کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە لقى21 چ باسە ؟

Wednesday, 10/07/2013, 12:00




لە دواى گواستنەوەى ئارى هەرسین و دوبارە هێنانەوەى فازیل رەئوف و بەتایبەتیش دواى كۆنفرانس و كۆنگرەى 13 پارتى ، شیرازەى حیزبى پچراوە لقى21 یەكێكە لەو ئۆرگانانەى پارتى كە خەریكە توشى دارمانى تەواو دەبێت ، دواى جیابونەوەى لقى21 لە لقى4 لە كۆتایى ساڵى 2006 بەشێكى زۆر لە كادرە گەنجەكان رویان لەو لقە كرد ، بەڵام لە ئێستادا زۆربەى ئەو گەنجانە لە بێزاریاندا لە هەوڵى ئەوە دان بە جۆرێك لە جۆرەكان لە حیزب دور بكەونەوە . هۆكارى سەرەكیش بریارە تاكرەوانە و نا پەیرەوەكانى شیخ فاتیحى كارگیرى ریكخستنە . كە تەنها خەریكى شێخایەتیە و هەرچى لە دەرەوەى بازنەى شیخ نەبێت كێشەى بۆ دروست دەكات . فازیل رەئوف بەرپرسى لقى21 كە پێشتر لەگەل شیخ فاتیح وەكو سیر و مار وا بون و بە خوێنى سەرى یەكتر تینو بون ، لە ئیستادا شەرعیەتى تەواوى داوە بە كارەكانى شیخ فاتیح و زۆربەى كات مۆرەكەى بە ئەو سپاردوەو ئەویش بە ئارەزوى خۆى بریار و راسپاردە دەردەكات . بە بەرنامە زۆربەى بەرپرسى ناوچە و كارگیر ناوچەكانى كردوە بە دوژمنى یەكتر ، ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى بەشیك لە كادرە گەنج و چالاكەكان لە هەر یەك لە ناوچەكانى دوكان و قەرەداغ و تاسلوجە بچنەوەو مالەوە و تەنها مانگانە موچەكانیان وەردەگرن و دەوام ناكەن . لەناو بارەگاى لقیش زۆربەى كادرە گەنجەكان تەواو بیزار بون لە بریارە تاكلایەن و نا حیزبیەكان و بەشیكیان لە مەكتەبى ریكخستنەوە خۆیان بۆ مەكتەبكانى دیكە گواستۆتەوەو ئەوانى تریشیان چاوەروانن بریارى گواستنەوەیان بۆ دەر بكریت ئەگەرنا هەلویست وەردەگرن كە دیارترینیان (سەردەشت و ریبوار) لە بەشى قەلەمى لق و (داناى شەهیدان) و (بەرزان) لە بەشى ئامار و (سامان) لە ریكخستن و (ئاوات عەلى ئاغا) لە ریكخستن و (زەردەشت) كە ئەم هەڤالەیان پیشتر لە مەكتەبى دارایى بوو ، دواتر وەكو سسزایەك لە حیزب دەركرا ، بەڵام لەبەر ئەوەى ویستى نهینیەكان و دزیەكانى بەشى دارایى ئاشكرا بكات . بە پەلە بریایان بۆ دەركردو هێنایانەوە بۆ ناو بارەگاى لق لە مەكتەبى ریكخستن كار دەكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە