کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە سەرۆكێكى رۆمینگمان ئەوێت

Thursday, 10/06/2010, 12:00



بەرێز سەرۆكى كوردستان "مەسعود بارزانى " ئەم كاتە و هەموو كاتێكت باش ،خوابت پارێزێت، سەفەرت پر لە خێرو خۆشى بێت،هەمیشە خوانى بەردەمت رازاوەبێت و گیرفانى خۆت و بنەماڵەكەت پربێت، هەمیشە دەورت قەرەباڵغ بێت ،تاهەست بە بێكەسى و دڵتەنگى نەكەیت، وەك هەمیشە راوێژكار و شالیارى بەرگرى و كورە ژیكەڵەكەى دەزگاى هەواڵگریت لەگەڵ بێت ،تا وەك هەمیشە بریارى دروست و بێهەڵە بدەیت و ئاگات لە خۆتان و مییللەت بێت،من گومانم نییە هەتا ئەو دەست وپێوەندەت لەگەڵبێت ،ئیدى خەڵك بێخەمەبن لە تاكتیك و گەلەكۆمەى دوژمنان ،ئەوە راستە و كارێكى حەكیمانەیە كە پیاو نابێت بەتەنها میواندارێتى توركەكان قبول بكات دەنا دورنیە دەرمانخواردى نەكەن، ئەوسا گشت خەڵك هەتیوەكەون و بەدەستى دوژمنان گورگان خواردو ئەكرێت،، ئافەرینت ئەكەم بۆ پەیام و وتە رون و بێغەل و غەشەكانت كە لەبارەى سەفەرەكەتەوە هەتبوو،هەم لە پەرلەمانى كوردستان،هەم لە حزورى دەسەلاتدارانى توركیا،سەرۆك تۆ زێریت،گەوهەریت،فریادرەسیت،شۆرشگێریت،دژ بەئاژاوە گێران و دوژمنى دوژمنانى،هەمیشەش سفرە پر لە خوانى،بەڵام حەیف سەرۆك تۆ لەمسەفەرەدا تەنها لەدوشت نوقستانى،یەك جلكى كوردى ئەوى دی ئاڵاى كوردستانى،وە دەبو پێش سەفەركردنت خۆت رۆمینگ بكەیت،یانى بە ئەداو و شێوە و ئیرادەى ئێرەتەوە بۆ دوژمنان و ئاژاوەگیران، تا لە گەشتە نێودەوڵەتیەكانتدا دژ بەوانەى كە بونەتە هۆى مەترسى گەورە بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیمان بە هەمان نەفەس بەردەوام بویتایە،تا لەهەموو وڵاتان و لە بەرچاوى سەرۆك وەزیران و میللەت و رۆژنامەنوسان، هەڵوێستەكانت وەك جاران بوایە و سەفەقاتى ژێربەژێرت واژۆ نەكردایە، هەروەك سەرۆكى كوردستانى هەفتە پێشو رەوان بێژیانە دژ بە سوكایەتى توركیا و ئیران بە خۆت وە ك سەرۆك و بە خەڵكى كوردیستان وەك ئینسان هەڵوسێستت هەبایە و هەرەشەى جدیت لە رەجەى ئەردۆغا ن و ئەحەى نەجاد بكردایە، كەچى لەلایەك لە شام تیتیلانى ئیتلاعاتەو و یادى ئایەتوڵا عوزما لە هۆڵەكەى پێشەوا قازیدا ئەكرێتەوە و لەتاو هێرشى سوپاى پاسداران و دەستو پێوەندى ئایەتوڵا عوزما گوند و دەشت و شاخ و شار تاوی سەندوە،گۆرى كوردیان تیا هەڵكەندوە.لەلایەكى ترەوە لەشیراز جەنابتان بەهۆى ئەوەى كە لە سەرى رەش و كۆرەك تێڵەوە وەك سەرۆك رۆمینگتان بۆ نێتۆركەكانى تورك سێڵ و ئیورۆسێڵ نەكردوە تواناى سەرۆكایەتیتان لەدەست داوە و بەرپرسیارێتى گەورەى ئەخلاقە و مێژویتان لە ئەستۆى خۆتان تورداوە و خستوتانەتە سەرشان و ملى مام و مالیكى ، تكاو رجاو لەوان ئەكەیت و ئەڵێت پاراستنى سنورەكانى كوردستان لە ئەستۆى حكومەتى ئیراك دایە، ئاخر سەرۆك كوئاوها دەبی ،ئەدى لۆ گۆشت و خێرو بێرى سنورەكان و ناوجەرگى وڵات بۆ خەزێنەى ماڵى پاشابێت و مەینەتى و ئێسقانەكە ،كورە شەروشۆرەكەى بۆ ئیراقى فیدراڵبێت، ئەدى تو نازانیت ،مام سەرقاڵى ماڵ تازەكردنەوەیە و كاكە نوریش دەردەدارى شەرى خۆیەتى،بۆیە سەرۆك ئەمەشیان فاوڵێكى تربو لەو فاوڵانەى كە راوێژكارەكانت پێت ئەكەن،ئەگەرنا من ئەزانم كە خۆت حەكیم و دانا و زانایت.بۆیە تكام وایە ئیدى گەر سەفەرى نێودەوڵەتیت هەبوو ،خۆت وەك رۆمینگ ئەكتیڤ بكەیت تا توانا و سەلاحیەتى سەرۆكایەتیەكەت لەدەست نەدەیت، تا لەو دورى دورەشەوە هەر ئاگات لە وڵات بێت ،تا ئاگات لە گەرمیانى و هەڵەبجەیەكانبێت،ئاگات لە ژینگە و سروشت و مەرو ماڵات و مرۆڤى سەرسنورەكانى ئەمرۆ و لانەى پێشمەرگەى هەشتاكان و شۆرشى گوڵانبێت.خەمت نەبێت نرخى رۆمینگ بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان گران نیە و زۆریش هەرزانە، تەنها یەك دەقیقە هەڵوێست وەرگرتن بە یەك سەنتە لە ئیرادە و شەهامەتى سیاسى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە