ده‌ستپێکی کۆنفراسی پارتی له‌ هه‌ولێر سه‌ره‌تای کۆتایی پشتیوان سادقه‌

Wednesday, 29/09/2010, 12:00


کارزانه‌ ره‌ش

با له‌ لاپه‌ره‌کانی مێژوودا ئه‌وراستیانه‌ ببێته‌ گه‌واهی بۆ کاره‌ چه‌واشه‌کا‌ره‌کانی پشتیوان ێادق و ستافه‌ کارگێریه‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که‌ ئه‌مرۆ هه‌موومان به‌ چاوی هه‌قیقه‌ت ده‌بینین درۆ زه‌به‌له‌حه‌کانی رێکخستنه‌ وه‌همیه‌کانی سنووری لقی دوو چۆن به‌ دیارده‌که‌وێت ، که‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونی پشتیوان ێادق وه‌ک به‌رپرسی لق بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی خۆی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌سه‌ربنه‌مای زانیاری نادروست بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی وویستی ته‌ونی جالجۆلکه‌ی ریکخستنه‌کان به‌ جۆرێک پیشان بدات که‌ گوایه‌ رێکخستنه‌کان له‌ به‌رفراوان بوونێکی بێ وێنه‌دان بۆیه‌ لقی دوو به‌ قودره‌تی قادر له‌ دوو ناوچه‌ بووه‌ پانزه‌ ناوچه‌ و له‌ چه‌ند رێکخراوێک بووه‌ نه‌وه‌ت رێکخراو و له‌ په‌نا ئه‌و رێژه‌ زۆرینه‌ش پاره‌یه‌کی زۆر زۆر وه‌رده‌گیراو ده‌کرا به‌ بانکی شه‌خێی پشتیوان ێادق له‌ژێر ناوی فه‌رید محامی .
ئێش و ئازاره‌کانی رێکخراوه‌کانیش له‌سه‌ر حیسابی خه‌لکه‌ دلسۆزه‌که‌ی پارتی به‌رێوه‌ده‌چوو،بۆیه‌ گه‌ر به‌ووردی سه‌یری رێژه‌ی ئه‌ندامانی لقی دوو بکه‌ین به‌ به‌راوورد له‌ گه‌ڵ ساڵانی 96 تا 2004 ئیستا رێژه‌که‌ له‌ نزم بوونه‌وه‌دایه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ئیمکانیه‌ته‌ ماددیانه‌ی که‌ بۆ لقی دوو ره‌خساوه‌.
من به‌ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی ده‌ڵێم (جه‌نابی سه‌رۆک ئێوه‌ به‌ چی پشتیوان ێادق معجب بووینه‌ به‌ درۆکانی یان به‌ دزیه‌کانی یان به‌ رێکخستنه‌ وه‌همیه‌کانی که‌ خۆتان ده‌بینن رێژه‌ی به‌ژداربووان له‌ کۆنفراسه‌کاندا %25 ه‌ سه‌ره‌رای ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو ته‌زوویره‌ی که‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌کاندا کراوه‌ !!!ئێوه‌ ده‌بوایه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی 1ی شوباتدا ئیجرائاتی زۆر تووندتان له‌گه‌ل پشتیوان ێادق کردبا که‌چی له‌جیاتی عقوبه‌ ئیمتیازتان دایێ !!!!)
جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌و باڵۆنه‌ی پشتیوان ێادق که‌ به‌ درۆده‌له‌سه‌کانی پڕی کردبوو له‌م کۆنفراسه‌دا دێته‌وه‌ سه‌ر حجمی هه‌قیقی خۆی و ئێوه‌ش به‌ چاوی خۆتان ده‌یبینن له‌ 100 هه‌زار ئه‌ندام بۆ 25هه‌زار ئه‌ندام .
هۆکاره‌کانی شکستی پارتی له‌ سنووری لقی دوو:
1- به‌کارخستنی رێکخستنه‌کان بۆ مه‌رامی شه‌خێی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له‌ لایه‌ن پشتیوان ێادق و کارگێرانی .
2- هه‌ست نه‌کردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌لکی دلسۆزی پارتی .
3- وه‌عد دانی به‌درۆ به‌ هه‌زارا هه‌زار خه‌لکی دڵسۆز که‌ له‌ سه‌ره‌نجامدا بووه‌ مایه‌ی بێ متمانه‌یی ئه‌و خه‌لکه‌ به‌ پارتی .
4- ئیهمال کردنی زۆربه‌ی کادیرانی پارتی و په‌راوێزکردنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گرنگی ته‌واو به‌و که‌سه‌ لاوازانه‌ ده‌دا که‌ دارده‌سته‌ی پشتیوانن ، ئه‌و که‌سانه‌ش زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌وارو ئوممین بۆیه‌ ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بۆ پشتیوان بکه‌ن.
په‌راوێزکردنی خه‌لکی نووخبه‌ و ره‌سه‌ن و خاوه‌ن که‌فائه‌ و تخێێ و گرنگی دان به‌ که‌سانی ماستاوچی و درۆزن و بێ شه‌خێیه‌ت ، نموونه‌ی ئه‌مه‌ (پشتیوان سمکۆ-مریشک فرۆش ئارازی زانکۆ(بائع شاری)- عبدالخالقی مناره‌ (که‌ونه‌ شوعی) - موئه‌یه‌د ی ئاڵای - عبدالله‌ ێابری مامۆستایان ئارامی قوتابیان ئه‌حمه‌دی ئازادی(به‌عسی) شوانی دارایی (کباب فرۆش) فاروق حمیدی ژنانی زه‌یتۆ نیوقۆزی زراری - زه‌یتۆ که‌ری ته‌ربیه‌ - ........هتد .
5- خراپی باری دارای کادیران کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر پێشکه‌وتنه‌کانی پارتی.
6- ئه‌رکی سه‌ره‌کی پشتیوان و داروده‌سته‌ نه‌گریسه‌که‌ی گه‌شت کردن بۆ ووڵاتانو مێ بازی و بازرگانی کردن به‌ مالێ پارتی بووه‌ بۆیه‌ گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ چاره‌سه‌رنه‌کرێت ئه‌وا به‌ مردنی پارتی کۆتایی پێ دێت ، ئه‌و دۆست و لایه‌نگرانه‌ی که‌ تا ئیستا ماوه‌ به‌هۆی دوو هۆکاره‌:
1- خۆشه‌وویستی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
2- خزمه‌ت گوزاریه‌ به‌رچاوه‌کانی نه‌وزاد هادی یه‌ بۆ شاری هه‌ولێر ، بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرجار پشتیوان خۆی دیعایه‌ بۆ خۆی ده‌کا که‌ گوایه‌ ده‌بێته‌ پارێزگار بۆ په‌رده‌پۆش کردنی هه‌ڵه‌ ستراتیجیه‌ گه‌وره‌کانی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و قسه‌ی خه‌لکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوان مقارنه‌ ناکرێت له‌گه‌ل جه‌نابی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ، خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی کاک نه‌وزاد کردیتی له‌ به‌رچاومانه‌و دیاره‌ هه‌موو شاره‌کان حسوودیمان پێ ده‌به‌ن ، ئه‌ی یه‌ک ئینتاجی پشتیوانم پێ بڵێن بزانم چی یه‌ و چی کردووه‌ بۆ هه‌ولێر جگه‌ له‌ تیرۆرکردنی رێکخستنه‌کانمان و له‌ناوبردنیان .
له‌ کۆتایی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا ده‌ڵێم جه‌نابی سه‌رۆک تکایه‌ خۆت تحقیق که‌ له‌م راستیانه‌و تۆش حاکم به‌ ، هه‌ولێر چاوه‌روانی حوکمی عادیلانه‌ی جه‌نابته‌ و با کۆنفراسی پارتی ببێته‌ نوێ بوونه‌وه‌و پاک بوونه‌وه‌ی پارتی له‌ که‌سانی وه‌ک پشتیوان کازب و داروده‌سته‌که‌ی .

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە