مافى منداڵان له كوردستان دیمه‌نى منداڵێكى شارى كه‌لار به نمونه
Wednesday, 14/12/2011, 12:00
ئه‌وه‌ى بۆ ته‌نها جارێكیش گوزه‌رێكى كردبێـت به ناو جاده‌و شه‌قامه‌كانى هه‌ر شارێكى كوردستان بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندین منداڵ بۆ مه‌به‌ستى بژ‌ێویی ژ‌یانیان ڕۆژ‌انه به ناو شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه‌و خه‌ریكى ئیشكردنن ،
ئه‌م گرته ڤیدیو یه دیمه‌نى منداڵێكى ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌یه ناوى موسته‌فایه خه‌ڵكى شارى كه‌لاره‌و باوكى به رووداوى كاره‌با كۆچى دواى كردووه ئێستا خۆى گه‌وره‌ى ماڵه‌وه‌یه و برا خوشكێكى له خۆی بچوكترى هه‌یه له خانویه‌كى كرێدا ژ‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، بۆ په‌یداكردنى بژ‌ێوى ژ‌یانى خێزانه‌كه‌یان ناچار به‌شه‌و به ڕۆژ به‌سه‌رماى زستان و گه‌رماى هاوین به‌رده‌وام له ناو جاده‌و شه‌قامه‌كاندا خه‌ریكى كارى په‌شمه‌ك فرۆشتن بێت ، ئه‌م منداڵه‌كه له دیمه‌نه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت له شه‌وزى زستاندا به‌دیار ئاگرێكه‌وه دانیشتوه خۆى گه‌رمده‌كاته‌وه
ده‌پرسین كوا ڕێكخراوه‌كانى مافى منداڵان ؟؟ ئه‌گه‌ر خێزانێك بژ‌ێوى ژ‌یانیان له‌سه‌ر په‌شمه‌ك فرۆشتنى منداڵێك بێت ، ده‌بێت ژ‌یان و گوزه‌رانى ئه‌و خێزانه چۆن بێت ؟؟؟؟ ئه‌وه‌ش پرسیارێكه كه ده‌بێت له د . به‌رهه‌م بكرێت بزانین كه‌ى كرداره‌كه ئه‌كات به‌شه‌رت
ده‌بێت جیاواى نێوان ئه‌م منداڵه و منداڵه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و بارزانى و مناڵى به‌پرسه‌كان چی بێت ؟؟، له نایه‌كسانى زیاتر به‌ولاوه
ئه‌مه لینكى ڤیدیۆكه‌یه له یوتوب
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=C4fGYHL9yRA
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست