وەڵامێك بۆ د.باوەدین نووسەرى وتاری بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا/ كەر لە كوێ تۆپیووە..............

Wednesday, 29/09/2010, 12:00




1. دەمەوێت وەكو زانستخوازێكى راستەقینە و هاوڕێیەكى خۆى لەبارەى د.هۆشەنگ فاروق قسەبكەم نەك وەكو ئەو د.باوەددین-ەى خۆى ناوناوە زانستخوازێكى دڵسۆز لەكاتێكدا هەرگیز زانستخواز نەبووە بەڵكو لەنێو برادەرە نزیكەكانى خۆیشى بە كەسێكى زۆر مونافیق ناسراوە.
2. یەكێك د.هۆشەنگ نەناسێت و لەم وتارەى مەلا باوەدین سەیرى بكات وێنەیەكى زۆر نێگەتیڤى لادروست دەبێت لەسەر ئەو كەسە لەكاتێكدا وەكو خۆم كە لە نزیكەوە باش شارەزایم و ساڵانێكى دوورودرێژە دەیناسم ئەو وێنەیە رێك پێچەوانە دەبینم. د.هۆشەنگ (مەلا باوەدین و دەستوپێوەندەكانى پێیانخۆش بێت یان نا) كەسێكى خۆشەویستە لەناو خەڵك، رێزلێنراوە، بە شایەتى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د.محمد معروف فتاح-یش كە زانایەكى گەورەی بوارى زمانى ئینگلیزى بوو، د.هۆشەنگ كەسێكە لە بوارى ئینگلیزیدا لەدواى رەحمەتى بەدەگمەن كەس شان لە شانى دەدات. ئەم ڕاستیەش لە زانكۆى كۆیە و سەلاحەددین و سلێمانیش هەمیشە دانی پێدادەنرێت. من خۆم بۆ ئەمە لە خوێندكارانى ماستەرى ئینگلیزیم پرسیووە و زۆر ستایشیان كردووە.

3. لە ڕووى كۆمەڵایەتى و ئەخلاقیشەوە، سەرجەم مامۆستایانى كۆلیجى پەروەردەى پێشوو و زمان-ى ئێستا شایەتى بۆ ئەدەب و ڕەوشتى ئەم پیاوە دەدەن لە ماوەى 7 ساڵى كە لە زانكۆى كۆیەیە. با مەلا باوەدین یەك نموونەمان بداتێ ئەگەر گومانى لەم قسەیە هەیە.
4. ئەوەى من لێم بیستووە و زانیومە د.هۆشەنگ خۆى قەت شەیداى وەرگرتنى پۆستى ئیدارى نیە. بەپێى زانیاریى منیش 3 ناو بەرزكراونەتەوە بۆ وەزارەت كە ئەمیش یەكێكیانە بەڵام هیچ تەئكیدێك نیە كە ئەو یەكەم كەس بێت. بەڵكو ناوى د.سەردار گەردی و كەسێكى دەرەوەش چانسیان زۆر بەهێزە. بەڵام بەداخەوە چانسی مەلا باوەدین لەخوار سفرە!!
5. راستە ئەو كەسە لە سەرەتای 2002 ماستەرى وەرگرتووە، بەڵام لە سەرەتاى ساڵى 2000-ەوە وەكو موحازیر وانەى گوتۆتەوە كە ئەمەش بە خزمەتى ئەكادیمى لەقەڵەم دەدرێت چونكە فەرمانى زانكۆیى پێدەرچووە.

6. بە نیسبەت خاڵى دووەمەوە، من وەكو كەسێك كە لە نزیكەوە دەیناسم كە گوایە ئەو موخالەفە گەورەیەى كردووە، با مەلا باوەدین سەرجەم بەڵگەكان بڵاوبكاتەوە و بێ منەت بێت(لەم رووەوە دەشێ برادەرەكەى مەلا باوەدین لە سلێمانى یارمەتی بدات!!). بۆ راستى و درۆش ئەو كات رەحمەتى د.كمال خۆشناو سەرۆكى زانكۆى سلێمانى بوو كە بەوە ناسرابوو زۆر بێمنەت بوو لە خەڵك و بەرپرسان و تەنانەت كاغەزى ئەندامانى مەكتەبى سیاسیشى فڕێدەدایە تەنەكەى خۆڵ، بۆیەشە قەت پێڵاو ماچكردنى قبوڵ نەبوو چونكە من لە نزیكەوە دەمناسی. ئەمە قسەى برادەرەكەى مەلا باوەدینە كەناوى ع.م.-ە و ئەویش لە نزیكەوە دەناسم و لە كاتى پێویست بۆى دێمە مەیدان.بەڵام بیرمان نەچێت ئەوە مەلا باوەدین بوو كە دەیان قۆندەرەى ماچكرد تا ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى زۆرى بۆ د.خدر هێنا كە هەرچۆنێك بێت لە رانیە بیكات بە ڕاگر. لە رانیەش ئەگەر د.جواد نەچووبایە، ئەوا مانگێك پێش ئێستا مامۆستایان و كارمەندانى بەڕێزى هەردوو كۆلێجە زوڵملێكراوەكەى ڕانیە ئیمزایان كۆكردبووەوە و خەریك بوون بە چەپڵەى دەست دەریاندەپەڕاند. كەسێك كە شەرمى بەخۆى نەبێت بەزۆر خۆى بسەپێنێ بەسەر كۆلیجێك كە هیچ اختساسێكى ئەوى تێدا نەبێت و تەنها بۆ مەنسەب و پارە كاربكات لەرووڕەشیى زیاتر چیدیكەى بۆ نامێنێتەوە.

7. بە نیسبەتى خاڵی سێهەمیشەوە لەبارەى كەفائەى ئینگلیزى، ئەوا دیسان من لەگەڵى بووم و سەرجەم دەفتەرەكان تا ئێستاش ماون و پارێزراون، با مەلا باوەدین داواى یەكە بە یەكەى دەفتەرەكان بكات و سەیریان بكاتەوە ئەگەر گومانى لە هەریەكێكیان هەیە.
8. مەلا باوەدین كە پێشتر قەساب بوو جەڵەبى حیوانى هەبوو تەنها حیوانى دەكڕى و دەفرۆشت (لە دواى راپەڕینەوە وازى لە مودەرریسی هێنابوو!)، لە سایەى ماستاوچێتى و پێڵاو ماچكردنەوە لەساڵى 1999 بە قبوڵى خاس لە زانكۆى سلێمانى وەرگیرا (لە نووسراوە تایبەتەكەیدا وانووسراوە: كارى پێویست جێبەجێبكەن بۆ وەرگرتنى بەرێز باوەدین كریم مولود لە خوێندنى باڵا-ماستەر/عربى بەدەر لە مەرجەكان)!!!!.

9. مەلا باوەدین هەمیشە یەكێك بووە لە ڕەگەزە تێكدەرەكانى كۆلیجى پەروەردەى كۆیە هەر لە زووەوە، هۆكارى هەرەسەرەكى تێكدانى كۆلیجى پەروەردە و ئەو شەڕە دەمانچەیەى لە ناو كۆلیجەكە روویدا لە 2002 و سەرۆكى حكوومەت تەدەخولى تێداكرد، هەمووی هەر مەلا باوەدین بوو، ئەمە قسەى من نیە، قسەى د.عمرابراهیم توفیق-ە كە تا ئەم ساتەش دووپاتى دەكاتەوە و دەڵێت شەو و ڕۆژ خەریكى مونافیقی بوو لە نێوان من و د.عادل رشید تا ئەو كارەساتەى قەوماند و تەنانەت كە ئەو زاتەى دوایى لەناو سەیارە پێیگووت هەى(گ.... دابەزە لەو سیارەیە)، بەوپەڕی بێغیرەتى و ترسنۆكى دابەزیى و نققەى نەكرد.بژى پیاو!


10. نەفس نزمیى و بوودەڵەیى و كاسەلێسیى ئەم پیاوە زۆر زۆرە لەم ئەڵقەیە كۆتایى نایەت. بە مناسەبەى ئەوەى كە ئەم بوودەڵەیە چۆن كوڕوكچى خەڵك كە بە قبول مركزى وەردەگیرێن و ئەم دەریاندەكات، باسى گەندەڵیەكى تریتان بۆ دەكەم. ساڵى 2004 لەرێگەى بەرپرسانى باڵاوە گوشارى زۆرى بۆ د.نەبەز هێنا تا كەتنێكى زۆر گەورەى پێكرد و (سەباح) ى براى خۆى(ئێستا مامۆستایە لە بەشى عربى و 10 جوملەى عربى نازانێ قسە بكات) كە ئەوكات خوێندكارى قۆناغى چوارى كۆلیجى پەروەردە بوو و پێش ئەوەى خوێندنەكەى تەواو بكات لە ماجستێر وەرگیرا. ئەرێ خەڵكینە لە كوێى دنیادا بووە كەسێك لە تاقیكردنەوەى پۆلى چوارى زانكۆ بێتە دەرەوە و بە پەلە بچێت بەشداریى تاقیكردنەوەى ماجستێر بكات؟؟ ئەمرى وەرگرتنى ماستەرەكەشى لە ڕۆژنامەى كوردستانى نوێدا بڵاوبكرێتەوە و هێشتاش فەرمانى بروانامەى بكالۆریۆسەكەى دەرنەچووبێت!!!! ئەى هاوار خەڵكینە ئەمە لە كوێ و لە چ كونجێكى ئەم جیهانە ڕوویداوە؟ مەگەر بەس مەلا باوەددین بزانێت! مەسەلەى ئەوەى كە باوەدین لە كۆلیجى پەروەردە م.عمید و سەرۆكى لیجنەى امتحانى بوو بە چ ڕێگەیەك یارمەتى سەباحى داوە بۆ ئەوەى لە اوائل بێت، ئەوا باسێكى ترە و بۆ كاتى خۆى هەڵیدەگرم.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە