کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ڤیزه‌ له‌ کۆێ وه‌رگرین ؟

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


له‌م که‌ناڵه‌وه‌ باس له‌ کۆمه‌ڵێك ووریا بوونه‌وه‌ ده‌که‌م ، له‌ کاتی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵپه‌ی هه‌ڵبژاردندا ، تا ئیمڕۆ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ ته‌مێکی ته‌لیسماوی له‌ نێوان خه‌ڵك و نهێنیه‌کیش لای پارته‌ سیاسیه‌کان ، وه‌ك گه‌رده‌لوولێك گێژاو ده‌خوات له‌ زهنی کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی کوردستاندا ، ناتوانرێت مه‌یجه‌ر بۆ هیچ له‌و ڕووداوانه‌ دابنرێت که‌ ڕوو ده‌ده‌ن و ڕوویان داوه‌ ، که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌زیانی کوردو خزمه‌تی دووژمنانی کورد ده‌شکێته‌وه‌ ، هه‌مووشمان ده‌زانین ، که‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتدا هه‌ر یه‌ك له‌و پارتانه‌ی کوردستان پاڵیان داوه‌ به‌یه‌كێک له‌ دووژمنه‌کانمانه‌وه‌ ، له‌م مینه‌به‌ره‌وه‌ چه‌ندین هاوکاری و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن ، کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌کو داشی دامه‌ی لێهاتووه‌ ، به‌ڵام ئه‌نجام هه‌ر هه‌موویان هه‌پی به‌یاز ده‌رده‌چن ، له‌ ئه‌نجامی شۆڕکردنه‌وه‌ی موماره‌سه‌یه‌ک ‌ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا ، هه‌ر هه‌موویان که‌وتونه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویه‌وه‌ که‌ به‌هه‌وڵیش چاره‌سه‌ر ناکرێت ، هۆکاری ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ش ، پیاده‌ نه‌کردنی سیاسه‌تێکی دیسه‌یبڵه‌ (معه‌وه‌ق)، با ڕوونترو واڵا تر بڵێین ئه‌وان شه‌له‌لیان خسته‌ نێو سیاسه‌ت و مێژووی کورده‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ ئه‌و له‌شه‌ی که‌ من باسی لێوه‌ ده‌که‌م هێشتا که‌مێك جموجوڵی تێدا مابێت ، له‌ جوڵه‌ که‌وتووه‌ ، به‌ڵام هێندێك توانای قسه‌کردنی ماوه‌ . پێم باشه‌ لێره‌دا باس له‌ یاساکانی گۆڕان بکه‌م ، که‌ ده‌ڵێم گۆڕان مه‌به‌ستم کاك نه‌وشیروان نییه‌ ، به‌ڵکو مه‌به‌ستمه‌ بڵێم ووشه‌ی گۆران ، شیکراوه‌ له‌سه‌ر گۆڕان زۆره‌ ، به‌ڵام به‌ گشتی گۆڕان واتای چاك کردنی ژیانی کۆمه‌ڵ و ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ که‌م ئه‌ندامه‌ی که‌ ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌کات ، که‌واته‌ گۆڕان ده‌بێ خه‌ڵکانێکی خاوه‌ن ئه‌زموون و ڕۆشنبیرو تۆکمه‌ له‌ بواره‌ تایبه‌ته‌کاندا بن ، له‌م هه‌وڵانه‌ی پێشودا هه‌موو سه‌رکردایه‌تی پارته‌ سیاسیه‌کان ، ماڵه‌باجێنه‌یه‌کیان درووست کرد، ده‌بوو سه‌رجه‌م پارته‌کان گۆڕانیان له‌سه‌رکردایه‌تیدا بکردایه‌ به‌ لابردنی خه‌ڵکانی لغاوشڕو گه‌نده‌ڵ ، خه‌ڵکانێك که‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ی تاوان له‌سه‌ریانه‌ ، هه‌وڵه‌کان هه‌موو پوچه‌ڵ بوون ، چونکه‌ لاوازی هه‌موو به‌ڕێوه‌کاریه‌که‌ له‌ بواری ووڵات به‌ڕیوه‌بردن و سیستمدا بوو ، ئه‌مانه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ بوو که‌ به‌شدارن له‌ سه‌رکردایه‌تیه‌کاندا ، ئه‌گه‌ر وه‌کو پراکتیك ئه‌وانه‌ بگۆڕدرانایه‌ ، ئۆتۆماتیك هه‌موو شته‌کان له‌ دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و چاکی ڕێک و پێکی ده‌چوون ، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌ توندوو تیژیه‌وه‌ و شه‌ره‌جوێن و شه‌ری لاکۆڵانه‌وه‌ کۆتایی پێهات ، وه‌لێ هیچ گۆڕانێك درووست نه‌بوو ، ڕه‌نگه‌ که‌سانێک هه‌ن بڵێن ئه‌مه‌ باشه‌ چونکه‌ گروهێك هه‌یه‌ که‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ ،به‌ڕای من ئه‌مه‌ خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ ،چونکه‌ هه‌مان ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ هه‌رباڵا ده‌ستن ، هه‌مان ئه‌و پارته‌ سیاسیانه‌ن که‌ که‌سه‌کانیان ده‌ستنیشان کردووه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان، که‌واته‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانن ، پێش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵک بن نوێنه‌ری پارته‌که‌ی خۆیانن ، من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر حیزبێک به‌ نه‌مانی سه‌رکرده‌که‌ی نه‌توێته‌وه‌ ، بێگومان بن به‌ ده‌رکردنی چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یشی ، شکست ناهێنێ ، که‌واته‌ پارته‌ سیاسیه‌کان نه‌ده‌بوو له‌و خاڵکانه‌‌ بترسانه‌یه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر حیزبێك دزێك ، یان شه‌ڕواڵپیسێک له‌ ناو لیستی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یدا وه‌ده‌رنێت و فایله‌که‌ی لای جه‌ماوه‌ر ئاشکرا بکات، بێگومان بن زیاتر ده‌توانێت جه‌ماوه‌ر بۆخۆی درووست بکات . لێره‌وه‌ ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌ی که‌ ته‌لبه‌ند ده‌کرێت ، ئه‌وه‌نده‌ی من ڕۆژانه‌ هه‌واڵه‌کانی هه‌ڵبژاردنم ده‌خوێنده‌وه‌ ،تگه‌یشتم و کۆمه‌ڵێک لاوازیم بینی ، له‌وانه‌ هه‌ندێک لیست به‌ کۆش پاره‌ی ڕشتبووه‌ نێوانی خه‌ڵکه‌وه‌ بۆ مافێکی ڕه‌وای پڕوپاگه‌نده‌ کردنی خۆی ، به‌ڵام له‌ هه‌ندێک که‌ناڵدا نه‌بێت سه‌عات دوای سه‌عات ئه‌پده‌یت هه‌بوو بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی تازه‌ ، چرکه‌ دوای چرکه‌ باس له‌ سندوقه‌کان ده‌کرا ،هه‌ندێک له‌وانه‌ وانه‌بوون ، به‌ڵام لێره‌دا ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ که‌ ناتوانم بیشارمه‌وه‌ ، لیستی کوردستانی زۆر لاواز بوون ، ئه‌پده‌یتیان زۆر دره‌نگ بوو ، له‌ کاتێکدا ،سه‌رچاوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاندنه‌ ، لیستی کوردستانی زۆر که‌مته‌رخه‌میان کرد و ئه‌وه‌یش یه‌کێکه‌ له‌ هۆکارانه‌ی که‌ نه‌یانتوانی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕیی ده‌که‌ن به‌ده‌ستی بێنن ، ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ که‌ درا ، شێواویه‌کی خسته‌ نێو بوچوونه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ ، هاوکات کۆمسیۆنێکی زۆر بێ مسته‌وا ، به‌ نوێنه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌یش یاریان به‌خه‌ڵک کرد ، له‌ کاتێکدا ، له‌ هه‌ندێک که‌ناڵه‌وه‌ چاودێری سندوقه‌کانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هاتبوون ، زۆر به‌ ئاشکرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد ، که‌ هه‌ڵبژاردن زۆر ڕێك و پێک و یاسایی بووه‌ ، بۆ ڕۆژی دوایی ڕاکانیان ده‌گوڕیی و ده‌که‌وتنه‌ ڕه‌خنه‌ گرتن ، ئێستا له‌ پاشی ئه‌م هه‌موو ئه‌نجامانه‌ لیستی کوردستانی سلێمانی له‌ده‌ستدا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا ، هه‌مان ژماره‌ به‌ده‌ست بێت هه‌ر وه‌ك پێشتر به‌ده‌ست هات ، ئه‌و کاته‌ من نازانم ڤیزه‌ی شارێک بۆ شارێک له‌ کێ وه‌ربگرین ، چۆن خه‌ڵك بتوانن سه‌ربه‌ستانه‌ بێن و بڕۆن ، وه‌ ئه‌گه‌ر لیسته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی پێشتر لاواز بوون له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا ، هه‌ر وا به‌ بێهێزی بمێننه‌وه‌ کێ ده‌یباته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش پرسیارێکه‌ ئایا ڕاگه‌یاندنی لیستی کوردستانی هه‌ر به‌ده‌ست کۆنه‌ شوعیه‌کانه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ، یان ده‌درێته‌ ده‌ست خه‌ڵکانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا ؟


هوشیار جاف
که‌نه‌دا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە