بۆ ڕاى گشتى جیهانىو گشت ڕێكخراوە ناوخۆییو نێودەوڵەتىو نەتەوە یەكگرتووەكان

Sunday, 27/01/2013, 12:00




پێش ماوەیەك لەلایەن كەسێكى نادیار كۆمەڵێك لاپەڕە لە فێسبووك بەناوى من كرایەوە بەناوى من چەندین وتارو بابەتى نەخوازراوى تیا بڵاوكرایەوە كە لەگەڵ ڕەوشتو بەهاو ئاستى ڕۆشنبیرىو زانستى ئێمە ناگونجێ بۆیە لە كاتى خۆى ڕوونكردنەوەیەكمان لە ڕۆژنامە ناوخۆییو جیهانیەكان بە هەردوو جۆرى چاپكراوو ئەلكترۆنى بڵاوكردەوە تیایدا رونمان كردەوە كە ئەو وتارو بابەتانەى لە فیسبووك بڵاوكراونەتەوە هی ئێمە نیە بەڵكو لەلایەن كەسێكى نادیارەوە نووسراوە هەروەها روونمان كردەوە كە لە ئێستادا هیچ لاپەڕەیەكمان لە فسبووك نیە بۆ ئەوەى هیچ كەسێك لە دۆستو برادەرانمان چەواشە نەبن بەو بابەتانەى كە لەو لاپەڕانەدا بڵاودەكرێنەوە كە زیان بە سومعەو كەرامەتمان دەگەیەنێ.
شایەنى ئاماژەبۆكردنە سەرۆكى زانكۆى سەلاحەددین لە هەولێر ئەم دەرفەتەى قۆزیوەتەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە لێم لەسەر ئەو بیروڕایانەى كە لە ئەنجومەنى بەش لە كۆلێژى یاساو ڕامیارى هەبوومە بەرامبەر بڕیارەكانى كە دژ بە دابو نەریتى زانكۆو یاساو ڕێساو دەستوور بوونە هەروەها بۆ ئەو ڕەخنانەى كە لە دانیشتنە كراوەكاندا بە ئامادەبوونى خۆىو ڕوو بە ڕوو ئارستەم كرددووە كە دواهەمینیان بەرامبەر كۆمەڵێك مامۆستاى زانكۆو ڕۆژنامەنووسانى ڕۆژنامەى خەبات بوو لە هوتێلى چوارچرا بۆیە هەڵسا بە پێكهێنانى لیژنەیەكى لێكۆڵینەوە بۆم تاكو بیكاتە پاساوێك بۆ سزادانم لە داهاتوودا هەروەكو چۆن بەرامبەر مامۆستایانى تر ئەمەى كردووە بە سزادانیانو دوور خستنەوەیان لە وانە گوتنەوە لەژێر پاساوى جیا جیا وە ئەمە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ كە ئەم هەڵسو كەوتەى سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین بەرامبەر نوخبەى ئەكادیمییەكان لەگەڵ گیانى دیموكراسیەت و مافی مرۆڤ وبەها زانستییەكان و دامەزراوەییەكان ناگونجى كە ئەم میللەتە لە پێناویا خەباتى كردووەو قوربانیێكى بێ ژمارەى داوە.

پرۆفسیۆرى یاریدەدەر
دكتۆر كەمال سەعدى مستەفا
26/1/2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە