ووڵاتی پڕ سەکردە..... ئاشی نەزان!!
Wednesday, 01/02/2012, 12:00
کە دەیان ژمێری نا ژمێرێن،لە ژمارەی دۆلارەکانیان زۆرترن،هێند گەورەن سەدان باڵە خانەو ڤیلا ی لۆکاڵ و دەرەوەی ووڵاتیان پێ کەمە، ئەم سەرکردانە هێند زۆرن ئێستا نزیک بە نیوەی ژمارەی ڕەعیەتەکانیان دەبن،ئیدی پاشگر نەماوە لە زمانی کوردیدا لە پێش یان دووای ناووەکانیان دانەنرێت ، کاک و مام و بەڕێز و هەڤاڵ و هاوڕێ و دۆست و برادەرو تاوای لێ هاتووە بڕکیان نازناو یان پاشگری زمانکەکانی تریان لە پێش ناوی خۆیان داناووە وەکو ((ئەمیر))، هێند زۆرن ئەگەر دەستاو دەستکردنی دەسەڵات تیرو پشکی بۆ نەکرێت ئەوا قوڕبەبەسەر هێندێکیان تا دێتە سەرەیان لەوانەیە کوردستان ببێتە شا نشین و سەرەیان هەربەرنەکەوێت......
ئەمانە ئەگەر چی بە ژمارە زۆر و بە ناوەڕۆک بەتاڵن، گەرچی ماڵ و سامان و دەسەڵات و سووپا و سەربازو حیمایە گەلێکیان هەس،وەلێ شەڕی ناوچە دابڕاوەکانیش هێند گرنگە لایان تا سنورو جوگرافیایی دەسەڵاتیان فراوانتر کەن چوونکە گەر کار وابڕوات کە ئێستا دەبینین کوڕ و وەچەکانیان هەر بەمەلۆتکەیی بە پلەو پایەی سەربازی و مەدالیای ئازایەتی و بڕوانامەی سەربازی لەدایک دەبن ئەوکات ژمارەی سەرکردەکان هێندەی تر زیاد دەکات.
گەر کوردستان چوون میرنشینەکانی ئیماراتیش، بۆ سیستەمی میرنشینی دابەش بکرێت و هەر سەرکردەیەک وولایەتێک بەڕێووە ببات ، بۆ حاڵی ئێستای هەرێم کە تەنها سێ شارە ، سەرکردەی گەڕەکێكێ بەرناکەوێت ،ئەگەر هەرچوارپارچەکەش بەڕێووە بەرن دەبێت بەشیک لە تورکمانستان و قەوقاس و چیچانیش کۆلۆنیالبکەین تادڵێ ناسکیان ڕازی بێت و پراکتیزی دەسەڵاتی خۆیان بکەن.
وەنەبێت باشی بەڕێوە ببەن ئاش ئاسا بۆ نەزان دەبێت نزای لای خودا بکەن بۆ گێڕانی،لە هەرێمکی گچکەی وەکو باشووری کوردستان، ژیان بۆ هەندێک هێند سەختە لەسەرماندا ڕەق دەبنەووە قووتی دەمیان بۆ بڕێک سووتەمەنی دەفرۆشن ، سنوورەکانیش تانکەری نەووت بەوی تر دەڵی مەرحەبا تۆش هەر نەووتی و بۆ خزمەتی ئارکەداش و ئاغای کەرەووزی تەشریف دێنی؟؟؟؟؟
لەته مه ڵستان موو چه ى باش بو نه رم و سا ف و لوو سه كانه هینده ی لوو ته فیلئك بڕوا نامه كه ت دریژ بێت و نه گبه تى ساحێبت نێریش بیت، جا سه ر سه ر ی لایه ك نه بیت له پا قله فرۆش زیاتر نیت كو ردا یه تى بازاڕەو سه ركر ده با زرگا ن و خوین و درۆ كا ڵا یه ،درۆ بۆ خه ڵكە و خو ین بۆبیگانه ..... ئیدی بۆ سەرکردەکان هێند پەنجەمان بە حیبر ی هەڵبژاردن کرد و هەر هەمان تاس و حەمام بوو نەئێمە فێر دەبین لە هەڵەکانمانەووە نە ئەوانیش وویژدانی مرددویان ڕادەچڵەکێ و دەستبەرداری کورسییەکانیان دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست