کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە (بەختیار سەعید)ەوە بۆ سایتى كوردستان پۆست و رۆژنامەنووسە بەكرێگیراوەكان

Monday, 30/11/2009, 12:00


ڕاسته‌ من کۆنه‌ ته‌واری بووم، به‌ڵام بۆ کورد ئیشم کردووه‌،  هه‌روه‌ها له‌به‌ر به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ پاراستن ئیشم کردووه‌، موسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ش سه‌ر به‌ میت و ئیتیلاعاتی ئێرانه‌، کاک نیچیریش 6 ده‌فته‌ر دۆلاری داومه‌تێ، ئه‌وه‌ پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌یه‌، خۆ له‌ گیرفانی که‌س نه‌هاتۆته‌ ده‌رێ. (مه‌به‌ستی نامه‌که‌ی به‌ختیار به‌ کورتی و به‌ کرمانجی)

ئەگەر چی زۆر دانم بە خۆما گرت بۆ ئەوەى وەڵامى ئەو سایتە (كوردستان پۆست) و كەسانەى كە دژى من ئەنوسن و تۆمەتم بۆ دروست ئەكەن وەڵام نەدەمەوە بەڵام دیارە نە ئەم رۆژنامەنوسانە و نە ئەو سایتەش لە هەڵبەستنى درۆ و بوختان ناوەستن.

دیارە دواى ئەوەى لە رادیۆی گۆڕان رەخنەم لە یەكێتى و پارتى گرت بۆ شەوەكەى سەیارەكەمیان سوتاند و لەسەرەتادا پێم وابوو كارى دوو دەزگا ئەمنیەكەى یەكێتى و پارتیە بەڵام دەركەوت كە ئەمە دەستى چەند كەسانێكى كۆنى ناو دەزگاى زانیاریە كە ئێستا لە ناو یەكێتى نەماونر ئەیانەوێ لەم نێوەدا یاریەكى مخابەراتى بكەن.

سەبارەت بە قەرەبوو كردنەوەكەش سوپاسی دەزگاى ستاندەر دەكەم كە كە چەند رۆژنامەنوسێك پەیامێكیان ئاراستەى كاك نێچیرڤان بارزانى كردبوو و بەندەش چووە خزمەت كاك نێچیر و بە بڕی 6 دەفتەر دۆلار قەرەبوو كرایەوە ئەمەش بە كارێكى ئاسایی دەزانم ئەم پارەیە پارەى میللەتە و لە گیرفانى كەس دەرنەهاتووە.
سەبارەت بە تۆمەتەكانى مستەفاى حەسەن گەورە ، من پێی دەڵێم بەڵێ من كۆن تەواری بووم لە فەوجەكەى خاڵیشم بووم بەڵام ئەمە شتێكى ئاساییە و چونكە لە پێشمەرگەیەك زیاتر خزمەتم بەكورد كردووە لە تۆیەكى سەر بە دەزگاكانى میت و ئیتلاعات، ئەو داوا یاساییەى كە باسیشت كردبووكە پێشوتر لە سەر نیشتیمان نێت داواى یاساییتان تۆمار كردبوو ئەوا من بەهیچ شێوەیەك لێی بەرپرسیار نیم چونكە ئەم سایتە سەر بە سەرۆ قادر بوو سەرۆ قادریش بەرسی راگەیاندنى پارتیە زانیاریەكانیش هەر لاى ئەوەوە ئەهاتن.

دەمێنێ بڵێم كە من داوای یاسایی لەسەر كەمال جەمال مختار و مستەفاى حەسەن گەورەو كەیوان سەعید و هەموو ئەو جاش قەڵەم و جاسوسانە تۆمار دەكەم كە ویستویانە تۆمەتم بۆ دروست بكەن .

وێرای ئەمانەش من ئێستاش ئەیڵێم نكۆڵی لەوە ناكەم كە پارتى بوومە و هاوكارى دەزگاى پاراستنیشم كردووە چونكە لەپێناو بەهانەتەوەییەكان بووە و پیرۆزتریشە لەو كارانەى كە ئێوە دەیكەن و دەبنە مەقاشی دەستى دەزگا مخابەراتیەكانى ئیقلیمى.

موسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌: ناسح عه‌بدولڕه‌حیم به‌ختیار سه‌عید ناناسێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە