ئه‌و ده‌نگانه‌ی که یه‌کێتی به‌ده‌ستیان هێناوه له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009
Saturday, 26/09/2009, 12:00
ئه‌و ده‌نگانه‌ی که یه‌کێتی به‌ده‌ستیان هێناوه له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 ، ته‌نها ده‌نگی شه‌خسی جه‌لال تاله‌بانییه ، نه‌ک ئه‌ندامانی م،س و سه‌رکردایه‌تی و به سه‌رۆکی لیسته‌که‌شه‌وه که هه‌مو توانای یه‌کێتیان به‌کارهێنا،
دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌ی لیستی گۆڕان به‌سه‌ر یه‌کێتییدا هێنای یه‌کێتی که‌وته ناو دام و ده‌زگا حکومیه‌کان و کارماندانی پۆلیس و ئاسایش و ئه‌ندامانی ناو حیزبه‌که‌ی به گه‌وره‌و بچوک و پله‌دار و بێ پله و نزیکه‌ی 3000 که‌سی نانبراو کرد‌و زیاتر له 2500 که‌سی تریشی له شوێنی کاره‌کانیانه‌وه گواسته‌وه بۆ شوێنێکی تر که ئه‌مه خۆی له‌خۆیا ئه‌وه ده‌ره‌خات که یه‌کێتی نیشتیمانی توشی گه‌وره‌ترین هسترایا و تێکشکان و ئیفلاسی سیاسی بووه .....
راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 دا ئه‌و ده‌نگانه‌ی که لیستی کوردستانی هێناویه‌تی له پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م ده‌نگاکان ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ن که به شه‌خسی په‌یوه‌ندیان به جه‌لال تاله‌بانیه‌وه هه‌یه ، واته (جه‌لالی ،ن) ده‌نگه‌کانی جه‌لال تاله‌بانیش سارجه‌میان به‌و هه‌موو پاره و سه‌ردانانه‌بو که بۆسه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستان به‌شه‌خسی ده‌ستی پێکردبو ، چونکه ده‌یزانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی هه‌مو هه‌واداره‌کانیان له‌ده‌ست داوه‌و سه‌رجه‌میان له‌گه‌ل ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی باڵی ڕیفۆرمدان ، هه‌ر بۆیه لای هه‌مو خه‌ڵک ئاشکرایه که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7/2009 ده‌رکه‌وت (ی،ن،ک) سه‌رجه‌م به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته‌کانی سنوره‌که‌ی گۆڕیوه ، ئه‌م گۆڕانه به مه‌ڵبه‌نده‌کانیشه‌وه نه‌وه‌ستایه‌وه‌و گه‌یشته ناو مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی ، که له وته‌بێژه‌که‌یه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و وته‌بێژی لێ سه‌ندرایه‌وه ، جه‌لال تاله‌بانی پێویسته خۆی ئه‌و ڕاستیه بزانێت که قورسای خۆی به‌ته‌نیا دوو هێنده‌ی قورسای هه‌ردوو جێگره‌که‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیه ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان و هه‌وادارانی یه‌کێتی ئێستا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌کێتییه ، بۆیه ئه‌زانن ده‌نگ به‌کێ ده‌ده‌ن و پاره و سه‌یاره و ده‌مانچه‌ش له‌کێ وه‌رده‌گرن ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له په‌رله‌مانی سالی 2005 نزیکه‌ی 40 کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا ، شایه‌نی باسکردنه که لاو ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردودا زۆرترین گه‌نده‌ڵی له ئیداره‌که‌یدا کراوه بۆیه له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و بزوتنه‌وه‌یه‌کیان پێکهێنا که له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کوردستان به‌شداربون تێیداو ناویان لێنا (گۆڕان) و له په‌رله‌مانی کوردستان به لیستی جیا دابه‌زین ، ئه‌م باڵه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی (ی،ن،ک) به‌ناوی گۆڕانه‌وه کاریان کرد بریتیبون له 7 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (ی،ن،ک) و 6 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی که به باڵه به‌هێزه‌که‌ی ناو یه‌کێتی ده‌رکه‌وتن ، توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7/2009 دا نزیکه‌ی 500 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن و هه‌وادارێکی زۆریان هه‌بێت و پارێزگای سلێمانی له‌ده‌ست (ی،ن،ک) ده‌ربهێنن ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که له په‌رله‌مانی ڕابردودا نزیکری 40 کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنابو له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 25/7/2009 دا ئه‌گه‌ر به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپه‌یمانی نه‌کردایه ، هه‌رگیز ئه‌و کورسیانه‌ی به‌ده‌ست نه‌ئه‌هێنا که ئێسته پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک دیاریه‌ک پێی به‌خشیون ، چونکه سه‌رجه‌م هه‌وادارانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داوا ، ئه‌و ده‌نگانه‌شی که له سنوری سلێمانی هێناویه‌تی سه‌رجه‌میان ده‌نگی شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانی بون ، چونکه به هه‌مو گڕوو تینێکیه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌داو ئه‌و ناوچانه‌ی که هه‌رگیز به خه‌یالیشیدا نه‌هاتوه سه‌ردانی بکات ، بۆ ده‌نگێک به‌سه‌ری کردونه‌ته‌وه و چه‌ندین هه‌زار دۆلاری داوه به ده‌نگێک . وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی به جێگرانی جه‌لال تاله‌بانیه‌وه سه‌رجه‌م شار و گوند و ناوچه‌کانی کوردستان گه‌راون و وێڵ بون به‌دوای ده‌نگێکادا ، وه‌ک لای خه‌ڵکی ڕون و ئاشکرایه که له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌دا به چه‌ندین ملیون دۆلاریان به‌خشیوه به هه‌وادارانیان ،که ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی خه‌ڵکه‌و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌کاریان هێناوه ، بۆیه خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتیان بێزاره و که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌نگیان داوناتێ . ئه‌گه‌ڕ یه‌کێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی عێراق هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت وه‌ک (نان بڕێنی فه‌رمانبه‌ر و پۆلیس و ئاسایشه‌کان یان به‌خشیناوه‌ی سامانی میله‌ت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی یان به‌خشینه‌وه‌ی سه‌یاره‌و ده‌مانچه) ئه‌وا دڵنیابێت که نیو هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگانه ناهێنێت که هه‌ڵبژاردنی رابردوو هێناویه‌تی و گۆڕان زۆر به ئاسانی سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ریداو له ره‌گه‌وه (ی،ن،ک) هه‌ڵده‌که‌نێت و کۆتایی یه‌کجاری پێدێنێت و به‌ڕاستی گۆڕان له‌ناو میلله‌ته‌وه ده‌ست پێده‌کات
ڕێبه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست