کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كوتله‌ى یه‌كگرتوو ئۆباڵى خراپبونى بارودۆخى شارى كه‌ركوك ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى یه‌كێتی و پارتى

Thursday, 22/10/2009, 12:00


/ سلێمانى

ئه‌مرۆ له‌میانه‌ى ئه‌وكۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا كه‌له‌ شارى سلێمانى بۆكوتله‌ى یه‌كگرتوو سازكرا ئه‌سمه‌ر حوسێَن ئه‌ندامى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رلیستى یه‌كگرتوو ئیسلامى كوردستان رایگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا پارتی و یه‌كێتى نه‌یان توانیوه‌ مامه‌له‌یه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ل شارى كه‌ركوك بكه‌ن , بۆیه‌ ئه‌وبارودۆخه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ نوێنه‌راى توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان به‌وشێوه‌یه‌ ره‌فتارده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق , وه‌وتیشى پارتی و یه‌كێتى جگه‌ له‌وه‌ر گرتنى چه‌ند پۆستێكى كه‌مى سیاسى نه‌بێ له‌ناوه‌وه‌ نه‌یان توانیوه‌ مامه‌له‌یه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ل عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان بكه‌ن , له‌هه‌مان كاتیشدا له‌شارى كه‌ركوك ته‌نها له‌%17ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌وشاره‌ له‌فه‌رمانگه‌كاندا كوردن .. وه‌ ئه‌سمه‌ر حوسێن رایگه‌یاند به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان تاوه‌كو ئێسته‌ نه‌توانراوه‌ شوێنى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح پربكرێته‌وه‌ , ئه‌مه‌ش زیانى زۆرى به‌پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ كوردستان گه‌یاندوه‌ هه‌رله‌و لێدوانه‌دا ئه‌سمه‌ر حوسێن رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ بریار ێكى ده‌ركردوه‌ له‌باره‌ى چه‌ند یاساى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن له‌ناوشارى كه‌ركوك دوو له‌ئه‌ندامه‌كانى له‌ئێستادا كه‌ كوردن ده‌بوایه‌ حازربونایه‌ كه‌له‌وێنین یه‌كێك له‌وانه‌ د. به‌رهه‌م احمد ێالح كه‌ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ ..

ئه‌سمه‌ر حوسه‌ین ئه‌وه‌یشى خسته‌ روو كه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا له‌گه‌ل ده‌سبه‌كاربوونى په‌رله‌مانى عێراقی و ته‌شكیل كردنى حكومه‌تى عێراقی , كوتله‌ى یه‌كگرتوو داواى ئه‌وه‌ى كردبوو كه‌مامۆستا سلاح الدین محمد بهاوالدین ببێته‌ ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى عێراق , ئه‌وه‌یش وه‌كو مافێكى ئه‌وكوتله‌یه‌ كه‌ پێنج په‌رله‌مانتاریان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌گه‌ل كوتله‌كانى ترى په‌رله‌مان بریارى ئه‌وه‌یاندا هه‌ركوتله‌یه‌ك نابێت له‌ ده‌ كورسى كه‌مترى هه‌بێ و ئینجا ده‌بێ به‌شداربێ له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى عێراق , ئه‌و وتى كه‌ئێستا له‌ برى ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستا ێه‌لاحه‌دین محمد بهاوالدین داكۆكى مافه‌كانى كورد بكات ێالح موتله‌ك دژایه‌تیه‌كانى له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بۆكورد راده‌گه‌یه‌نێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە