پشتگیری ئێوه‌م ده‌وێ
Saturday, 19/03/2011, 12:00
هه‌ڵبه‌ته 13 حوزیرانی 1994 کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و دڵته‌زێن بوو ، هه‌موو چیرۆکی ئه‌م کاره‌ساته ده‌زانین که هه‌زاران که‌سی شۆڕشگیڕو به‌تواناو هه‌ژارو دڵگه‌رم له‌م کاره‌ساته‌دا شه‌هید کران به‌ده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به فه‌رمانی جه‌لال تاله‌بانی و جێبه‌جیکردنی له لایه‌ن جه‌بار فه‌رمان و سالار عزیزه‌وه، من کاتی خۆی سه‌ره‌تا هه‌وڵمدا له ڕێگه‌ی حیزبیه‌وه‌و ڕوو به ڕوو ئه‌م کاره بگه‌یه‌نمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که مافی ئه‌وانه‌ی شه‌هید کران له 13 حوزیراندا شه‌هید کراوون مافیان لای کێییه ، سه‌ره‌تا به نامه‌یه‌کی زۆر حیزبیانه‌وه چومه لقی 4 پارتی ئه‌وان به‌ڕاستی نه‌یانوێرا هیچ بڕیارێک بده‌ن و وه‌ڵامیشم ده‌ست نه‌که‌وت ، نامه‌یه‌کی جوانترم نووسی و چوومه نووسینگه‌ی سه‌رۆك له مه‌سیف ، ووریا که به‌رپرسی نووسینگه‌که‌یه نامه‌که‌ی وه‌رگرتم و دیار بوو ڕه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کردبوو ، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك وه‌ستام هیچ وه‌ڵامیکم چنگ نه‌که‌وت پاشان ویستم له ڕێگه‌ی سکرتێری پارتی فازیل میرانی ئه‌وه بوو نامه‌که‌م برده لای مامۆستا فواد به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ناوه‌ندی ئه‌ویش هه‌ندێ وه‌ڵامی ڕاستی دامه‌وه که به ڕاستی ئه‌وه‌نده پیاوێکی ڕاستگۆیه شه‌رم ده‌که‌م ووته‌کانی به‌ڕێزی بنووسم ، ئه‌نجام وه‌ڵامی سکرتێری سه‌رۆك ئه‌وه بوو، که (خۆتان هه‌قی خۆتان بسه‌نن) ، گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی و نامه‌یه‌کم نووسی بۆ مام جلال کاتێ چومه مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ووتیان سه‌ری قاڵه ده‌توانی جێگره‌که‌ی ببینی که ئه‌ویش جه‌مال تاڵه‌بانی بوو ، ئه‌و له وه‌ڵامدا فه‌رمووی من نامه‌که ده‌گه‌یه‌نم به‌ڵام له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناتوانم هیچ په‌یمانیکت پێبده‌م ، منیش پێـم ڕاگه‌یاند که من هه‌فته‌یه‌ك ده‌وه‌ستم ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو کاری یاسایی خۆم ده‌که‌م ، وه‌ڵام نه‌بوو ، دوابه‌دوای ئه‌وه خۆم گه‌یانده ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی و مه‌سه‌له‌که‌م هه‌موو بۆ ڕوونکردنه‌وه ئه‌وان ووتیان بۆ ئه‌وه‌ی یاسایی کێشه‌مان بۆ درووست نه‌بێت ، بچۆ بیده به دادگا و بزانه وه‌ڵامی ئه‌وان چییه ، کاتێ چومه دادگا لای یه‌کێك له عه‌ریزه نووسه‌کان هه‌روه‌ك چۆن داوای یاسایی له‌سه‌ر که‌سیك تۆمار ده‌که‌یت منیش داواکه‌م تۆمار کرد ، هه‌رچه‌نده کابرای عه‌ریزه نووس به پێکه‌نینه‌وه نامه‌که‌ی ده‌نووسی و ده‌یگووت تۆ له‌کاتی خۆت ده‌کوژی براکه‌م ، منیش ووتم بۆچی ، فه‌رمووی گیانه ئه‌وان فیرعه‌ونن کێ ده‌توانێ بیاندا به عه‌ردا ، به‌هه‌رحاڵ نامه‌که‌م برده ناو دادگا‌و ده‌چوومه لای هه‌ر دادوه‌رێك ڕه‌وانه‌ی ئه‌وی دی ده‌کردم ، ناهه‌قیان نه‌بوو نه‌یانده‌وێرا هیچ بنووسن ، ئه‌نجام یه‌کێك له دادوه‌ره‌کان نووسی بۆ پۆلیسی به‌کره‌جۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه ، منیش له دڵی خۆمدا ووتم ده‌منێرن بۆ کۆنه هه‌واری خۆیان ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند ، که چوومه ئه‌وێ پۆلیسه‌کان گاڵته‌یان پێده‌کردم ، ئه‌وانیش هه‌قیان بوو ، چونکه هه‌موویان له‌سه‌ر شانی ئه‌و حیزبانه پله‌و پایه‌یان وه‌رگرتووه ، ئه‌وان هیچیان بۆ نه‌کردم ... ڕاسته‌و خۆ هه‌موو به‌ڵگه‌کانم له‌گه‌ڵ خۆمدا بردوو چوومه ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی هه‌فته‌ی یه‌که‌م له ستوونێکدا وورده‌کاریه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یان بڵاو کرده‌وه تاوه‌کو بزانن وه‌ڵامی ئه‌م دوو حیزبه چییه به‌ڵام هیچ ده‌نگۆیه‌ك نه‌بوو ، پاشان بۆ هه‌فته‌ی دوایی ته‌واوی ڕووداوه‌که له هاوڵاتی بڵاوکرایه‌وه ، هه‌ر هیچ نه‌کرا ، جارێکی تریش هه‌وڵمدا که هه‌رچۆنێکه بچم جه‌نابی سه‌رۆك ببینم ، ده‌یشم زانی که ناتوانم بیبینم چونکه تا ئه‌وکاته‌ی باکم عه‌ریف که‌ریم شه‌هید نه‌یتوانی جه‌نابی سه‌رۆك ببینێ که ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی پیشوو چاوه‌وان بوو ، پاشان دایکم له 1994 وه چاوه‌ڕیه که جه‌نابی سه‌رۆك ببینێ تا کاتی ئه‌م نووسینه هه‌رده‌ڵین سه‌ره‌ت نه‌هاتووه ، ئه‌نجام بینیم خوا چه‌ند مانگێک بوو چاوه‌ڕوان بوو نه‌یده‌توانی سه‌رۆک ببینێ من هه‌ر ده‌ستم له خۆم شووشت ، به‌ناچاری که‌وتمه کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له ده‌ره‌وه ناوه‌وه‌ی کوردستان بڵاوکرابوونه‌وه به ڤیدیۆ‌و به‌ڵگه‌و هه‌تاوه‌کو ئه‌و نامه‌یه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی که کاتی خۆی بۆ منیان نووسی ، که عه‌ریف که‌ریم یه‌کێکه له کوڕه‌کانی بارزانی و به ده‌ستی جه‌لالیه‌کان گووله باران کراوه و گه‌ڕامه‌وه بۆ ووڵاتی په‌نابه‌ری خۆم ، لێره‌وه له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لکترۆنیه‌وه توانیم له گه‌ڵ به‌ڕێز قوباد تاله‌بانی قسه بکه‌م و هه‌موو مه‌سه‌له‌کانم تێگه‌یاند که‌وا ئه‌گه‌ر جلال تاله‌بانی باوکت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌مووی پشتگوێ بخات جگه له‌وه‌ی هه‌موو عه‌شره‌تی جاف هه‌ڵده‌ده‌نێ ده‌یده‌مه دادگای لاهای ، به‌ڵام ئه‌م کاره‌م نه‌کرد جونکه ڕێزم بۆ چه‌ندین ساڵی خه‌باتی هێشته‌وه و هاوکات نه‌خۆشیشه ، قوباد دوا وه‌ڵام ووتی ئه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌م په‌یوه‌ندیم پیوه بکه ، چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیم کرد به‌ڵام ده‌یانگووت له کۆبوونه‌وه‌دایه ، به پێی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که به‌یانیان که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت له کۆبوونه‌وه‌دایه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌خه‌وێت ، ئێستا من داوا له میلله‌تی کورد ده‌که‌م که له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پشگیری خۆیانم بۆ ده‌ربڕن تاوه‌کو دادگاییه‌که بگه‌یه‌نمه لاهای ، پێـم خۆشه بزانم تاوه‌کو چه‌ند میله‌ت له‌م هه‌وڵه‌مدا پشتگیریم ده‌کات؟
هوشیار جاف که‌نه‌دا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست