کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوود باغستانی ده‌نگوتوانام ده‌خه‌مه‌ پاڵت

Thursday, 25/02/2010, 12:00



به‌ڕێزم منیش وه‌ك تۆو بێگومانم هه‌زاران که‌سی دی خۆره‌ها کێشه‌ی وه‌کو به‌ڕێزتیان له‌گه‌ڵ فیله‌که‌ی خاوه‌ن شکۆ هه‌یه‌و هه‌بووه‌ ، ئه‌و پیاوه‌ دڵی هه‌زاران که‌سی شکاندووه‌و خه‌ڵکێکی زۆر پرن لێی ، ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ و ئه‌و پشتیوانیه‌ی نه‌بوایه‌ هه‌ر به‌ ئاشکرا چۆن ده‌یانی وه‌کو به‌کری فاته‌و سیخوڕه‌کانی له‌ به‌ر ده‌م ئه‌منی سلێمانیدا یاری به‌که‌له‌ سه‌ریان کرا ئاوایش یاریان به‌که‌له‌ سه‌ری دکتۆر نوری ده‌کرد ، که‌ دکتۆری ئاژه‌ڵه‌ ، من تێناگه‌م چی مه‌عریفه‌یه‌ك له‌م پیاوه‌دا هه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌یان پێداوه‌ ، چی شه‌خسیه‌ت و شه‌هامه‌تێکی تێدایه‌ ، بۆچی پارتی ناتوانن ئه‌و کورسیه‌ی له‌ ژێر ده‌ربێنن ، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری نزاره‌ پیرۆزه‌که‌ی(کاك سامی عبدالحمن) که‌ مامۆستای دوه‌می من بووه‌ له‌ دوای به‌ڕیز فلك الدین کاکه‌یی ، ئه‌و به‌ منی گووت هه‌رچیت ده‌وێت بڕۆ سامی له‌ گۆڕه‌که‌ ده‌ربکه‌ ، ئه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك حورمه‌ت بۆ شه‌هید سامی عبدالحمن دانانێ ، پاشان گومانم نییه‌ که‌ پارتی سه‌دان ڕێپۆرتی له‌ سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ست ، ئه‌مانه‌ ده‌رئه‌نجامی خراپ ده‌بن بۆ پارتی ، پارتی ده‌توانێ زیاتر ئامانجی خۆی له‌ میلله‌تدا دابڕێژیت له‌ کاتێکدا که‌ که‌سانی بێماناو خراپی وه‌ك نوری لا ببات ، من هیچ ڕێزێکم بۆی نییه‌ بۆیه‌ به‌و شیوه‌ زوبانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نووسم ، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ بێشوماره‌ی دراوه‌ به‌و بێگومان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌یه‌ ، ئه‌گینا هه‌رگیز که‌سانێك ناتوانن به‌ بێ پشتیوانی ئاوا بکه‌ونه‌ وێزه‌ی خه‌ڵک و نامه‌کانیان بچێته‌ ناو ته‌که‌نه‌ی خۆڵه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ندی به‌ من گووت ، بڕۆ چیت له‌ده‌ست دی بیکه‌ من سه‌رۆکم له‌ پشته‌ ، من باوه‌ڕم به‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و نییه‌ ، ئه‌گه‌ر وایشبێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌ و به‌م شێوه‌ کرده‌وانه‌ پارتی که‌لێن ده‌که‌وێته‌ ناوی ، ئه‌وه‌یشی ئاگادار بم ، زیاتر له‌ هه‌زاران قوتابی زانکۆ گله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوری به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیرین وه‌ڵامی قوتابیان ده‌داته‌وه‌ ، خه‌ڵاکنێکی زۆر له‌ناو خودی پارتیدا گله‌یی ده‌که‌ن و کۆمپله‌ینیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوری ، دیاره‌ پیاو له‌ ناو کوردا باوه‌ که‌ شایسته‌ی ئه‌و شوێنه‌ بێت ، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی به‌ چرکه‌یه‌ك چاوی به‌ نوری که‌وتبێت ده‌زانێت چی شه‌خسیه‌تێکه‌ ده‌زانێت له‌ ئاستێکی ناڕۆشنبیریدایه‌ ، من لێره‌وه‌ به‌ بیرتان دێنمه‌وه‌ که‌ کاتی خۆی کێشه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌ چی بوو ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ نامه‌یه‌ك مه‌سه‌له‌که‌یشم گه‌یانده‌ به‌شی ڕیکخستنی پارتی به‌ڵام پێم وایه‌ نامه‌که‌ی منیش کرایه‌ نێو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که‌وه‌ ، من تێناگه‌م ئه‌و چی سودێکی بۆ میلله‌تی کورد هه‌بووه‌ تاوه‌کو بۆ پارتی هه‌بێت ، بفه‌رموون ئه‌وه‌یش لینکی ئه‌و نووسراوه‌یه‌ که‌ کاتی خۆی له‌ سایته‌ کوردیه‌کاندا بڵاو کرایه‌وه‌

http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=9183
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە