خستویه تیه به‌ره‌ی دژ به یاسا . له‌هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌ری گه‌نده‌لیش به‌هه‌مان شێوه كه‌سی له یاسا ده‌رچوه .وه ئه‌كته‌ره‌كانی هه‌ردوولا روپۆشكراون به روپۆشی جۆراو جۆر له‌وانه ،ئاین،مه‌زهه‌ب،نه‌ته‌وه،شۆرش ،خه‌بات، ....هتد. كه‌ئه‌م ئه‌كته‌رانه جاری واهه‌یه به یه‌كێك له مانه وه‌بگره چه‌نین له مانه روی خۆیان و كاره‌كانیان ڕوپۆش ده‌كه‌ن. ئامانجیان : هه ردوو له‌تیرۆر و گه‌نه‌ڵی ئامانجیان هاوبه‌شه ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌نی و نفوزه ،له ده‌ستی خۆیاندا ،چۆن؟ تیرۆر‌و وه‌ك رێبازێك به‌ده‌ست تیرۆریستانه‌وه به‌كاردێت بۆ ترس و تۆقاندن و كوشتن، بۆ گه‌یشتن به و ئامانجانه ، چونكه كه‌یه‌كێك هه‌ره‌شه‌ی كوشتن یان هه‌رجۆرێكی تری ترس له یه‌كێكی تر ده‌كات له‌پێناو ،یه‌كێك له و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ، وه هه‌ریك له‌وانه‌ش په‌وه‌ندی راست‌و خۆیان به‌یه‌كه‌وه هیه ، چونكه گه‌ر تۆ ده‌سه‌ڵاتت زیادی كرد نفوزت زیادده‌كات كنفوزت زیاد بوو سه‌روه‌تت زیدده‌كات ، یان هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌كی تربێت .
ئه‌مه له‌لای تیرۆر لای گه‌نده‌لیش به‌هه‌مان شێوه ئامانجه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن ،به‌لام له‌گه‌نده‌ڵی له‌رێگه‌ی دزیی فێڵ و ساخته و واسیته وه ده‌كرێت .واته ئامانجیان یه‌كه به‌ڵام ته‌نها وه‌سیله‌كان هه‌نێك جیاوازه پێده‌چێت له هه‌نێك كات زۆر لێكچوشبن .
مه‌ترسیان: گه‌نده‌ڵی و تیرۆر هه‌ردووكیان یه‌كێكن له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی جیهانی نۆی ،كه توشی كۆمه‌ڵگاو حكومه‌تی ووڵاته‌كان ده‌بێت .مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر دوو ئاسته ،گشتی وه تاك به‌هه‌مان شێوه له گه‌نده‌لیشدا .له تیرۆر مه‌ترسی گشتی تێكدانی باری ئارامی و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵات و كاری حكومه‌ته وه هه‌روه‌ها تێكدانی باری كار‌و چالاكی له وڵاَته ،كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ش له سه‌ر تاكه؟ ئه‌و تاكه‌ی كه به‌شدار نیه له و دووپرۆسه‌دا(گه‌نده‌ڵی و تیرۆر) ،وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌و خۆ له‌سه‌ر ئاستی تاك مه‌ترسی دروست ده‌بێت له سه‌ر گیانی تاك به‌كوشتنی راسته وخۆ له‌لاین تیرۆربسته‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته وخۆ له لایه‌ن گه‌نده‌ڵكاره‌وه،وه‌ك خراپی جۆری شته‌كان و پرۆژه‌كان كه‌ڕۆژانه دبێته هۆی گیان له ده‌ستدانی چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ترسی گه‌نده‌ڵیه. كه‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه گه‌نده‌لێ و تیرۆر هه‌مان مه‌ترسیان هه‌یه چی له‌سه‌ر ئاستی گشتی بێت یان تاك ده‌رنجامیان: گه‌ر هه‌ردووكیان مه‌ترسیه‌كانیان وه‌ك یه‌ك بێت به بێ گومان ده‌ره‌نجامیشیان هه‌ر یه‌ك ده‌رنجام ده‌بێت .ده‌نجامی هه‌ردولا هاوشێوه‌ی یه‌كن كه ئه‌وانیش دواخستنی كۆمه‌ڵگاو وه‌ستاننی هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانه ، هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌نێوان ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ن به‌هۆی تیرۆره‌وه ،وه ئه‌ومه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تره به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه ، چونكه ده‌رنجامی هه‌ردوكیان هه‌ر فه‌شه‌لی پرۆژه‌كه‌یه بگره له هی گه‌نده‌ڵیدا پێده‌چێت خراپتر بێت ، چونكه نه‌كردنی پرۆژیه‌كی فاشیل باشتره له كردنی ،به‌وه‌ی كه ئه‌وپرۆژیه‌ك كه‌نه‌كراوه رۆژێك دێت بكرێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه ،نه ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌بێت له هه‌مانكاتدا جێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیشی گرتووه .
وه‌هه‌وه‌ها هه‌ردوو له گه‌نده‌ڵی و تیرۆر ده‌بنه هۆی دروستكردنی بێزاری و نه‌مانی متمانه وهه‌وڵی كۆچ له‌لای هاوڵاتیان و به تایبه‌تیش گه‌نجان . چونكه داهاتوی ژیانی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له به‌ر ره‌حه‌متی ئه‌م دوانه‌دا نادیار‌و تاریكه . بۆیه لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رنجامه‌ی كه گه‌نده‌ڵی هێنده‌ی تیرۆر ترسناكه و بگره زۆر جار گه‌نده‌ڵی ڕێگه خۆشكه‌ری تیرۆره ،وه‌یان ئه‌وه‌ی له‌ده‌رنجامی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌وێته‌وه تیرۆر مه‌بستیه‌تی، بۆیه ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی له‌سنوره‌كان بترسین كه تیرۆریستان ده‌زه‌ی لێوه نه‌كه‌ن له خۆمان بترسین كه كارێك نه‌كیه‌ن كه‌سنوره‌كان بچوك و بچوك و بچوكتر بكه‌ینه‌وه.
*زانسته ڕامیاریه‌كان \ زانكۆی سه‌لاحه‌دین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست