حیزبى كوردى و لاف لێدانى كورد و كوردایەتى
Saturday, 09/07/2011, 12:00
بێشك تەواوى حیزبە كوردستانیەكان لەناو ئەم پرسە شوناسەدا بوونەتە بەربەستێك كە بەردەوام لەنێوان بەرژەوەندیە حیزبى هەنگاویان بە پرسى نەتەوە ناوە بۆ دوواوە ، ئەگەر چى لەم هاوكێشەشدا هەندێك جار كارێكیان پێوە دیار بووە بۆ ورژاندن جوڵانى نەتەوەكەمان بەڵام دەرئەنجام هەر بەرژەوەندى ئایدۆلۆزى ستراتیژى خۆیان لە پێشەوەى نەتەوەى داناوە، بێگومان لێرەدا سەرەرایى بوونى ئەو هەموو حیزبەى كورد بەلام تاوەكو ئێستا ، تەنها یەك هەنگاو نەنراوە بۆ چارەسەر كردنێكى پرسى نەتەوە ، بەنەتەوە بوونى كورد ، ئەگەر لە هەر حیزبێكى كوردستانیش بپرسیت كەوا تۆ جیت بۆ كورد و كوردستان و پرسى نەتەوە بوونى كورد كردووە ؟،راستەوخۆ دەكەوێتە گیانى مزایەدە كردن بەسەر نەتەوەى كورد و لافى كورد و كوردایەتیمان لەسەر لێدەدات . لەكاتێك دا ئەو هەموو خۆبەخشیەى كەوا گەلى كورد لە ئاستى ئازادى هەى بووە و هەیەتى ، بەڵام بەبەردەوام حیزبە كوردەكان بوونەتە هۆكار ڵاوازى و كوشتنى روحیەتى بەرخودانى و تێكۆشان لە ناو تاكى كورد، بۆیە پێناسە كردنى نەتەوە بوونى كورد و نەتەوە چیە؟ لەمڕۆدا دەبێت دووبارە بكرێتەوەو و بە بیریان بهێنینەوە، نەتەوە چیە ؟پرسیارێكى كۆن بەردەوامە ، بۆیە پێم وایە ئەم چەمكە هەردەم پێویستى بە وەڵامێكى دروست هەیە. دەكرێت وەڵامێكى سەخت بێت لە ئەقلى ئەمڕۆ بەڵام بەهیچ شێوەیەك مەحاڵ نییە. بۆیە لەئێستا دا تاكە كورد لە رۆژهەڵاتى ناوەراست زیاتر پێویستى بەم وەڵامە هەیە، لەم بارەیەوە هەندێك هەوڵدان هەن كە بەئاراستەى ئەم چەمكە دارۆیشتوون و بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بووتە هۆكارى ڵێكۆلینەوەى مێژووى و سیاسى و وتارى رۆژنامەوانییە كە راگوزارەكان سەرنجى دراوەتێ ، بەگشتى خەرمانێكى فیكرى و فەلسەفەى و مێژووى لەناو ئێمەدا زۆر كەمە . بۆیە ئەوەندەى كە لێكۆلینەوەى و شتى لەسەر نووسراوە هاتەریبێك نەبووە لە گەڵ خەباتە كەلتوریەكانى، ئەوە سەرەرٍاى ئەوەى كەوا خەباتە كەلتوریەكانیش لەنیوان بەشەكانى كوردستان بە بۆچوونى حیزبە سیاسیەكاندا جیاواز كراوە و دەسكاریان بە پێى تێروانینى ئایدۆلۆژى دا جیا كاریان خشتۆتە نێوان ئەم خەباتەش ئەگەر كرابێت، بێگومان ئەوەش لەژێر بۆچوونى دەولەمەندى كەلتوور وەسف كراوە كەچى ئەو دەولەمەندیە تەنها ووشەیەك بووە و بۆ ئەوەى دەستى خۆیان تێخەن نەك زیاتر بەڵاوە داچوونى كەلتورى گەلەكەمان . وەلى ئەگەر ئێمە بگەرێیەنەوە بۆ چەمكى نەتەوە چیە؟ دەبێت بێیەنەوە بۆ خەرمانى تێگەیشتنمان لە دیاردەى نەتەوە و دەڵەت، وە نەتەوەش لە سەردەمى مۆدێرن و دەلەتى نوێدا. بۆیە لەم سونگەیەوە گەران بۆ سەرچاوە كلاسیكییەكان بایەخێكى لەبن نەهاتووى هەیە،بەتایبەتى سەرچاوە كلاسیكییە رەسەنەكان ،كە بەتێكست و ئایدیاو بنچینە دادەنرێن. لایانێكى تریشى پێم وایە پەیوەندییەكى ناسكى بە ژیانى هاوچەرخى كوردەوە هەیە، بەدوا گەران و دۆزینەوە هەڵبژاردنى ئەم سەرچاوە رەسەنانە، كە بە پێویستیەكى هەنوكەى و پر بایەخ دەبێت هەول بدرێت كەوا بخرێنە سەر زمان كوردى ئەگەر لەسەر زمانى كوردیش بوون دەبێت بەزمانى ئەمرۆ دووبارى بێ سەختەو دەسكارى كردن بكرێنەوە كوردى . بۆئەوە دیار بكرێت كەوا ئێمە لە ئاستى نەتەوە بوونى كورد دا چێمان لە ئەحزابە سیاسیەكانى كورد كە ئەمڕۆ لەواقیعى ساحەى سیاسى كورد دانە، بینیوە؟. بێگومان ئەگەر بەشێوەیەكەى ستاندارى بچینە دواى ئەم شوناسە بۆمان دیار دەكەوێت كەوا ئێمە بە باگراوندى حیزبى و ئایدۆلۆژى زیانێكى زۆرمان لە شوناسى نەتەوە داوە، چونكە ئێمە جیاوازى بیركردنەوەمان نەخستۆتە خزمەتى شوناسى كورد و نەتەوەى كورد ، بەردەوام ئێمە ئەوندەى لە قەبارەى حیزب دا كارمان كردووە ئەوەندە بۆ قەبارەى بەنەتەوە بوونمان لەدونیادا كارمان نەكردووە، بەردەوام ش ئەو پرسە كراوەتە خزمەتى حیزب و حیزبیش بە پیى بەرژەوەندە حیزبەكەى خۆى كارى پێكردوە، بێگومان حیزبە كوردستانیەكانیش لە رەهەندى مێژووى و ئێستاش دا هەر بەرژەوەندى حیزبیان لەپێشەوەى هەموو شتێك داناوە. بۆیە ئەم بەرخودانەى كەوا گەلى كورد كردویتى وابەستە بووە بە تیروانین و پارادیگماكانى ئەو حیزبە ، بەردەوامیش پرسى حیزبى كورد بۆتە پرسى هەموو نەتەوەى كورد لە كوردستان، ئەوە چ لە سەردەمى شەرى شاخ و سەردەمى شار دا، كە بەردەوام بۆتە گفتوگۆى ئێستامان، بۆیە ئەگەر گەلى كورد جیتر خۆى قوربانى حیزبەكان نەكات و پرسە نەتەوەیەكەى خۆى لەو قۆناغەدا بەهەموو لایانەكانى خۆى مامەلەى لەگەڵ بكات لەوەى كە هەیە باشتر و جاكتر دەكەوێتە سەر ئەو سكەى كەوا خۆى دەیەوێت ،چونكە ئەم دەسكەوتانى كەوا ئەمڕۆ گەلى كورد بەدەستى خستووە وابەستەنیە بە حیزبە كوردیەكان ،بەلكو ئەمە گۆڕانى هاوكێشەى سیاسیە لەكوردستان و رۆژهەلاتى ناوەراست واى كردووە كەوا كورد بەشدارى ئەم شەپۆڵە سیاسى و گۆڕانكاریانە بێت. بێگومان ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لە دەڵاقەیەك سەیرى حیزبە كوردستانیەكان بكەین لە هەموو بەشەكانى كوردستان زەرەر مەند بووینە لەوەى كەوا حیزبە كوردیەكان چارەنووسى داهاتوو دیار بكەن ، چونكە سازشى زۆر و بێ وجان لە نێوان ئەو هەڵومەرجەدا رووى لە حیزبە كوردستانەكان كردووە لەسەر كورد و كوردستان ، ئەوتا ئەگەر ئێمە لە رۆژئاواى كوردستان سەیر بكەین ئەم نمونەمان زۆر بەزەقى دەكەوێتە بەرچاو، وەهەر وەها لە باشورى كوردستانیش هەموو رووى راستەقیەنى حیزبە كوردستانیەكان بەدیار كەوت كەوا هەموویان وابەستە بەرژەوەندى و ستراتیژى حیزبین و هیچیان لە پێناوى گەلى كورد و كوردستان بێ بەرژەوەندى كار ناكەن ، دیسان ئەگەر بێنینە پێش چاوى خۆمان و لە 17شوبات و پاشى 17شوبات ، بوونى حیزبەكانى دەرەوەى پارتى و یەكێتى لە ئێستادا چ جۆرە سازشێكیان لەسەر داواى گەلى ئێمە كردوە ، وەهەر وەها دیار كەوتنى ئارمانجى لایانەكانى ترى حیزبى كوردستانى كە بەردەوام لافى كورد كوردستان بەهەموو بەشەكان لەسەرما لێدەدات لە بارشورى كوردستان و كوردستان بەگشتى لەو قۆناغەى ئێستا كوردستان ، لە چاوى راى گشتى چۆن كەوتە ژێر پرسیارەوە ، بیگومان ئەوە كەوا ئەمڕۆ رۆژهەڵاتى ناوەراست پێیدا تێپەر دەبێت رووى راستەقینەى هەموو ئەم حیزبە سیاسى و چەكداریانەى چ لەناو كوردستان چ لە رۆژهەلاتى ناوەراست ،دەرخست كەوا ئەو حیزبانە تاوەكو ئێستا بەردەوام بەدواى لاف لێدانى پێشەنگى گەلانى رۆژهەلاتى ناوەراستیان لێدەدا ئێستا دەركەوتن كەوا ئەو پێشەنگەى ئەوان جگەلە بەشدار بوونیان لە ئیمتیازاتى دەسەلاتى و دەسەلاتدارى زیاتر شتێكى تر نیەو ئەو قسانەش تەنها چەواشەیەكن بۆیە با ئێمە جیترى پرسى نەتەوەى بوونمان و خاكەكەمان نەخەینە دەستى حیزبەكان و خۆمان وەكو گەل كار لەسەر ئەوە بكەین دلنیا دەبین كەوا حیزبى كورد چ بنەمایەكیان هەبووە لە كوردستان و چۆن مامەڵەیان كردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست