دووبز لە سایەى رێككەوتنى ستراتیژیدا(بەشى یەكەم)
Thursday, 07/07/2011, 12:00
چەندین لێكدانەوە هەیە بۆ رێكەوتنى ستراتیژى نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان بە لێكدانەوەى هەردوو حزبەكە ئەم رێككەوتنە لە پێناو پاراستنى دەسكەوتەكانى گەلى كوردە گوایە ئەم دووحزبە بەرژەوەندى گەلیان لا گرنگ ترە لە بەرژەوەندى حزب و رۆژانە ئەم قەوانەمان گوێ لێئەبێ
من لێرە دەمەوێت باسى چونیەتى پەیرەوكردنى ئەم رێككەوتنە بكەم لە شارەكەى خۆم و بۆ خوێنەرانى روون كەمەوە كە چۆن ئەم دوو حزبە بەرژەوەندیەكانى گەل دەخەنە سەروى بەرژەوەندى حزبەكانیان (من لێرەوە بەناوى جەماوەرى دووبزەوە تەحەدایان دەكەم كە بتوانن ئیجرائات بكەن)
رێككەوتنەكە لەدووبز رێككەوتنى دابەشكردنى پۆستە بە پێى بەرژەوەندى حزب ئەوەى بیریان لێنەكردۆتەوە خەڵكى شارەكەیە و بەم شێوەیەى خوارەوە
1- قایمقامى دووبز
سەر بە پارتى دیموكراتى كوردستانە (ئامۆزاى مسعود ساڵەیى) پێش پرۆسەى ئازادى عێراق مامر فرۆش بوو یەكێك بوو لە كاندیدەكانى مجلس شعب لە سەردەمى بەعس
ئیستا لە سایەى حزبەكەى تۆرێكى مافیاى لەدەورى خۆى كۆكردۆتەوەو سەدان دیكۆمینتى گەندەڵى لەسەر تۆمار كراوە لاى ئاسایشى حزبەكەى خۆى و سەروشى لێ ئاگادار كراوەتەوە (پێى دەچێت مەرجێكى رێككەوتنەكە ئەوە بێت تەنها دز پۆستى بدرێتێ)
2- سەرۆكى ئەنجومەنى قەزا
سەر بە یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە (ئامۆزاى رزگار عەلى) پیش پرۆسەى ئازادى عێراق حوكمى موئەبەد درابوو لە ئەبو غریب لە سەر دزینى سەیارە و راوو روت (حزبەكەى بۆى كردووە بە زیندانى سیاسى چونكە سیاسەتى حزبەكەى دزییە)
ئەم داماوە بەهۆى ئەوەى قایمقام بەڵگەى لەسەرى هەیە ناوێرێت رێگرى لێ بكات و بۆ ئەوەى خەلەل نەكەوێتە رێككەوتنى ستراتیجى یەوە ئەم بەرێزە لە رێى (نریمان ساڵەیى ئامۆزاى و فواد منسور) تەنسیق لەگەڵ قایمقام دەكات بەشە دزیەكەى بە سافى وەردەگرێت
من لێرە بە جەماوەرى شارى كەركوك دەڵێم دەنگەكانمان بۆ بەرژەوەنى میللەت نەبو واى ئێمە بیرمان لێى دەكردەوە دەنگەكانمان بۆ ئەوە بوو دز بكەینە خاوەن ماڵ
با ئەمجارە تا رووى دزەكان رەش نەكەن ئێمە دەستى خۆمان شین نەكەین و دەنگ نەدەین
(لە وتارى داهاتووم باسى دوو پۆستى ترى دووبز دەكەم)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست