وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان خانه‌واده‌یه‌کی پارتی توڕه ده‌کات
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی له کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری شه‌هیدانی هه‌ولێر که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوبراوه کرایه‌وه و هاوکات ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کر وه‌کو به‌رێوه‌به‌ری گشتی به وه‌کاله‌ت و له‌سه‌ر ئه‌ستۆی پارتی له‌م شوێنه ده‌ست به‌کار بووئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌که‌وێته گه‌ره‌کی گلکهندی سێتاقان که خانووی پیاوێکی پارتی و کۆنه پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئهیلوول و گوڵانه جگه له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خانووه‌کی وه‌کو دیاری و به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه کرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری که‌سوکاری شه‌هیدان بکات. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی کابینه‌ی پێنجه‌م ماڵئاوایی کرد و کابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌ستبه‌کاربوو وه وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی یه‌کیه‌تی له‌م وه‌زاره‌ته ده‌ستبه‌کاربوو ئه‌وا هه‌رچی فه‌رمانبه‌رانی پارتی بوو ڕوویان له لاواز بوون کرد به‌رامبه‌ر به هاتنی ئه‌م وه‌زیره وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م لاواز بوونه جگه له فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی هه‌ولێریشی گرته‌وه. ناچار که‌وته موجامه‌له کردنی وه‌زیر هه‌ر بۆیه ئه‌م ماوه‌یه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بهڕیوهبهرایهتیهی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانووی پیاوێکی پارتی بوو وه چوو خانووی پیاویکی تری گرت که هاوڕێی وه‌زیری شه‌هیدان دکتۆر مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین و به‌ختیار فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان بوو ئه‌وه‌ی جێگای باسه هه‌ردوو خانووی پێشووتر به بڕی پێنج هه‌زار دۆلار و خانوێکیش وه‌کو دیاری بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان به خۆڕایی بوو وه جێگایه‌کی زۆر فراوانی هه‌بوو بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل.
به‌ڵام خانووی ئه‌مجاره که خانووه نوێیه‌که‌یه و زۆر له‌خانووی پێشووتر بچووکتره و کۆنتره و بۆته هۆی هه‌راسانکردنی دراوسێکان وته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م خانووه هاوڕێی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانه به بڕی شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د دۆلار گیراوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کری پارتی دڵی دکتۆر مه‌جید و به‌ختیار فه‌ره‌ج رازی بکات. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێکردنه ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه حاکم ئیسماعیلی گوایا پارتی که‌سوکاری شه‌هیدانی پارتی نیگه‌ران ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی جه‌نابی وه‌زیر رازی بکات. بۆیه لێره‌وه ده‌پرسین ئایا پارتی جگه له ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کر که‌سێکی تر شک نابات بۆ ئه‌م پۆسته ؟ وه‌هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار فایلی شه‌هیدانی پارتی پشتگوێ خستووه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شوێنه‌که‌ی خۆی بمێنێته‌وه و وه‌زیر لێی رازی بێت.وه هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستان ده‌توانن بێن له به نهێنی له فه‌رمانبه‌ره‌کان بپرسن که هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خانووه له‌به‌ر چی بوو بۆئه‌وه‌ی راستی ده‌ربکه‌وێ بۆیه حه‌ق وایه کاربه‌ده‌ستانی پارتی ئاوڕێک له‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست