یەكێتی نووسەران ی هەولێر گای بە گون ئەناسێتەوە !!
Friday, 13/02/2009, 12:00
یەكێتی نووسەرانی لقی هەولێر لەدوای ئەوەی بە گەلەكۆمەكی توانیان دەست بەسەر یەكێتییەكە دابگرن ، چونكە دەیانزانی شەهید مەهدی خۆشناو پارەو پوولێكی زۆری بۆ پاشەكەوت كردوون ، هەر كە دەستیان بەسەر یەكێتی نووسەران گرت ، چەشنی مافیا هەڵسوكەوتیان كرد ، ئاخر مافیاش لە رێگای لەم جۆرەوە گەشەدەكەن، لە كورتترین ماوەدا بڕی زیاتر لە (600,000) شەشسەد هەزار دیناری سویسری قووت درا ، ئەنجا خۆیان وەك سواڵكەر نیشانئەدا و هەر رۆژەو ئەچوونە بەر دەرگای ماڵی بەرپرسێك بۆ دۆلار كۆكردنەوە ،تەخسیریان نەكرد لەكۆكردنەوەی دۆلار، چونكی پێشتر ئەزموونیان هەبوو .
مەرگەساتی یەكێتی نووسەران ی هەولێر جۆرێكە تەنانەت ئەو بارەگای یەكێتییە ی هەولێر خەڵكێكی زۆری نووسەرو رۆشنبیرانی هەولێر هەر بە لایەوە ناچن ، نموونەی رۆشنبیرەكانیش زۆرن ، كاتێ پێویست بوو ناوی زیاتر لە 2 لەسەر 3 رۆشنبیران دەهێنین كە روو لەو شوێنە ناكەن ، هەمووش لەبەر ئەوەیە یانەی نووسەران شەوانە شوێنی شەڕەجنێو و بوتڵ شكاندنە بەسەری یەكتردا و سبەینێ كە رۆژ بووەوە دەست لەملانن ، یانەكەش خواردنێكی زۆر پیسی هەیە كەر نایخوات ، تەنها مێزەكەی سەعدوڵڵا و شاكر رۆژبەیانی خزمەتی هەیە ، ئی شاكر لەبەر خۆشەویستی نییە پاشملە سەد جنێوی پێئەدەن ، لێ بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیرییە كاریان پێی هەیە ، ئیدی مێزەكانی تر فت ، مرۆی پلە چوارو شەشن.
یەكێتی نووسەران بودجەیەكی هەیە بێشەرمانە لەنێوان ئەندامانی لق دابەشی ئەكەن، كاتی شەرعییەتیان تەواو بووە و كۆنفرانس ناكەن ، ئەترسن لە هەڵبژاردنەكە دەست لە گونان بەتاڵتر بمێننەوە.
لە ساڵیادی یەكێتی نووسەراندا خۆیان هێناو برد ژانیان گرت و زگیان پێچی كرد ، چەند كەسێكیان تەكریم كرد ، هی وایان تەكریم كردووە لەگەڵ كەر بیگۆڕیتەوە خاوەن كەر زەرەر ئەكات ، 6 ساڵە هیچ نووسینێكی شایانی نییە ، نە شیعر ئەزانێ چونكی هەستی شاعیرانەی نییە ، نە چیرۆكیش چونكی خەیاڵ ی نییەو شوكور ناشزانێ فانتازیا چییە.نەمانزانی ئەمانە لەسەر چ بنەمایەك هەڵبژێردرابوون بۆ تەكریم ، ئەبێت ئەو لقە سەقەتەی هەولێر روونكردنەوەی جوان بدات بۆ هەڵبژاردنی كەسەكان ، ئەگینا ئەم نزیكانە نووسینی ترم ئەبێت. ئەوقسە هەلەق و مەلەقانەش ناخوات ئەو رۆژەی كەسەكانیان تەكریم كردبوو شەو ئەندامانی لق هەر خۆیان گاڵتەیان بە كەسەكان دەكردو كەریم دەشتی وتبووی بە شەڕەفم یەك پیاوم تێدا بەدی نەكرد ، سەعدوڵلا پەرۆشیش یاخوا هەر پەرۆش بێت گوتبووی جا بۆ هەر پیاو بەشەڕەفم یەك ژنیشمان تێدا نەدی ، ئیتر لەگەڵ سمە ی بەرزنجی كە خوا بەزەیی پێدابێتەوە لەوەتەی هەیە بەشی پانكردنەوەیە دابووی لە قاقای پێكەنین و گوتبووی جا با پەرلەمانی چۆردستان هەر رێژەی سەدا سی بۆ ژن دابنێ .
شەوی پاشتریش بەدران نا حەبیب داوەتی یەكێتی نوسەران لقی هەولێری كردبوو بۆ قەرەبووكردنەوەی كە یەكێتی نوسەران تەكریمی جەنابیان كردووە و زۆریان خواردو خواردبۆوە ، بەدران سوپاسی هەڵوێستی نووسەرانی كردبوو كە چاكەیان لەگەڵی كردووە ، كە بەدران دواتر مێزەكەی چۆلكردبوو وتبووی من كارێكی زۆر زەروورم هەیە هەر ئەبێ بچم ، سەعدوڵڵا پەرۆش گوتبووی تەبعەن برادەران ئێستا بەدران ئەچێتەوە تێر ئەخەوێ بەڵام لای ئێمە خۆی وا نیشان ئەدا كە پیاوێكی زۆر موهیمە ، وەك ئەوەی ئێمە ئاگادار نەبین كە ساڵێكە تڕۆ كراوە ، كە تەكریمیشمان كرد لەبەرامبەر ئەو كتێبانە بوو كە بۆ برادەرانی وەك كەریم دەشتی و دڵشاد عەبدوڵلا و ..... چاپی كردووە ، دەنا بەدران كەی پیاوی تەكریم كردنە لەم كوردستانە دوو برادەری نییە.لەبیرمان چوو لە هەنارەی هەموومانی سەرخۆشكردو بە دزی وێنەی گرتین و لە میدیا بڵاوی كردەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست