ڕۆژنامەى ڕووداو لەگەڵ كێیە؟
Thursday, 01/03/2012, 12:00
ماوەیەكە لێرەولەوێ هەواڵى لێ سەندنەوەى مۆڵەتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان بە ئەنقەست یان بەمەبەست دەورژێنرێت وگوایەلەهەولێریاساجێ بەجێ كراوە و بارەگاكانى ئەو حزبە داخراون، بەڵام لە سلێمانى ئەو بڕیارەجێ بەجێ نەكراوە.. لێرەو لەوێش لێداون لەم ولەو وەرگیراوە...بەكۆى گشتى مانشێت وناوەڕۆكەكەى واداڕێژراوە كە لە دژى دیموكراسیخوازان بشكێتەوە.. لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە بەو شێوە هێرش كردنە سەردیموكراتیخوازان بۆچى؟ كێ لە پشتیەوەیەتى... ئایائەوانەى ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەكە لە كام بەرەوەن؟ بەرەى غەدرلێكراویان غەدركردو؟ لێرەدا بەكورتى ڕوونكردنەوەیەك دەدەم... ڕاستە ئێمە وەك بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان مۆڵەتى یاسایمان لێ وەرگیراوەتەوە، بەڵام ئایائێوە پرسیارتان كردوە بە چ پاساوێك مۆڵەتیان لێ وەرگرتوینەتەوە؟ بە پاساوى ئەوەى ئێمە كۆنگرە نابەستین ئێمە دەڵێین ئەو پاساوە زۆر ڵاوازە، چونكە ئێمە (5) جار بە فەرمى داواى گرێدانى كۆنگرەمان كردوە لەلایەنى پەیوەندیدار...هەرخۆیان یان ڕاستر(وەزارەتى ناوخۆ) ڕێگربووە لەوەى كونگرەببەستین بەپاساوى جۆراوجۆر و نامەنتق... ڕاستە ئێمەپابەندى خۆمان بەبڕیارى دادگاوە ڕاگەیاند... بەڵام ئایائەمەماناى ئەوەیە كە ئیترئێمە هەموومان دەستبەردارى مافى خۆمان بین لە مومارەسەكردنى كارى سیاسی وبەردەوام بوونمان لە خەبات وتێكۆشان بەوشێوە یەى خۆمان دەمانەوێت،یا ئێوە دەتانەوێ بەوشێوەیەى خەڵكى ترلە دەرەوەى حزبەكەى خۆمان بۆمان دادەڕێژن بڕیاربدەین؟ ئایا دەتانەوێ وازلە كاری سیاسی بیەنین و بچینە ماڵەوە،یان ببینە یەكێتى وپارتى؟ سەبارەت بەداخستنى بارەگاكان وپۆلیسەكانى ئەوحزبە كەزوو زوودەیوروژێنن دەڵێین ودەپرسین؟..كێ لەهەولێرچوتەسەربارەگاكەى(شكور)وپێ ى داخستووە؟ بێ گومان كەس...ئەوبۆخۆى ئیفڵاسی سیاسى كردبوو كەسى لەگەڵ نەمابووپێش حەوت مانگ لەلێسەندنەوەى مۆڵەت بارەگاكەى داخستووە، ئیستا دەیەوێت شكست و ئیفڵاسە سیاسیەكەی بكات بەیاسایی گوایە ئەو پابەندی یاسایە...لەڵایەكى تردەپرسین كێ پۆلیسەكانى هەولێرى ئەوبزووتنەوەیەى بڕى؟بێ گومان هەر(شكور) لەبەرئەوەى لە كۆى(22)پۆلیسى هەولێر(12)یان لەگەڵ ئێمەبوون..لەسەرداواكارى ئەو لە زێرەڤانى پۆلیسەكان نان بڕاوكران..ئەمە لە كاتێكدا ئێمە تاكە حزب نین كە توشی كیشەی ناوخۆیی كرابین وە ئەم لیدوانانەی شوكرللە ئەوە دەسەڵمینێ، كە ئەو هەڵوەشانەوەی بە سەركەوتن دەزانی... ئێوە داواى نان بڕینى چەند پۆلیسێك دەكەن.. بەو پێوەرە بێت دەبێت هەمووئەو پۆلیسانەى لەگەڵ گۆڕان چونەدەرەوە یان كادیرەكانیان نان بڕاوبكرێن..یان چەندجارێك كەلەناوحزبى زەحمەتكێشان دووپەرت بوون رووى دا ئیترئەو باڵەى بەپێی یاساى وەزارەت شەرعى نییە، دەبێت نان بڕوابێ وبێ بودجەوبێ بارەگاوشاربەدەرى بكەن؟ براكەم ئەمەتان دەوێت؟.ئیمە هەرزوو ئەوەمان بۆ هەموو ڵایەك ئاشكراكرد كە ئەو پیاوە بۆ شاردنەوەی شكستەكانی كەوتۆتە بڵاو كردنەوەی تۆمەت بۆ سەركردایەتی كاتی دیموكراسیخوازان. ئێمە كۆمەڵێك هاوڕێین خاوەنى بەرنامە و بۆچوون وڕاى خۆمانین..بڕیارمان داوەلەكارى سیاسی خۆمان بەردەوام بین خۆمان تەسلیم بەئیرادەى هیچ كەس وڵایەنێك نەكەین.. ئامادەشین بۆهەرشتێك كە بەرامبەرمان بكرێت لە چوارچێوەی یاسادا.. چیش ماوە كە نەكراوە بەرامبەرمان با بیكەن، ئێمە سورین لەسەربۆچوونى خۆمان.. دەمانەوێت داواى مۆڵەت بكەینەوە وەك حزبێكى سیاسیى ئەگەرچەند پۆلیسێك، كە دەیانەوێت لەگەڵ ئێمە بمێننەوە وكادرى خۆمانن نان بڕاِویان بكەن. با ئەوەش بكەن بەڵكو دڵى ئەوكابرایە ئاوبخواتەوە كە بۆتە وتەبێژى ئێرەو ئەوێ.. چەندین حیزبیى سیاسیى هەن وهەبوون ومۆڵەتیشیان نەبووە وبێ بودجە بوون كارى سیاسیی خۆشیان كردووە... ئێمە كاتێك حاجی مەلا و شوكر ویستیان پارە پاشەكەوتەكەی دیموكراسیخوازان بدزن بیبەن بۆ شوێنێكی نادیار بێ پرسی سەركردایەتی لەو كاتەدا خۆمان بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی ناوخۆو بانكی خانزاد كرد كە حجز بكەنە سەر داهاتمان تا كیشەكەمان یەكڵادەبیتەوە. ئێمەگەرلەسەرحسابی خۆشمان ونانى منداڵە كانیشمان بووە بەردەوامى بەكارى سیاسی خۆمان دەدەین..چى تریش پێویست بەوەناكات كاك شكورللەوهەندێك ڕۆژنامە خۆیان بكەنەدەمراستى خەڵكانى تر...چوونكە بەم هەڵوێستەدا دیارەكەئێوە بەكام ڵاداداى دەشكێنن ومەسە لەكەش پەیوەندى بەیاسا وشتى لەوجۆرەوە نی یە..ئەگەربەو(20)پۆلیسەى ئێمەش گورگ ومەڕبەیەكە وەئاودەخواتەوەو یاساسەروەر دەبێت بابیبڕن..
ئەكرەم شیخ حەسەن گوڵانی
سكرتێری یەكێتی دیموكراتیخوازان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست