حاکم! قادر درۆی کرد..به دڵنیاییه‌وه زیندانی نهێنی بوونی هه‌یه
Friday, 27/08/2010, 12:00
قسه له‌وه ناکه‌م که گورگ ببێته شوانی مه‌ڕوماڵات به چ ده‌ردێکی ده‌بات؟حکومه‌ت که ده‌بێت باوکی میلله‌ت بێت چۆن به نامه‌ردانه ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ر و تۆقێنه‌ره‌کانی په‌ره پێئه‌دات و داهاتی ڕه‌ش و ڕووتی میلله‌ت ئه‌دزن و ئه‌و کارانه ئه‌که‌ن که حوکمه‌تی به‌عسی داگیرکه‌ریش بیری لێ نه‌کردبووه‌وه و پێی هه‌ڵنه‌ستا بوو، ئه‌وه بابه‌تێکی زۆر قوڵی تره‌و دۆسییه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ده‌وێت، بۆ لێپرسینه‌وه‌ی داهاتوو و تۆمارکردنی ڕهشکوژییهکانی زبڵدانه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی، بێگومانم ئه‌وانه ڕۆژی خۆیان دێت و که‌س له مافی خۆی خۆش نابێت.
زۆر سه‌یره مۆڕاڵ و ئاکاری مرۆڤایه‌تی به جۆرێک لای سه‌رانی جه‌لالیی نه‌ماوه که زۆر لایان ئاساییه که به ڕۆژی ڕووناک بڵێن خۆر له ئاسماندا نییه، به سپی بڵێن ڕه‌ش و بێ شه‌رمانه ئه‌وانه‌ی که ڕۆژانه خۆیان پێی هه‌ڵئه‌سن و ئه‌یبینن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ئینکاریی لێ بکه‌ن؟جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه که‌سایه‌تی خۆیان له ده‌ست داوه‌و درۆ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی چاوکراوه ده‌که‌ن و وا ئه‌زانن که‌س پێیان نازانێت وه‌کو وشترمرخ سه‌ر ده‌کاته بن خاک و وائه‌زانێت که‌س نایبینێت، ئه‌وانه جگه له که‌سانی کاڵفام و مه‌سڵه‌حه‌تچی و درۆزنی وه‌ک خۆیان هیچ که‌سێکی تر بڕوایان پێ ناکات و به دههۆڵییان هه‌ڵناپه‌ڕێت..
زۆر سه‌یره مرۆڤی کورد لای ئه‌و ده‌سته مافیایه ئه‌وه‌نده سوک بێت که هه‌ر به ئیمزایه‌کی حاکم قادر مرۆڤ ڕه‌می بکرێت و شه‌و له‌سه‌ر جاده شه‌ستییه‌که فڕێ بدرێت، یان به نهێنی بکرێن به ژێر خاکه‌وه، خۆشیان ناکه‌ن به خاوه‌نی. خۆیان و که‌سانێکی شاهید باش ده‌زانن له چه‌ند جێگادا گۆڕی نهێنی هه‌یه؟..ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیی خیانه‌ته ئه‌و که‌سه داماڵراوانه له مانای مرۆڤایه‌تی پێی هه‌ستاوون و پێی هه‌ڵده‌ستن.
ڕاستگۆیی و کوردایه‌تی و ویژدان و مرۆڤدۆستیی شتانێکن زۆر ده‌مێکه لای ئه‌وانه مردووه و بوونی نه‌ماوه، دواترینیشیان ئه‌و درۆ درۆ شاخداره بوو که حاکم قادر کردی و ده‌ڵێت زیندانی نهێنی لای ئێمه بوونی نییه. زۆر ده‌مێکه که‌سانی چاو کراوه له شێوازیی قسه‌کانی ئه‌وانه تێ گه‌شتووه و گه‌ر هه‌ر زوو ئینکاریی شتێکیان کرد ئه‌وه مانای هه‌بوونی ئه‌و شتهیهو وا ده‌زانن به‌و جۆره ئه‌توانن دایبپۆشن؟!
ئه‌ی باشه حاکم قادر چی به‌و که‌سانه ده‌ڵێت که له ژێر زه‌مینی ڤێللاکانی سلێمانی دا گیرا بوون و ئێستا به‌ر بوون و هه‌موو نهێنیه‌کانیان درکاندووه وه‌کو شایه‌ت حاڵێك بۆ ئه‌و کاره قێزه‌ونانه‌ی ئه‌و مافیایانه به ناوی ئاسایش و حوکمه‌ته‌وه پێی هه‌ڵده‌ستن، به پێی زانیاری ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و زیندانه نهێنیانه‌یان بینیوه : ئه‌و زیندانانه به جۆرێک له‌ژێر ئه‌و ڤێللایانانهدا دروست کراون که هه‌ر له‌گه‌ڵ دروست کردنیه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ کێشاوه و ژووره‌کان کهبسن و ده‌نگ به هیچ جۆرێک ده‌رناچێت، ژووریی به کۆمه‌ڵ و ئینفرادیشی تیایه، له گۆشه‌ی هه‌موو ژوورێکدا کامێرایان داناوه،وورانه. ئه‌و که‌سانه‌ش که ڕاپێچی ئه‌و شوێنانه ده‌کرێن چاویان ده‌به‌سترێته‌وه تا نه‌زانن بۆ کوێ ده‌برێن و که‌سیش شک ناکات له ژێر ئه‌و خانووانه‌دا گرتووخانه‌ی نهێنی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه هیچ ڕێکخراوێکی وه‌ک خاچی سوور و ئه‌منستی و مافی مرۆڤ په‌ی پێ نابه‌ن تا دڵنیا بن له گوزه‌رانی زیندانییه‌کانی ئه‌و گرتووخانه نهێنیانه.
ئه‌وانه‌ی له‌وێ گیرابوون زۆربه‌یان گه‌نجن،ئه‌و که‌سانه ن که به هۆی هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت چاره‌یان ناوێن، به مه‌ترسییان دائه‌نێن بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆیان، زۆریشیان به بێ تاوان ئه‌گیرێن و ته‌نیا به ڕاپۆرتێکی درۆی موخبیره بێ ئیشه‌کان ڕاپێچی ئه‌و کونه تاریکانه‌یان ده‌که‌ن.ته‌نانه‌ت که‌سانێکی به‌د به‌خت به هۆی کێشه‌ی شه‌خسیشه‌وه توشی ئه‌و شوێنه به‌د ناوه ده‌بن.. که پڕه له ئیهانه و ته‌عدا وئه‌شکه‌نجه دان و زۆر له ئه‌منه‌کانی به‌عس دڕندایه‌تیان زیاتر به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.
ئائه‌مه‌یه به‌رهه‌می یه‌کێتی و جه‌لال و دار‌و ده‌سته‌که‌ی بۆ گه‌نجی خێر له‌خۆ نه‌دیوی کورد و بۆ میلله‌تی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد، که به درێژایی مێژوو به هه‌موو شێوازێکی جۆراو جۆر درێخیان نه‌کردووه له خیانه‌ت وپاکتاوی نه‌یاران و کوشتنی که‌سانێکی بێ تاوان و بێ سه‌رو شوێن کردنیان. میلله‌تێک ئه‌وانه ده‌م ڕاستیان بێت چاوه‌ڕوانی چ خۆشبه‌ختییه‌کی لێ ده‌کرێت؟ئه‌وانه وه‌کو هه‌ورێکی ڕه‌ش به‌ری خۆری ژیانیان له ئێمه گرتووه و هه‌ر ڕۆژه یاریه‌ک له‌گه‌ڵ میلله‌ت ده‌که‌ن و هه‌میشه‌ش هه‌ر ئه‌وان براوه ده‌بن..بۆیه لێره‌وه داوا له میلله‌ت ئه‌که‌م که چی تر لێیان قبوڵ مه‌که‌ن و دڵنیا بن په‌تی زۆرداریی له ئه‌ستووریدا ده‌پچڕێت
تێبینی: ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م نهێنیانه‌ی لا درکاندم خۆی 27 ڕۆژ له‌وێ به‌ند کرابوو ئێستا له وڵاتێکی ئه‌وروپی ده‌ژی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست