پرۆژەكەى تالە بانى بانێك و دوو هەوا

Saturday, 27/06/2009, 12:00


ماوەیەك بەر لە ئێستا لە راگەیاندنەكانى یەكێتى بینراو بیسرا، زۆر بە چڕ و پڕى باس لە پرۆژەكەى جەنابى تاله‌ بانى ئەكرا بۆ جیاكردنەوەى كاروو بارى حیزب لە ناو كاروو بارى حكومەتدا ، ئەم پرۆژەیەى تالەبانى زۆر بەگرنگیەوە باس ئەكرا لەناو كادیران و ئەندامانى یەكێتى بەوتەى تالەبانى خۆى سەرۆكى هەرێمیش رەزامەندى نیشانداوە بۆ جێبەجێكردن و پابەند بون بەم پرۆژەیە لە ناو پارتیدا، بەڵام هەر زوو خۆرى ئەم پرۆژەیە ئاوابوو وەك هەرباسیش نەكرابێ ئاوا خۆیان لە جێبەجێكردنى ئەم پرۆژەیە دزیەوە ، جەنابى تالە بانى لە پرۆژەكەى كە زیاتر لە پێش نیار ئەچوو بەتەواوى تیشكى خستبوە سەر جیاكردنەوەى كاروو بارى حكومى لە كاروو بارىحزبى ، وەحزبیش بۆیى نەبوو دەستێوەردان لە كارەكانى حكومەت وەك دەسەڵاتى جێبەجێكردن بكات ، دەسەڵاتى دادپەروەرى بەسەر بەخۆ هێشبوە حزب بە هیچ شێوەیەك بۆى نەبوو دەس وەردادە كاروو بارەكانى دادگاوە ، پرۆژەكە لە بوارى ئابورى بازارى ئازاد و كەرتى تایبەت قسەى خۆى هەبوو وە ئەوەى ئەوكات زۆر باس ئەكرا ئەوە بوو كە نابێ بارەگاى حزبەكان لە ناو زانكۆكان هەبن ، بەڵام ئەم پرۆژەیە وەك كارێكى مێژوى لە بەرامبەر بەو پرۆژانەى پێشتر باسكرابون بۆ چاك سازى لە كۆمەڵگاى كوردیدازیدا ئەم پرۆژەیە مەبەستى سیاسى و مێژوى هەبوو، بێگومان ئەم پرۆژەیە گەر جێبەجێ بكرایە بەتەواوى رۆڵى پارتەكانى دەسەڵا دارى تەسك ئەكردەوە و سنورێكى بۆ كردارەكانى حزب دا ئەنا لە كۆمەڵدا ، ئەم سنوردانانەش ئەندامانى حزبى نیگەران ئەكرد و پابەند نە ئەبوون بەم پرۆژەیەوە چونكە گەر هەردوو پارت مەبەستیان بوایە بە پرۆژە دادپەروەرى كۆمەڵایەتى بێنەكایەوە ئەوا دەمێك بوو بە هەزاران پرۆژە ئەنوسرا، یان گەر ئەوان مەبەستیان چاکسازی بوایە ئەوا بەو شێوە توندە دژى پرۆژەى چاك سازى هەرچوار حزبە بەر هەڵسكارەكەى كوردستان نەئەبونەوە، چونكە پرۆژەكەى ئەو چوار حیزبە هیچ خاڵێكى تیانەبوو، كە دژى خواستەكانى خەڵك بێ. چوار حزبەكە پرۆژەیەكى تێروو تەسەلیان لەوەى جەنابى تالەبانى نووسی بوو، بۆ جێبەجێكردنى چاكسازى كۆمەڵایەتى لە ریزەكانى كۆمەڵى كوردەوارى، بە برواى من لە دواى لە دایكبونى ئەم پرۆژەیەى تالەبانى لە رابردوودا سەرانى یەكێتى خودى تالەبانى زیاتر دەستیان لە كاروبارى حكومى وەردا،

تەنانەت جەنابى تالەبانى زۆر زیاتر ئەم پرۆژەیەى خۆى پێشێلكرد ئەو كۆبونەوانەى تالەبانى وەك سەرۆك كۆمار و وەك سەرۆكى حزبیش هیچى یاسایى نەبون كە لەگەڵ فەرمابەرانى كوردستان ئەنجامى داوە خودى تالەبانى یەكەم كەس بوو لە حزبەكەیدا كە راستەوخۆ دەستێوەردانى لە كاروبارى حكومەتدا ئەكرد، بە ئێستاشەوە بەرپرسانى یەكێتى بیانەوێ لەكوێ كۆبونەوە ئەنجام بدەن ئایامزگەوت بێ یان ناو زانكۆ ناوەندەكانى فێكردن بێ لە هەرشوێنێك بیانەوێ كۆبونەوە و دەستێوەردان ئەكەن لە كاروبارى حكومیدا.

تالەبانى لەدوایى ئەم پرۆژەیەى زیاتر دەستى لە كاروبارى دادوەروەریدا ئەوەبوو كە تاوانبارى كیمیایبارانى هەڵبجەى بێگەرانەوە بۆ بریارەكانى دادگا لە زینداندا دەرهێنا بە مەرجێ تاریق رەمەزان تاوانى جینۆسایدى دژ بەكورد درابوە پاڵ و یەكێكیش بوو لەو تاوان بارانەى كە دادگاى عێراقى بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسى هەڵەبجە بانگى كردبوو، ئێستاش كە وادەى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانى كوردستانە ئەوەى من بەدى ئەكەم ئەوەیە زیاتر پرۆژەكەى تالەبانى وەلانراوە و زیاتر دەستێوەردان لە كاروبارى حكومیدا دەكرێت، ئەم پرۆژەى جەنابى تالەبانى سروشتى بانێك و دوو هەوایى هەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە