بۆ مه‌ریوان، ئاراس، به‌ختیار و براده‌رانی کاك فه‌لسه‌فه
Saturday, 23/04/2011, 12:00
له‌گه‌ڵ حورمه‌تمدا بۆ هه‌ندیك نووسه‌ر ئه‌م سێ نووسه‌ره کاسه لێسه‌ی سه‌ره‌وه جار جاره به ته‌نیاو هه‌ندێك جاریش که لێڤڵی ئاستیان داده‌به‌زێ پێکه‌وه به‌ده‌م پێکی عه‌ره‌قه‌وه داده‌نیشن شتێک ده‌نووسن ، له فه‌زاکانی نووسیندا وون بوون نییه ،که شیوازه‌کان ده‌گوڕێن من وه‌کو ئه‌و تابلۆیه ده‌یبینم که به ته‌نها فرهیمێکهو هه‌ڵواسراوه ، نوسین مێژووه واته گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ڕابوودروهکان ، من ناڵێم ڕه‌خنه له‌م شێوهساتانه نه‌گیرێت که ئێستا بۆته ئه‌و ساته‌ی که هه‌موو ده‌سته‌ڵات به ئاگا بێنه‌وه‌و هه‌ڵه‌کانیان چاك بکه‌ن ، به‌ڵێم با بپرسین ئه‌وانه‌ی داوای به چاکسایکردنی ئه‌م شێوازه سیستمه هه‌ڵه‌یه‌ی کوردستان ده‌که‌ن کێن ، من خودی خۆم ناتوانم گوێ له که‌سیك بگرم که بهڕابوردوهیهکی سه‌روگوێلاك شکاوه‌وه بێته مه‌یدان و سه‌دای خۆی بنوێنێ ، تاوه‌کو دوێنێ بوو ئه‌م سێ براده‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکی تر‌و شێرکۆ بێکه‌سدا باسیان له‌و دزیانه ده‌کرد که له‌نێوانی خۆیاندا کردوویانه ، من چی متمانه‌یه‌کم به ووته زه‌ق و بریقه دارانه بێت که ده‌پرخێنن ،له‌وه ده‌پرسم که ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵی چه‌کدار بووبنه ڕۆبۆت بۆ حیزبه‌که‌ی خۆیان ئه‌ی ئایا ئێوه نه‌بوونه‌ته ڕۆبۆت بۆ لایه‌نێکی دیکه ؟ پاساو کردن ئه‌م هاوکێشه‌یه ڕه‌نگه له دیدی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نه‌بێت به‌ڵام له دیدی چه‌ند نووسه‌رێکه‌وه بێت ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌م کاته ساویلکه‌ن نموونه‌م بۆ ئه‌مه له ماوه‌ی ئه‌م ماوه درێژه‌ی خۆپیشانداندا جگه له کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی هه‌ژار هیچ له‌و نووسه‌رو دایناسۆرانهم نه‌دیت به گوله بپێکرێن ، ئایا کێ له‌م نێوه‌دا تاوانباره ، تاوانباری یه‌که‌م ئه‌وانه‌ن که ئه‌و خه‌ڵکه‌یان هاندا و دووه‌میش ئه‌وانه‌ی ووتافیان به‌سه‌ردا ده‌کێشان سیانی وه‌کو ئێوه‌و یه‌کێکی وه‌کو فاروق ره‌فیق کو ڕابووردوهیهکی قیزه‌وه بووی له هه‌موو شوێنێك جێهێشتووه ، دواتاوانبار ئه‌و که‌سانه‌ن که گوله‌کانیان ته‌قاندووه ، به‌بیرمه له‌کاتی هه‌واڵی خۆشدا هه‌زاران هه‌زار فیشه‌ك ئاسمانی کوردستانی ده‌ته‌نی و خه‌ڵکیش به‌رده‌که‌وتن ، که‌س وورته‌ی له ده‌م نه‌ده‌هاته ده‌رێ که ئه‌مه گوله‌ی وێڵه ، ئه‌ی چه‌ندان له‌وانه‌ی ناو ئه‌و خۆپیشاندانه‌یش به گوله‌ی وێڵ پێوه بوون ، له‌وانه ڕێژوان ده‌بێت خه‌ڵك له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌م که‌ڵه سنگ پانانه ده‌رده‌که‌وون چی کاتێکه ؟ ئه‌ی بۆچی له‌و کاتانه‌ی گڕ ده‌بارێ له هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌وان خۆیان هاویشتۆته ژێر به‌تانیه‌کانیان ، من داوا ده‌که‌م له خه‌ڵکی کوردستان به‌سه چیدی ساویلکه‌یی ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ دایناسۆره هێزی ئیمڕۆی کوردستان ناو ده‌نێن هێزی دیکاتاتۆر تیرۆریست و ئه‌وان به‌رماوه‌ی سه‌ر سفره‌کانیان ده‌ده‌ن به نۆکه‌رو کرێگیراو ، ئه‌ی کێ هێزی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستانه ئه‌ی پێتان وانییه که گۆڕان پاشماوه‌ی یه‌کێتی بێت ؟ که‌واته ئه‌وانیش به‌کرێگیراوو نۆکه‌رن ، ئه‌ی به‌ڕێزتان سوور ده‌زانن که یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی به کرێگیراوی ئێرانن و پاشماوه‌ی چه‌ند حیزبێکن ، به‌ڵام دانیشتوون شان به شانی مه‌لایه‌ك ئێوه‌یش فێر بوون خوتبه ده‌ده‌ن که له هه‌موو ژیانتاندا باوڕتان به نوێژ‌و ئیسلام نه‌بووه ، به‌م ئه‌نجامی هاوکێشه‌یه من ده‌ڵێم به پێجه‌وانه‌وه ئێوه‌ن هه‌زارانی وه‌کو ئێوه‌ن که نوکهرو بهکرێگیراوون ، خۆ هێنده‌تان ماوه که عه‌مامه‌که بخه‌نه سه‌رتان له پێش هه‌موویانه‌وه فاروق ڕه‌فیق ، ده‌توانم له‌سه‌ر زۆر له‌و سیاسه‌ته بدوێم که چۆن پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن ، هه‌ندێك جار ئه‌م سنگ دهرپهڕیوانه ئه‌وه‌یان بیر ده‌چێته‌وه که کورد هێشتا نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت به‌ڵام ده‌یخه‌نه ئاستی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، کاکی من وهیك ئه‌پ ، باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان به‌زه‌بری پۆستاڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵده‌که‌ن ، ئه‌ی باشه بۆچی له‌و ڕوانگه واقیعیه‌وه باس ناکه‌یت که ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و خهماوهره پیشان ده‌ده‌ن کێن ؟ ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی پۆستاڵه‌کانیان له ناو کوردستاندا قیتان به‌ست کردووه ، خۆ ئه‌وان ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر مێزی به‌کورد فرۆشتن له سه‌ر مێزی ڕازاوه دانیشتوون له‌گه‌ڵ دوژمنانی کوردا و هه‌ر له‌وێدا له به‌ر چاوی ئه‌وان پۆستاڵیان له پێکردوو قیتان به‌ستیان کرد ، ئه‌ی به‌ڕێزت چی به‌وانه ده‌ڵێیت ؟ ئێستا ئێوه وه‌کو سێ دایناسۆرو فاروقیش وه‌کو پایناسۆرێك له‌و میحوهرهدان له‌و به‌ره‌یه‌دان ، وه‌ڵامی ئێوه چییه بۆ خه‌ڵك که بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن که‌وتونه‌ته ژێر مه‌زاده‌وه ؟ به‌ڕێزتان له ووتارهکهتاندا خۆتان به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌خه‌ن که دهسهتهڵاتێکی سیاسین و داوای ڕێکخستنه‌وه‌ی سیاسی ئارامی ده‌که‌ن بۆ کوردستان به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئێوه ئه‌و مێزهتان ڕازاندبێته‌وه که ئه‌وان بێن و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ، من نازانم ئێوه کێن و چین ؟ به بێلێکدانهوهو گفتوگۆ وه‌کو مه‌ساسه‌ی ده‌می ئه‌و منداڵه‌تان لێهاتووه تا حه‌ز بکات ده‌یمژێت پاشتر ئه‌گه‌ر لێی مایه‌وه فڕیی ده‌دات ، من ناڵیم سیستمی به‌ڕێوه بردنی کوردستان ڕاست بووه‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نییه ، من ناڵێم ئه‌وان نه‌یان توانیوه که‌لك له ئه‌زمون و بۆچوونه‌کانی خه‌ڵك وه‌ربگرن ، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستانیش که‌مێك ڕێز بۆ ئه‌و ماندوو بونه‌ی ئه‌وانیش دابنێن ، من ده‌زانم ئه‌وان ماوه‌یه‌کی زۆره به درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌ژین ، ئه‌وان که‌مو کوڕیه‌کانیان وای لێکردوون که ئیمڕۆ خه‌ڵک گوێ نه‌داته موقه‌ده‌ساتیان ، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵك و به‌ڕێزتان ڕیز بۆ یاسا دابنێن ، هه‌ر شتێک که له یاسا چووه ده‌ره‌وه به واتای به بێحورمه‌ت کردنه ، پێیشم وا نییه چی خه‌ڵکه عهشایهرهکهو چی خه‌ڵکه به هزره‌که هه‌رگیز ناتوانێ بێده‌نگ بێت له کاتێکدا که هێرش ده‌کرێته سه‌ر باره‌گایه‌کی حیزبی واتای هێرشکردنه سه‌ر شه ره‌فی ئه‌و جیزبهیه ، نه‌ك وه‌ك له چاوپێکه‌وتنێکی نه‌وشیرواندا ده‌ڵیت من جه‌ماوه‌رم به‌لاوه گرنگه نه‌ك بینایه‌ك پڕ له مێزو کورسی ، ئایا له‌م کاته‌دا کاك نه‌وشیروان درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ناکات ؟ یان حیزبه ئیسلامیه‌کان به ئاشکرا هاوکاری له ئێران وه‌رده‌گرن ، ئه‌ی ئێوه ئه‌مه ناو ده‌نێن چی ، ئه‌ی له پاشه ڕۆژدا چۆن پێشوازی له‌و حیزبانه ده‌که‌ن ، که به بارمته ده‌تان دهن به ووڵاته‌کانی دراوسێ ، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێوه ده‌یده‌ن به لایه‌کی خراپتردا که‌وته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌که‌ونه نێو بازنه‌ی دادگاییه‌وه که‌واته ده‌بێت ئێوه‌ش هه‌مان شوێن بکه‌نه چاره‌نووسی خۆتان ، چونکه گومانی تێدا نییه که ئێوه هه‌ڵه‌ن و بۆ چوونهکانیشتان هه‌ڵه‌یه ، هه‌مو خه‌ڵکیش له‌وه گه‌یشتوون که هه‌موو ده‌مانه‌وێت به که‌رامه‌ته‌وه بژین ده‌ستدرێژی نه‌کرێته سه‌ر هیچ تاکێکی کورد و که‌سێکیش نییه له‌م دونیایه بێ شهرمیهتی به‌رامبه‌ر کورد بکات ، ئه‌وه‌یشی کردبێتی تۆڵه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه ، ئه‌نجامیش ده‌رده‌که‌وون کێن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بوون ، کێن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ده‌سته‌ڵات به‌دیهێنان ده‌که‌ن ، ئه‌وانه‌یشی که له پیناوی مانه‌وه‌دا مل هوڕی دوژمنانن ، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت له‌وه بگه‌ن که پیرۆزیه‌کانی کورد زۆر گه‌وره‌ن ، ئه‌وه‌یشی ده‌یه‌وێت گه‌مه‌ی پێ‌بکات لووت و که‌ڵبه‌ی له زه‌مین ده‌دات.
هوشیار جاف
که‌نه‌دا ئۆتاوا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست