تاوانیكى گەورەى كۆمیتەى ى ن ك و ئاسایشى سەروچاوە، دوو کهس دهگرن، به زۆر ناچاریان دهکهن سێکس لهگهڵ یهکتردا بکهن
Sunday, 05/07/2009, 12:00
لە بەروارى 27 09 2009 كاتژمێر 10ى سەر لە بەیانى لە گوندى مێرگەسەرى دۆلى بالیسان لەسەر شەقامى گشتى و بەبەر چاوى خەلكەوە هەریەك لە عپمان احمد براى لقمانە سورى كۆمیتە و سفین ابراهیم محمد و كاوە سهلام تاهیرو هاوكار تاهر بەهەر چواریان هەلیان كوتایە سەر دوو لاوى هەرزەكار كە ناویان (لە رزگار و كارۆخ)بوو. رزگار دانیشتوى گوندى وەرێیە و و كەم ئەندامە و كارۆخ دانیشتوى شارى هەولێرە بێ هیج هۆیەك بەدار هەموو گیانیان ئەشكێنن و پاشان عوسمان احمد مێرگەسەرى بە چەقۆ پانتۆلى هەردوو گەنجەكە دائەدرێ وەك ئەتك كردون ئیهانە كردن پاشان هەردوكیان وەك ئاژەڵ لە دواوەى نیسان دەبڵەكەى بەپەت هەردوكیان ئەبەستێتەوەو بەرەو سەروچاوە ئەبات لەگەل سێ ناوبراوى سەرەوە كە گوایە رادەستى ئاسایشیان ئەكات لە سەروچاوە بەلام لە كۆمەلگاى شكارتە ئەیان خاتە بەردەست چوار كارمەندى ئاسایشى سەروچاوە و شوفێرى لێپرسراوى كۆمیتە كە بریتین لە (سرباز سلاح احمد و دیدار عوسمان احمد (شوفیرى بەرپرسى كۆمیتە) و كاروان زاواى سهباح مێرگەسەرى و نجم الدین محمود و پاشان ئەوانیش لەگەل دوو كەسى تر ئەیان بەن بۆ خوار كۆمەڵگاى شكارتەو دواى لێدانێكى زۆر بەزۆر جلەكانیان لەبەر دائەكەنن و ناچاریان ئەكەن كە ئەم دوو گەنجە كارى سێكسى لەگەڵ یەكترى بكەن و ئەوانیش بەناچارى ئەم كارە ئەنجام ئەدەن و ئەوانیش بەمۆبایل وێنەیان ئەگرن و پاشان جل و پێلاوەكانیان ئەسوتینن و پاشان تەقەیان لێ ئەكەن و جێیان دەهێڵن دواى وێل بوونى ئەم دووگەنجە لەلایەن ئۆتۆمبیلى ئاسایشى سەروچاوە ئەگەینرێنەوە سەروچاوە دواى ئەوەى ئەزانن ئەم دووگەنجە لە لایەن ئاسایشەكانى خۆیانەوە وایان لێ كراوە لە دوورى سەرووچاوە ئەم دوو گەنجە دائەبەزێنن و داوایان لێ ئەكەن نەیەنە ناو شار...سەرەڕاى ئەوەى كە ئەم تاوانە وەحشانەیەو ترسناكەو بەڵگەیە لەسەر دڕندەیى و دڵ ڕەشى ئەنجام دەرانى ئەوى جێگاى داخە تاوەكو ئێستا وەزارەتى ناوخۆو ئاسایشى گشتى و مەڵبەندى 8 ى ڕاپەرین هیچ هەلویستێكى مرۆڤانەیان نیە لە ئاست ئەم تاوانە گەورەدا و ناڕەزاێكى زۆر لەناو خەڵكى ناوچەكە دروست بووەو داوا سزادانى بكەرانى ئەم تاونە ئەكەن و ئێمەش پرسیارێك ئەكەین ئەمە ئەچاكسازیەیە كە لە بانگێشەى هەڵبژاردن لیستى كوردستانى بەڵینى پێ ئەدا بەخەڵك ئاسایش ئاسایشى هاوڵاتیانە یان پاراستنى دەسكەوتى هەردوو بنەماڵەى مافیاى كوردستانە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست