کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌رکوك ونه‌وت وئازار

Saturday, 27/03/2010, 12:00




هه‌موو شین و گریه‌ و زارو
هه‌موو ئازاری که‌کوکه‌که‌م
به‌ دور نی یه‌ له‌ ئازاری
خه‌ڵکی گه‌له‌ هه‌ژاره‌که‌م
له‌ مێژه‌وه‌ ده‌ر به‌ ده‌ری و
ڕاوه‌نان و شه‌هید بون و
سوتانی گوندو چۆڵ کردنی
گشت شاره‌که‌م
ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی
به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد هاتووه‌
هه‌ر به ‌کیمیای باران و
نه‌هامه‌تی و ئه‌نفاله‌کان
هه‌مووی تووله‌ ڕێگایه‌که‌و
سه‌رچاوه‌که‌ی له‌ که‌رکوکه‌وه‌
بۆ ئێمه‌ی کورد په‌یدا بووه
دوژمن به‌هه‌ر بیانویه‌ك‌ بێت
چه‌ندین شه‌ڕی ناڕه‌وایی
بۆ گه‌لی کورد دروست کردووه‌
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی دزراوی کورد
له‌ بیر هه‌مووی بباته‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌ی کورد بکاو
که‌س نه‌زانێ
که‌ چی کردوه‌و چی بردووه‌
که‌ چۆن عه‌ره‌بی هێناوه‌و
به‌ ته‌زویر له‌ که‌رکوکی داناوه‌
کوردی ئه‌سڵی که‌رکوکیشی
له‌ که‌رکوکدا به‌ ده‌ر ناوه‌
هه‌موو خه‌زێنه‌ی ئه‌و شاره‌ی
له‌ ما به‌ینی کوردو عه‌ره‌ب
به‌ش کردووه‌
هه‌موو دارای و نه‌وتی که‌رکوکی
بۆ خۆی بردووه‌
به‌شی کوردیشی دا به‌ بۆمب و
چه‌ك و ئاسن و
به‌ سه‌ر کوردیا باراندووه
دوژمن ته‌نها خه‌زێنه‌و
نه‌وت و پاره‌ی تۆی ده‌وێ
که‌رکوك حه‌یاته‌که‌م
به‌ڵام لای ئێمه‌ی کورد
به‌ ده‌ر له‌ هه‌موو شتێک
لای ئێمه‌ جوان و ڕازاوه‌ی
وه‌ك تازه‌ بوکی شاره‌که‌م
ناتوانم ده‌ستت لێ هه‌ڵگرم
قه‌ت ناتوانم له‌ بیرت که‌م
که‌رکوکی قه‌ت چاو لێ نه‌بڕاوم
هه‌میشه‌ دزراوی داگیر کراوم
دوژمنانی کورد هه‌وڵی زۆری دا
له‌ گه‌ل دات بڕێ
به‌ڵام که‌رکوکم تۆش دڵنیا به‌
هه‌تاکو کوردێک له‌ ژیان مابێ
کورد له‌ که‌رکوك و
کوردستان له‌ تۆ هه‌رگیز نابڕێ
چونکه‌ لاوی کورد له‌ پێناو تۆدا
به‌ قه‌د نه‌وته‌که‌ت خوێنی گه‌شیان دا
به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی نه‌وتی خێر نه‌دیو
گه‌لت ئاواره‌ ئه‌م دیو بۆ ئه‌و دیو
له‌ هه‌موو شاره‌کان ده‌وڵه‌مه‌ند تری
له‌ هه‌ژاره‌کان ڕه‌ش و ڕوت تری
سیمای شاره‌که‌ت به‌هۆی نه‌وته‌وه‌
‌ جوانی له‌ ده‌ست دا
به‌ڵام داخه‌که‌م هه‌تا ئێمه‌ی کورد
له‌ ناو خۆمان دا
دژایه‌تی توندی یه‌کتری بکه‌ین
یان ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێری وبه‌نهێنی
له‌ گه‌ڵ دوژمن دا مۆر بکه‌ین
ئه‌وا ده‌بێ وه‌كو ئێستا له‌ دوره‌وه‌
سه‌یری نه‌وت و به‌شی کوردی
که‌رکوك بکه‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە