ئه‌ردۆگان ئۆجه‌لانی پێ قبوڵ نییه
Friday, 28/08/2009, 12:00
دیاری کردنی نرخ پابه‌ند بوونه به هه‌ڵسه‌نگاندن ، دیاری کردنی کات و ڕوو به ڕو بونه‌وه‌یه ، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌یه که له‌و فه‌زا وونه‌دا ده‌بینرێت ،شیوه‌کان جیاوازن هه‌روه‌ك چه‌مکێک ئه‌م ڕووداوه ناو ده‌نێین به‌وه‌ج بوونه‌که‌ی ئه‌ردۆگان ، به‌و واتایه‌ی پێداگرتنێك له‌سه‌ر هه‌مه‌ئاهه‌نگیه‌کی پێگه‌یی ، ئه‌گه‌ر ماتماتیکیانه بیر له وورده درشتی ووتاره‌که‌ی ئه‌ردۆگان بکه‌ینه‌وه ، سێبه‌رێکی مێشک گر هه‌ستمان ده‌جوڵێنێت بۆ دوو میحوه‌ر ، یه‌که‌میان دڵخۆشکه‌ره و دوومیان جه‌نجاڵه ، سروشتی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی هوشیاری ده‌ست ده‌کات به کاره‌کانی ، پاشان لێکدانه‌وه‌ی خه‌ره‌کتیری خوتابده‌ره‌که ، زۆر جار ماهیه‌تی مرۆڤ زۆر زوو ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت وه‌ك بوژاندنه‌وه‌یه‌کی ووشك کردن یان بڵیین سڕ کردنی هه‌ست و نه‌سته له‌یه‌ك نزیکه‌کان ، ده‌بێ میله‌تی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ووریا بن و سه‌لیقه‌یی خۆیان بسه‌لمێنن و له‌وه بگه‌ن که ئه‌و سێبه‌ره گه‌رده‌لوولێکی شوماویه و له خۆئاماده‌کردندایه بۆ هه‌ڵکردنی عه‌بایه‌کی ڕه‌ش به‌سه‌ر شۆڕشێکدا ، ئه‌ردۆگان له مێژه بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که بتوانێت به بێ هه‌ڵکردنی هیچ ئاڵایه‌کی سپی و به بێ گڕی هیچ گوله‌یه‌ك دامرکاندنه‌وه‌یه‌ك ، گۆڕانێکی لۆژیکی بخاته نێو مێشکی ڕابه‌رانی پارته سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه ، ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی ببێته سه‌نته‌رێك که هزری نه‌ته‌وایه‌تی کاڵ بکاته‌وه و شیوه گفتوگۆکان ته‌مومژاوی بکات ، به‌و پیلانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆی کێشراوه ، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق و به نهێنی ئێران به‌شدارن تێیدا ، ئه‌و هه‌وڵه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شارستانیه‌ته مێژوویه‌یه که به‌و هه‌موو دڵۆپه خوێنه به ئه‌نجام هاتووه ، که درز‌و بن دار‌و کیوه‌کانی کوردستانی سوور کردووه ، ئه‌و خوتابه شتێك نییه په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆگان و فه‌رمانه‌کانیه‌وه بێت ، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی له نێوان چین و کۆمه‌ڵه‌کانی تورکیا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای تورکی دژ به‌م هه‌وڵه بوه‌ستێته‌وه ئه‌ردۆگان هیچی پێناکرێت ، ماوه‌یه‌کی زۆره له هه‌وڵدان تاوه‌کو بتوانن ئه‌و ڕیگایه بگرنه به‌ر تاوه‌کو تفه‌نگ به گه‌ریللا دابنێن ، پێشتر ئه‌وه بوو هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی خوتابه‌کانی جه‌لال تاله‌بانیه‌وه ئه‌م کاره بکه‌ن ، تاله‌بانی هه‌وڵیدا به‌ڵام نه‌یتوانی بیگه‌یه‌نیته ئه‌نجام ، پاشان هه‌وڵی مالیکی دێته ئاراوه ، له‌م هه‌وڵه‌دا مه‌رج دانراوه ، یه‌ك له‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت سنووری ئیبراهیم خلیل دابخرێت و سنورێکی دی له گه‌ڵ عێراقدا بکاته‌وه ، تورك و مالیکی له‌م هه‌وڵه‌دان ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێکه بۆ چۆكدانان به حیزبه زلهێزه‌کانی کوردستان ، تاوه‌کو ببنه نۆکه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی تورکیا، چه‌ند مانگێك پێش ئیستا ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل که‌وتنه قسه گووتن به یه‌کتر و ئه‌ردۆگان ئیسرائیل به‌وه تاوانبار ده‌کات که ده‌ستی هه‌یه له سنو‌ره‌کانی باکوری عێراقدا ، تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌ردۆگان ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌نگ له یه‌کتری به‌رز ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌ردۆگان ڕووی تێده‌کات و ده‌ڵێت ، منیش ده‌توانم به هه‌مان شیوه ده‌نگت به‌سه‌ردا به‌رز بکه‌مه‌وه به‌ڵام ڕیز له ته‌مه‌نه‌که‌ت ده‌گرم ، له بۆنی خوتابه‌کانی ئه‌ردۆگاندا (ووتی: توركیا قوربانی زۆری داوه له‌بواره‌كانی وزه‌و بودجه‌دا، ئاسایش‌و ئۆقره‌یی ووڵاته‌كه‌مان به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه شلۆق بووه) که‌واته له‌وێدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که گه‌ریللا تیرۆریستن ، نه‌ک که‌سانێکن به دوای مافێک که‌وتوون ئه‌م ووتانه‌ی ئه‌ردۆگان له مانگی جوڵایدا بوون له کاتێکدا که له‌گه‌ڵ مالیکی چه‌ند دانیشتنێکی نهێنیان کرد ، هه‌نگاوو پلانه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه ، سه‌ره‌تا پێش شه‌ش مانگ ئه‌ردۆگان هه‌ستا به کردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی کوردی و بڵاوکراوه‌و سه‌ربه‌ستیه‌کی دا به کورده‌کانی تورکیا تاوه‌کو به خشکه‌یی سه‌ڵه‌واتیان پێبێنێ ، ئه‌مه به پلانی دووه‌م بابڵێین پلانی B داده‌نێت ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه که میلیشیای کوردی به شاخه‌وه نه‌مێنێت تاوه‌کو بتوانێت بچێته ناو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ،به بۆچوونی من ئه‌مریکا له‌م هه‌وڵانه‌دا به‌شداره ، ئه‌مریکا سه‌ره‌تا هه‌ستان به درووست کردنی که‌ژه‌په تاوه‌کو نوشستی به هێزه‌کانی په‌که‌که بهێنێت ، به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی وه‌های درووست نه‌کرد ، مالیکی له خۆئاماده کردندایه که کوردی عێراق و کوردی تورکیا بداته شه‌ڕ تاوه‌کو بتوانێت هێزی سه‌ربازی عێراق فڕیبداته ناوچه‌که‌وه بۆ نه‌هێشتنی په‌که‌که ، له لایه‌کی دیه‌وه تورکیا پێی وایه که ئیسرائیل هانده‌ری په‌که‌که‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌نگه‌ردا له گه‌ڵ تورکیادا ، پاش ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ، بۆ پاکانه‌و پاساودانه‌وه ، جه‌لال تاله‌بانی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد که که‌رکه‌س ئیسرائیلیه‌کمان بداتێ سه‌د هه‌زار دۆلاری ده‌ده‌ینێ ، ئه‌م زنجیره پلانه هه‌موو به‌ندن به یه‌که‌وه ، له پلانی سێهه‌مدا واته پلانی C خوتابێکی ده‌ولی ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌و چه‌کدارانی کوردی تورکیا به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت پاش کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگایه‌ك له‌سه‌ر کورده‌کان ئاماده نین به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ن له‌تورکیادا ، هێندێکیش له کورده‌کانی تورکیا ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌ردۆگان داوای ئاشتی ده‌کات ، به‌ڵام هێشتا له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون ئه‌و کۆتره سپیه‌ی ئه‌ردۆگان باڵه فڕه‌ی پێده‌کات قاچه‌کانی په‌ڕیوه ، له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا ئۆجه‌لان ئاماده‌یی پیشانداوه که به‌شدار بێت ، به‌ڵام دیاره مه‌رجی داناوه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ، له خوتابه‌که‌ی به‌رپرسی سه‌ربازی تورکیادا ، ڕازی نه‌بوونی خۆی پیشانداوه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه ، ئه‌ردۆگان کۆمه‌ڵی ڕاستی درکاند له‌سه‌ر مێژووی تورکیا که باگراونده‌که‌ی هه‌مووی کوردستانه ، له‌وه تێگه‌یشتووه ، ئه‌گه‌ر بێت‌و تورکیا بکاته حکومه‌تی فیدڕاڵی هه‌مان کێشه‌ی که له‌کوردستانی عێراق هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکوك ، هه‌مان کێشه‌یش بۆ ووڵاته‌که‌ی ئه‌و درووست ده‌بێت له ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌کو پرۆژه‌ی گاپ ، یان کشتوکاڵ ، ئه‌و ده‌زانێ که ئیسته‌مبوڵ ، که کوسته‌نتینۆپۆلۆسی کونی یۆنانیه‌و ئیستاش سه‌دان هه‌زار یۆنانی ئیسته‌مبوڵ ده‌ژین ، ده‌بێته کێشه بۆ ئه‌وو ، مه‌سه‌له‌ی قوبرسیشی له‌سه‌ر زیاد ده‌بێت ، من له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌مه‌م نوسی چونکه هه‌رچی کوردێکم بینی مه‌تح و سه‌نای خوتابه‌که‌ی ئه‌ردۆگانیان کرد به بێ ئه‌وه‌ی هیچ دیوێکی بواره سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیجیه‌که‌ی لێك بده‌نه‌وه ، نێگه‌تیڤی ئه‌م هه‌راو هۆسه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی که په‌که‌که دایان ناوه له‌م زستانی داهاتوه‌دا بیکه‌ن دژ به تورکیا ، تورکیا زۆر هه‌وڵیدا که کۆنتڕۆڵی مه‌لایین خه‌ڵك بکات که له هه‌موو ئه‌وروپاوه کۆمه‌ك کۆ ده‌که‌نه‌وه بۆ په‌که‌که ، به‌ڵام نه‌یتوانی ، ئه‌ردۆگان چه‌ند ساڵه ئۆجه‌لانی فڕیداوه‌ته زیندانه‌وه ، به‌ڵام کورده‌کان هه‌ر گوێگری ئه‌وون و به فه‌رمانی ئه‌ویش کاره‌کان ده‌که‌ن ، له ته‌واوی ئه‌م نووسینه‌دا پێم خۆشه سه‌رکرده‌کانی کوردستانی عێراق تێبگه‌ن ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تورکیا به زیانی په‌که‌که ناشكێته‌وه ، چونکه ئه‌وان چه‌ك دانانێن و باوه‌ڕیشیان به‌و خیتابه نییه ، به‌ڵام به گشتی به زیانی خۆیان ده‌شکێته‌وه ، چونکه تورکیا ئه‌و باك ئه‌په‌ی داناوه که هه‌ر زیانێك به‌و بکه‌وێت له تورکیادا ، ئه‌وه‌نده زیان ده‌گه‌یه‌نێت به کوردستانی عێراق ، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم له دوا دانیشتنی سه‌ربازی تورکیادا که هێشتا نه‌به‌ستراوه هه‌ندێك بڕیاری قه‌ره‌قوشی ده‌رده‌چێت ، ده‌بێت ئاماده‌کاریکان تیابێت که بتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌و بڕیارانه ببینه‌وه .هاوکات ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان ئۆجه‌لانی قبووڵ بوایه ده‌بوو یه‌که‌مین هانگاو ئازادی بدایه به ئۆجه‌لان ، ئه‌و کاته ئه‌گه‌رێك و بیر کردنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکیانه ده‌بووه داینامکیه‌تی تێکه‌ڵبوونی کورد‌و تورك له حکومه‌تدا .
هوشیار جاف
که‌نه‌دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست