کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌لاغی کۆتای دووه‌مین کۆنفرانسی ڕێکخستنه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان (ده‌ره‌وه‌ی ووڵات)

Tuesday, 03/03/2009, 12:00


پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ڕێکخستنه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کۆنفرانسی دووه‌مینی خۆی له‌ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید له‌به‌رواری (28-0201-03-2009) به‌ست.

به‌به‌شداربوونی به‌ڕێزان سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان، سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی وچه‌ندین پارتوو ڕێکخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری په‌ڕله‌مانی سوید، نوێنه‌ری په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا.
له‌ژێر ناوی بۆکۆتای هێنان به‌ په‌نابه‌ری باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی پرسی کورده‌.
سه‌ره‌تا به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆڕێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی تێکۆشانی ئازادی گه‌له‌که‌مان. پاشان به‌خوێندنه‌وه‌ی وتاری کردنه‌وه‌ی کۆنفرانس له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتیمان به‌ڕێز هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب و به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ په‌نجا ئه‌ندام کۆنفرانس ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
هه‌روه‌ها ڕێنمایه‌کانی ده‌سته‌ی کارگێڕی خوێندرایه‌وه‌ که‌ تێیدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی گرنگ ڕاوه‌سته‌ کرابوو که‌ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌به‌رنامه‌ی کاری خۆیاندا له‌سه‌ری ڕابوه‌ستن.
دوابه‌دوای ئه‌مه‌ ڕاپۆرتی سیاسی و ڕێکخستنی ئاماده‌کراو بۆ کۆنفرانس خوێندرایه‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆکاندا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی به‌شداربوو کۆکبون له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئاماده‌کراو وه‌جارێکی تر جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادی گه‌لی کوردستانه‌.
له‌ڕاپۆرتی ڕێکخستندا جه‌خت له‌سه‌ر خۆپه‌روه‌رده‌کردن، به‌ڕێکخستنبوون، ڕه‌وشی ژن، گه‌نج، دیموکراتی، ئازادی ڕه‌گه‌زی، ژینگه‌پارێزی کرا.
پاشان له‌ پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ چوو که‌تێیدا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردران.
له‌کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا‌ سه‌رۆکی پارتیمان به‌ڕێز هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب هیوای خواست که‌ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ببنه‌ مه‌ڵبه‌ندێکی ڕۆشنبیری بۆ کوردستانیانی تاراوگه‌ له‌بواری ووشیاری نه‌ته‌وه‌یی و تێگه‌شتن له‌ماف و ئه‌رکه‌کانی سه‌رده‌م. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر سیسته‌می کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کرده‌وه‌ بۆ به‌جێکردنی له‌ناو جڤاکدا. هه‌روه‌ها بۆ به‌ ئامانج گه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی ئیدی به‌سه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌ك ڕیزی گه‌ل و ڕۆهی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵوێستی سه‌رده‌میانه‌ کرده‌وه‌. وه‌له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتیمان له‌گه‌ڵ پارت و ڕێکخراوو داموده‌زگای مه‌ده‌نی وسیاسی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا کرده‌وه‌. له‌هه‌مان کاتدا کارکردن و هه‌وڵدان بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. له‌کۆتایدا به‌شداربوانی کۆنفرانس بۆ چاره‌سه‌رکردنی دیموکراتیانه‌ی کێشه‌ی کورد جه‌ختیان له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵوکۆششه‌کان و خۆ به‌ڕێکخستن کردن له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کرده‌وه‌.

سڵاو له‌ شه‌هیدانی تێکۆشانی ئازادی گه‌له‌که‌مان.
سڵاو له‌ لوتکه‌ی به‌رخۆدانی ئیمرالی.
بژی تێکۆشانی ئازادی ژن.
بژی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان.
بژی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان.

پیرۆزبێت یادی حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیمان
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپا
PCDK
03-03-2009




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە