کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمجارەیان ئەگەر نەفەسفمان درێژبێت دەسەڵاتەكەى پارتى ئەڕووخێنین

Saturday, 25/09/2010, 12:00




دوواى ئەوەى كە خەڵكى هەرێمى كوردستان چاوەڕوانى ئەوە بوون پارتى تیرۆركردنەكەى سەردەشت عوسمان بخاتە روو، بەڵام هەروەك زۆربەى كەس پێشبینیكرا وا دەرچوو، سەردەشت كرا بە تیرۆرست و كابرایەكیان هێنانە بە رووپەرشى رۆژنامەكان كە گوایە ئەو كوشتویەتى.
من ئەو ساتەى هەوڵەكەم بیست زۆر پێكەنیم تەنانەت دایكم داواى لێكردم لە پێكەنین بووەستمەوە، بەڵام هەرچەندم كرد نەمتوانى تاكو ماندوو بووم و خۆم بە سروشتى خۆم لە پێكەنین بوومەوە. ئەویش لەبەر ئەوەى ئەو ئەنجامەى كە پارتى ئاشكراى كرد زۆر ناڕاستەو مەهزەلەیەكى تەواوە لە درۆیەكى شاخدار بەولاوە هیچى تر نییە.
من كەسێكى ئەمنى نیم و شارەزایى ئەوتۆم لەو جۆرە كارانە نییە و تەنها رۆژنامەنووس و نووسەرم، بەڵام لە ماوەى نیو سەعاتدا ئەتوانم چەندین سیناریۆى زۆر لەوەى پارتى بەهێز تر دروست بكەم.
لە راستیدا مەبەستم ئەوەیە بڵێم ئەوە نیشانەى ئەوەیە پارتى عەقڵى تێدانییە. ئەوەى ئێستا هەیەتى لە ناوچەى زەرد دا، بەهۆى باروودۆخێكى مێژوویى و سیاسییەوەیە كە لە هەولێرو دۆهوكى كپ و مات و مەلول خۆى كردووە بەدەسەڵاتدار. هەروەها لە ماوەى رابردوودا بەهۆى ئەو هەموو دزییەى كە كردوویەتى توانیوەتى پارەیەكى زۆر بۆخۆى كۆبكاتەوە بەوەش كۆمەڵە ئەڵقە لە گوێى پێ دروست كردووە بۆ پاراستنى خۆى.
ئەمەوێ هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان لەوە ئاگادار بكەمەوە كە لەو دەرئەنجامە پێكەنیناوییەى پارتییەوە دەردەكەوێت كە ئەو حزبە توشى ئیفلاسى سیاسى بووە و پارتییەكان عەقڵیان نەماوە تا بیرى پێبكەنەوە، چونكە هەر هەموویان عەقڵ و بیرو هۆش و كاتى خۆیان تەرخان كردووە بۆ دزیكردن لە هاوڵاَتیانى هەرێمى كوردستان و حەپەلوشكردنى ئەو بودجە گەورەیەى كە لەبەردەستیانە و هەرخۆیان خواردوویانەو دەیخۆن.
سەبارەت بەوەى كە پارتى دەستێكى بە هەولێر دا هێناوە هەندێ پارك و مارك و جادەى چاك كردووە، ئەڵێم ئەوەى كردووەیەتى تەنها بەبەشێكى بچوكى ئەو پارەیە كردوویەتى كە بەقاچاخ نەوتیان ئاودیوو كردووە.
لەلایەكى ترەوە من زۆر دڵخۆش بووم بەو ئەنجامە هەزەلى و مەهزەلە و درۆ شاخدارەى پارتى، چونكە ئەوەم بوو روون بووەوە كە پارتى ئەوەنەى نەماوە كۆتایى پێبێت. من پێم وایە ئەگەر ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایى دەربڕینەى كە ئەنجامدرا لە كاتى تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان لەلایەن جەماوەرى كوردستانەوە، ئەگەر درێژەى بكێشایە ئەوا ئێستا پارتى لەلایەن هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستانەوە رەجم كرابوو و ئێستا ئەبوایە سەرانى پارتى لە وڵاتانى دەرەوە بە پارەى دزێتى لە میللەتى كورد ژیانیان بەسەر ببردایە.
لە كۆتایدا داوا لە هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان ئەم جارەیان بڕوا بەم مەهزەلەو درۆ شاخدارەى پارتى نەكەن و لە جارى پێشوو توند تر بێنە سەرجادە و ئەوەى جارى پێشوو نەمانتوانى تەواوى بكەین با ئەمجارەیان تەواوى بكەین و بە رەجم كردنى سەرانى پارتى و ئەوانەشى ئەڵقە لە گوێى ئەون كۆتایى پێبێنن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە