کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگای ناوه‌ند

Saturday, 25/12/2010, 12:00


هه‌موو ده‌زانین دادگا کاره‌کانی چییه ‌و چۆن سزاکانی خۆی به‌سه‌ر تاونباراندا ده‌سه‌پێنێت! به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ی که‌ په‌سه‌ند کراوه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و ووڵاته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی، دادگا ناتوانێت به‌ بێ به‌ڵگه‌ هیچ شێوه‌ تاوانێك بدات به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ تاوانبار نییه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی من باسی لێوه‌ ده‌که‌م ده‌بێت دادگای کراوه‌ و په‌یامنێری گۆڤارو ڕۆژنامه‌کان ئاماده‌ی ئه‌و دادگایه‌ بن، نابێت ئه‌و دادگایه‌ داخراو بێت، له‌ کاتێکیشدا که‌ تاوانبار نه‌یه‌وێت ئاماده‌ی دادگا ببێت ده‌بێت پارێزه‌ره‌که‌ی له‌وێ ئاماده‌ بێت، ئه‌مه‌ کارێکی ئاساییه‌ و که‌سێك ناتوانێت ڕه‌خنه‌ له‌م شێوه‌ دادگاییه‌ بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێك له‌ سێ criminal واتا تاوانی تۆمارکراوی هه‌بوو له‌ درێژه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌تا ڕۆژی دادگایی ده‌بێت له‌ گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتدا زیندانی بکرێت، چونکه‌ متمانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ده‌ست ده‌دات. مه‌به‌ستم له‌ سه‌ر باسکردنی ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ من ده‌بینم له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤارو هه‌ندێك که‌ناڵه‌کان و به‌ تایبه‌تیش تۆڕه‌ ئه‌نته‌رنێته‌کان هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ك گرنگ نییه‌ هه‌ر که‌سێکه‌ له‌ کڵاسی سه‌ره‌وه‌یه‌، یان خواره‌وه‌، هه‌موویشمان ده‌زانین له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ده‌زگایه‌ك ئێستا پارێزه‌ری خۆی هه‌یه‌، ئه‌و پارێزه‌ره‌ ده‌توانێت ئه‌وه‌ نواندنه‌ بکات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌خنه‌ تاوانکاریانه‌ له‌ یاسای نێو ده‌وڵه‌تیدا به‌ (personal insult) داده‌نرێت، ئه‌و ده‌مه‌ هه‌رایه‌ی هه‌یه‌ له‌ ته‌وره‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه‌، که‌ ئه‌و درۆ ده‌کات، من ئاگام له‌ هیج نییه‌، من خۆش نابم، ئه‌و گێره‌ شێوێنییه‌، ئه‌م جۆره‌ ووشانه‌ له‌م نێوه‌دا به‌کار دێت ئه‌گه‌ر به‌ پاساوکردن دابنرێت، یان خۆبێبه‌ریکردن له‌و کێشانه‌.
ڕۆژانه‌ ده‌بیستین و ده‌ماو ده‌م چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ك ده‌ڕوشێنرێت به‌ بێ هۆکار، ئه‌گه‌ر دادگا هه‌بوو ئه‌و خوده‌ له‌به‌ر ده‌م دادگادا ڕووشێنراو تاوانه‌که‌ له‌ سه‌ری ئاشکرا بوو، ئه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌ سزای خۆی ده‌گات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌ویدی ده‌بێت وێنه‌ی بکه‌وێته‌ سه‌ر ڕووی ڕۆژنامه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌م شیوه‌ نموونه‌ییه‌ی من باسی لێوه‌ ده‌که‌م، پارته‌ سیاسییه‌کان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد بڕیاریان له‌سه‌ر دا، که‌ به‌م شێوه‌یه‌ جێبه‌جی بکرێت ئه‌وا ڕووسوری خۆیان ده‌ده‌خه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ پاڵپێوه‌نه‌رێکن بۆ زیاتر و زیاتر کردنی دز و گه‌نده‌ڵ، ئه‌م شیوه‌ یاساییه‌ی من باسی لێوه‌ ده‌که‌م ئه‌وه ‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌ پیس و پاك جیاده‌بێته‌وه‌، دوژمن و دۆست ده‌رده‌که‌ون، ئه‌مه‌ شتێکه‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵکدا نییه،‌ بگره‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتی وه‌زارتی داد و په‌له‌ماندایه‌، بگره‌ پارته‌ سیاسییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌کێکن له‌و تاوانبارانه‌ ناتوانن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بڕیاڕده‌ربن، به‌ڵام به‌ پله‌ی یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیارده‌ری یه‌که‌مه‌، من ئه‌وه‌ی ده‌یبیستم که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) هه‌میشه‌ باس له‌ دادوه‌ریی ده‌کات، من ده‌ڵێم با به‌کرده‌وه‌ بیسه‌لمێنین و ڕووسوری خۆمان پیشانی میلله‌ته‌که‌مان بده‌ین، ڕه‌نگه‌ پرسیار بکه‌ین ئه‌ی ئه‌وانه‌ی، که‌ به‌ ناوی نهێنی ده‌نووسن چاره‌یان چییه؟‌ له‌م میحوه‌ره‌وه‌ من ده‌ڵێم کاتێك، که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی داد و په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌م بڕیاره‌یان ئیمزاکرد، ئه‌وکاته‌ ده‌توانرێت یاسایه‌کی کۆنکریتی بۆ دابنرێت و ئه‌و یاسایه‌ خاڵ به‌ خاڵی بخرێته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ر و به‌ گوێی هاوڵاتییاندا بانهێشت بکرێت، پاشان له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانی حکومی و مه‌ده‌نییه‌وه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ به‌رده‌م دادگای ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، به‌م شێوه‌یه‌ به‌رپرسی هه‌ر سایتێکی کوردی و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان به‌رپرس ده‌بن له‌و بابه‌ته‌ی، که‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، له‌م کاته‌دا ده‌بێت هه‌ر به‌رپرسێك یان پارتێکی سیاسیی، یان هاووڵاتیه‌ك یان ڕێخراوێکی مه‌ده‌نی ئاماده‌یی خۆیان پیشان بده‌ن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ دیموکراتییه‌.
هیوادارم په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری دادی هه‌رێم گرنگی بده‌ن به‌م شێوه‌ داڕشته‌یه ‌و بتوانن جێبه‌جێی بکه‌ن، هه‌ر که‌سیکیش ده‌توانێت کۆمۆنی خۆی زیاد بکات، یان زیاتر فراوانی بدات به‌م بیرۆکه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە