لەمێژە پارتی و لە سەرەوەى هەڕەمەکەش ماڵی بارزانی خۆیان بۆ ئەوە یەکلا کردووەتەوە کە پارتى بوون شتێکە لە دەرەوەى ئەوان نە پەیڕەو و پرۆگرام و نە دنیابینی هەرکەس و سەرکردەیەکی حیزبەکە هیچ قیمەتێک ناکات.بەڵام لەدوای 2003 وە جەلال تاڵەبانی لەوە تێگەیشت کە تا لە ئاستی دەرەوە بایەخی زیاتری پێ بدرێت (ئەمە لە روانگەى ئەوەى کە ماڵی بارزانی لەپێناو ئەوەى جێى بایەخی دەرەوە و ئەمریکا بوون، کە کوڕەکان دواى باوکیان پابەندی هەر رێکەوتنێکی پێش خۆیانن) بۆیە دەستى لەوە نەپاراست کە حزبە مۆدێرنەکەى تووشی پەتاى خێڵەکیەت...
هەنگاوەکانی پارتی لە دووساڵی رابردوودا هێندە کاردانەوە بووە بەرانبەر فەرامۆشکردنی لەلایەن ئەوروپا و (بەریتانیا بە تایبەت) و ئەمریکا وەک خاوەن شتراتیژ لە ناوچەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیو هێندە کاری جدی و بە بەرنامە نەبووە، نە لە پێناوى خۆی وەک حزبێکی خاوەن نفوس و پاوانکار، نە بۆ بەرژەوەندییەکی نیشتمانی-نەتەوەیی....
کە دەیان ژمێری نا ژمێرێن،لە ژمارەی دۆلارەکانیان زۆرترن،هێند گەورەن سەدان باڵە خانەو ڤیلا ی لۆکاڵ و دەرەوەی ووڵاتیان پێ کەمە، ئەم سەرکردانە هێند زۆرن ئێستا نزیک بە نیوەی ژمارەی ڕەعیەتەکانیان دەبن،ئیدی پاشگر نەماوە لە زمانی کوردیدا لە پێش یان دووای ناووەکانیان دانەنرێت ، کاک و مام و بەڕێز و هەڤاڵ و هاوڕێ...