کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى ماڵى لە شوشەیە با بەرد لە ماڵى خەڵكى تر نەهاوێ..وەڵامێك بۆ پارتى

Wednesday, 30/03/2011, 12:00




هەروەك لە شاشەى تەلەفزیۆنى زاگرۆسەوە بینیمان لەبەرنامەیەكى بەناو دیكۆمینتاریدا باسى لەو پەیوەندییە نهێنیانە دەكرد كە عەلى باپیر، ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى، هەیبووە لەگەڵ رژێمى بەعسدا، بەڵگە نامەكانیش هى ساڵى 1996 بۆ 2003 بوو. بیزەبت لەو ساڵەوە دەستپێدەكات كە پارتى بەڕۆژى نیوەڕۆ دەیان هەزار سەرباز و دەبابەى بەعسى هێنایە سەر هەولێر و یەكێتى پێ دەركرد.
پارتى نەك هەر ئەوە بەڵكو هەر لەسەرەتاى دامەزراندنییەوە تا ئێستا بەردەوامە لە خیانەت كرد بە ڕێگەو شێوازى جۆراوجۆر.
ئەو پەلامارەى پارتى دواى ئەوە هات كە عەلى باپیر رەخنەى لە دەسەڵات گرت كە ئەوەش واقیعێكە هەموو كەس ئەیزانێت.
پارتى مایەى تەواوى شكستەكانى كوردە لە نێوەى دووەمى سەدەى بیستەمەوە تا ئێستا. هەر ئەوان بوون لە ناوەڕاستى حەفتاكانى سەدەى بیستەمدا شكستیان بە شۆڕش هێنا سەرەڕاى ئەوەى كە زۆربەى سەركردە كوردەكان داوایان لە بنەماڵەى بارزانى كرد كە ئاش بەتاڵ نەكات، بەڵام ئەوان كۆتاییان بە خەبات هێناو رۆیشتن دەستى شاى ئێرانیان ماچ كرد.
پارتى هەمیشە بەتەواوى دەزگاكانییەوە لە خزمەتى دەزگا ئیستخباراتییەكانى وڵاتانى ناوچەكەو دوژمنانى كورد بووە. ئەوەمان لە بیرنەچووەتەوە و بەڵكو هەموومان ئەوەمان بینى كە مەسعو بارزانى كڕنووشى برد بۆ سەدام حوسێن لە 31 ى ئابى 1996 دا.
ئەوەى پارتى ئەیكات دوو شت روون ئەكاتەوە بۆ رۆژنامەنووسێكى وەك من كە یان ئەو حزبە توشى سەر لێشێواوى بووە، یان ئەیەوێ دیسانەوە شەڕى ناوخۆ هەڵگیرسێنێتەوە تا كوردستان بە قەیرانێدا بباتەوە و ئەوەش بۆ ئەوە ئەكات تا چاكسازیى لە بیرى خەڵكى كوردستاندا بباتەوە، چونكە پارتى حزبێكى نیشتمانیى نییە ئەزموونى رابردووى راستى ئەم قسەیەى من دەسەلمێنێ. پارتى بەهیچ شێوەیەك سود لەو بارودۆخەى ئێستا نابینێت كە تێیدا خەڵك ناڕازییەو داواى چاكسازى دەكات. بەڵكو بەرژەوەندیان لە بێ دەنگ بوونى خەڵكە.
من بە پارتى ئەڵێم ئێوە ئەوەندە فایلتان هەیە تەواوى دەزگاكانى راگەیاندنى كوردى بخرێنە كار بۆیان فریاى بڵاوكردنەوەیان ناكەون.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە