کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لڤینیەكان گاڵتەجارى بە قورعانەكەیان ئەكەن؟!

Saturday, 17/07/2010, 12:00



برایانى لڤین كە ئەگەر ئەندام و هەوادارى حیزبێكى ئیسلامى نەبن ،بێشك كە خوداپەرستن و خۆیان بە موسڵمان ئەزانن،رەنگە لەم پێناوەشدا كەم تا زۆر رۆژێك لەرۆژان و ئێستاشى لەگەلدابێت بەشدارى جیهادیان كردبێت یان لانى كەم خەون بەئەمارەتى ئیسلامیەوە ببینن ،كەچى لە پەرچەكردارێكى رەخنەیى رۆژنامەنوسى رەحمان غەریبدا دور لە هەموو پێوەرێكى ئەخلاقى ئینسانى و یاسا دونیاو ئاینیەكان كەوتنە سوكایەتى كردن بەمرۆڤێك كە تا دوێنێ هاوپیشەى خۆیان بوو كەچى ئەمرۆش زۆر ناجوامێرانە لە نوسینێكى گۆڤارەكەیاندا كەوتنە لەكەداركردن و ناوزراند و جنێوپێدانى رەحمان غەریبى رۆژنامەنوس،كە تەمەنێكى لە جەربەزەى و سەركێشى بەسەربردوە لە بەرامبەر نایەكسانى و گەندەڵى و ستەمكارى حیزبەكوردستانیەكاندا،كارى من پیاهەڵدان نییە بە رابوردوى رەحمانى رۆژنامەنوس و شكاندنى برادەرانى گۆڤارى لڤین،من پێم وایە كە هەم رەحمان و هەم رۆژنامە نوسەكانى لڤین هاوشان لەگەڵ زۆر رۆژنامە نوسى ئازا و كارامە كارى زۆرباشیان كردوە لەكایەى رۆژنامەگەرى كوردییدا،وە بۆ ئاشكراكردنى تاوان و دزى و گەندەڵیەكانى دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە ماندوبون و قوربانیان داوە،بەڵام ئەوى كە نەدەبوو برایانى كۆڤارى لڤین دژ بە هاورێ رەحمان بیان نوسابا نوسیان؟؟ّّ!! كە بەداخەوە تەواوى نوسینەكە خاڵیە لە ئیتیكى رۆژنامەنوسى و ئەخڵاقى ئینسانى و بگرە پێچەوانەى یەكێك لە ئایەتەكانى قورعانەكەى محمدى موسڵمانانیشە كە برایانى لڤین یەكێكن لە پەیرەوانى ئەوئاینە،چەونكە لە سورەتى (التین) دا و لە ئایەتى 4 دا هاتوە " لقد خلقنا الانسان فى احسن تقویم" ، كەخوداى ئیسلام هەموو مرۆڤێكى بە جوانترین شێوە دروست كردوە،دیارە بەم ئایەتەش رێگا بە هیچ مرۆڤێك نادرێت كە گالتە بە روخسارى دروستكراوەكانى خوداكى محمدبكات،كەچى برایانى موسڵمانى گۆڤارى لڤین ،جگە لەبەرەگرافێكى دیكە كەباس لە تایبەتمەندى خێزانى ئەكات بەم پەرەگرافەى كە ئەڵێت " ئاخر ئەم پیاوە ئەگەر هەموو ژیانى گرێى دەرونى نەبێت، تاوانى ئێمە چییە خوا بەناشرینى دروستى كردووە " هەم سەڵماندیان كە پرۆفێشناڵ نین لە بوارى رۆژنامەنوسیداو بەمەش لە ئیتیكى رۆژنامەنوسى و میساقى شەرەف لایانداوە و هەمیش پێچەوانەى قورئانەكەى خۆیان و یاسا ئینسانیەكان لایانداوەو گەڵتەجاریان بە یەكێك بە ئایەتەكانى خوداكەیان كردوە،بەڵام لە ئەنجامدانى وەها تاانێكدا ،كێ سزاى رۆژنامەنوسانى گۆڤارى لڤین ئەدات،ئایا مەلایانى فەتوادەر بۆ گیانى خەڵكانى ئازادیخواز بە هەمان شێوە فەتواى لێدانى شەلاق و جەلد و بەردەبارانكردنى برایانى لڤین ئەدات_كە من خۆم دژى ئەوجۆە فەتوایانەم _یان بەبرێك پار یان داخستنى گۆڤارەكە فەتواكە كۆتای پێدێت؟!!؟ یاخود بەدەست پێشخەرى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستان داواكارى گشتى دێت و بەدۆسیەكى عادیلانە دادگاى گۆڤارى لڤین ئەكات،یان كامە دامەزراوە دێت و وانەى ئیتیكى رۆژنامەنوسیان لە خولێكى نوێ رۆژنامەنوسیدا وەك خۆى بۆ باسەكات،بەڵام من دڵنیام كە هیچ لەم ئەگەرانەى سەرەوە رونادات،تەنها بە هیواى ئەوەم كە غاندى ئاسا رەحمان غەریبى رۆژنامەنوس لەخۆى ببورێت لەبرى تۆڵە سەندنەوە و نوسینى بابەتى برینداركەر تەواوى رۆژنامەنوسانى لڤین و حیزب و میدیاى سێبەر بانگهێشتى سەنتەرى میترۆوى IWPR بكات بۆ كردنەوەى خولێكى نوێى رۆژنامەنوسى بەناوى " ئیتیكى رۆژنامەوانى بۆ میدیاى حیزب و سێبەر" تا لێرەوە كار بۆ پاكردنەوى میدیاى سەربەخۆ و ئەهلى بكرێت و لەم شەرەشدا رۆژنامە نوسانى حیزب و سێبەرەكەى سودمەنبن لە ئەخلاقاتى رۆژنامەوانى و لێرەشەوە تەواوى گۆمەڵگ سودمەندبن لە هێزوتواناى رۆژنامەنوسان لە پێناو نەهێشتنى ستەم و تاوان و نابەرابەرى و چەوسانەوە بەدەستى پارتە مشەخۆرەكانى كوردستان.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە