تونس ده سته خوشکی شارۆچکه ی(ڕانیه)ی باشووری کوردستان بۆ سه رمه شقی ڕاپهڕین .
Monday, 24/01/2011, 12:00
شارۆچکه ی (ڕانیه)ده روازه ی ڕاپه ڕینی ساڵی 1991 بوو بۆ گه لی کوردستان و عراق 180 پله وه رچه رخانی باروودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمه ڵایه تی .
توونسی ئه مڕۆ بێگه رد له هاوارو نیازپاکی خوودی بزوتنه وه راسته قینه جه ماوه ریه که که هه ردوو ووڵات بۆ هه مان ئامانج هاو شێوه ی یه کتر له ئاراسته ی داواکردنی ماف و باشکردنی ژیان و گووزه ران .
به ڵام له کووردستانی عراق له کاتی جیاوازدا پێش بیست ساڵ ڕاپه ڕین وه ک خۆی مایه وه ڕاپه ڕین درێژه ی نه دا به هێنانه کایه ی قۆناغێکی تر که حکومه ت دروست بکات و مه ودای ماف و ئازادیه کان فراوانتر بکرێت به داخه وه حزبه ناسیۆنالیسته کان سواری ڕه وتی ئاڵو گۆڕه کان بوون و ده ست که وته کانی ڕاپه ڕین بێ ئاکام مایه وه به ڵکوو بوو به هۆی قووڵتر کردنه وه ی نه هامه تیه کانی خه ڵک سه ره ڕای کاولکاریه کانی ڕژێمی پێشوو ئه مانیش له سه ر سفره ی خالی خه ڵک ده ستیان کرد به شه ڕی پله و پایه وکورسی ده سه ڵات ده یان هه زار لاوی ئه م ووڵاته یان به کووشت دا و چه ند ین جار توند تر له گه ڵ ڕابردوو ڕێژه ی تاوانه کان جووه سه رو تر .
بۆیه ڕاپه ڕین وه ک خه ون له خه یاڵی خه ڵکدا ماوه ته وه بێ ئاکام له ده ست که وتی ڕاپه ڕین نازانین ئازادی مانای چی ژیان مانای چی .
له م روه وه گه لی توونس و عراق جیاوازیان هه یه نه ک ئامانجه که .ئێمه نرخێکی گرانمان داوه له پێناو ئازادیدا تێده گه ین باجی ئه و ئازدیه چیه و چه نده به ڵام گه یشتنی کاروانی تێکۆشانی ئێمه و ئێوه له یه ک کاتد ڕه نگه به یه که وه نه گه نه جێ .
ئێستا ئه رکی ئێمه قورستر بووه به هۆی ناڕه سه نی نوێنه رایه تی ده موو چاوه کانی درۆزنن له گه ڵ خه ڵک و دنیای ئازاد و پێشکه وتن خوازی .
شناسنامه ته زویره کانی که پێناسه ی مرۆڤ وه ک خۆی ناکات شناساییان بکات داخۆ عه وداڵی چین و چیان ده وێت به ڕه گوو پێسته وه په ی به کێشه کانیان به رێت .
به ڵام هه رجۆنێک بێت داهاتوو له گره وی سه رکه وتنی هه موو مان دایه ئه گه ر چه ند جاریش ئه م جۆره ئاڵوو گۆڕانه نوێ بکرێته وه زۆر چاکه له به ر ئه وه ی هیچ شێوازێکی تر نه بێت بیان گۆڕێت ئه وا ئه م شیوازه جه ماوه ریه گه ور یه ئاخرین ئۆپشن ده بێت .
بۆ هه موو مان ئه وه سه لمێندراوه که ئه گه ر ڕزگاریشمان بکه ن ناتوانن ئازادمان بکه ن ئازادی یاسایه ،سیسته مه ،که لتوره،حکومه ته ،ژیانه هیچ که سێکی تر جگه له خاوه نی خۆی ناتوانێت پێتی ببخشێت بچێنرێت
سه نه دیکاو ڕێکخراوه چه پ و پێش که وتوخوازه کان به ڕه نگو ده نگی خۆ ی ئه رکی سنفی و سیاسیان به جێهێنا به ده ر له م بزووتنه وه ڕاسته قینه یه هیچ هێزێکی تر نه بوو ئاوها خه ڵک به ئه نجام بگه یه نێت .
له فرتووفێڵی ناسیۆنالیزم و کۆنه په رسته کانی که هه میشه ئه وان دایکی فاشیست و دیکتاتۆره کانن بڕیاری متڵه ق و که ین و به ینی ژێر به ڕه له ژێر پێی خه ڵکی به ش مه ینه ت ده ر بهێنن .
ئیتر کۆتایی درۆوده له سه ی ئه مه ده ستی کووێیه و نابێ و ناکرێت که خه ڵک چه واشه بکات .
سه رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تازه پێمان ده ڵێت کاتی ده وێت چه ند وه زاره تێک یه کبگرن یه ک کابینه ی حکومه ت هه بێت له ژێر رۆشنایی سکرتێری یه کێتی نیشتمانی کوردستاندا گووته کانی بۆ خه ڵک ده سه لمێنێت گوایه کاتی نه هاتووه بیست ساڵی تریش میلیشیاو ،دادگا وبوودجه ی ئه م ووڵاته به ده ستی ئه م دوو پیاوه بن .
له لایه ک هه موو ڕۆژێک پێمان ده ڵێن که رکوک کوردستانه و پۆزی مافی جاره ی خۆنوسین لێ ئه ده ن که چی پێی وانیه به بیست ساڵ حکومه ت پێک بهێنێت تاڵه بانیش دوو رووه به سه روماڵه وه شه ریکی راوو ڕووتی سه روه توو سامانی ئه م وولاته یه له لایه ک به خه ڵک ده ڵێت من ده ستم ناروات له هه ولێر له لایه کی تریش پاڵپشتی به رزانیه بۆ پاشاگه ردانی .
سه یره که له وه دایه که س سه رنجی له سه ر قسه کانی به رزانی نیه بۆ وا ده ڵێت که له کاتێکدا ئیراده ی هه ردووک حزب هه یه بۆ هیشتنه وه ی بارودۆخه که به ڵام بۆ باشتر کردنی نیه جگه له داموو ده زگاکانی تر که هه ردوو حزب ده ستیان به سه ردا گرتووه .
ڕنگبێت حکومه تی (زین عابدین)به و شێوه یه گه نده ڵی و بێ سه ره و به ره ی تێدا نه بووبێت ئه وه نده به بێ یاسا و نابینایانه جڵه وی ده سه ڵاتی له ده ستدا بوبێت .
ده یان هه زار گه نجیان به کوشتداو هیچ بۆ خه ڵک شه ر مه زاری مایه وه ئه وان موو به به ینیانه وه ناچێت و خه ڵکیش ڕۆچووه به ناخی زه ویدا
.
ئێستا به رپرسیاره تیه کی گه ووره له سه ر شانی ئۆپۆزسیۆنوو سه نه دیکاو حزبه پێشکه وتوخوازه کان هه یه ده بێت به خه ڵک بڵێن چی ده که ن داهاتوو له به رژه وه ندی کێ ده بێت ئه م بارودۆخه چی لێ به سه ر دێت ئه گه ر به وشێوه یه ئه وو دوو حزبه ئاوها ده ست کراوه بن ده یان سالی تریش فرتووفێل له خه ڵکی ده که ن ئه و توانایه ش لاواز ده که ن که فکری چاکسازی هه بێت وه هه ر وه ها خه ڵکیش چیدی خۆیان به وورته ورتی ئه موو ئه و نه به ستنه وه که ده یه وێت چاڵ بۆ ئیوه هه ڵبکه نێت بتان فرۆشێت .
هه رچی زووه هه موولایه ک ده ست به کاربن بۆ په ڕاندنی ئه مانه له سه ر کورسی ده سه لات ته نها ڕێگه جاره به کورترین وه خت هاتنه سه رجاده ی خه ڵکه ئیتر هه موو شتێک کۆتایی دێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست