سەردەشت سیمبولى نەتەوەیە نەك كەوڵە بۆگەن كردووەكانى ئێوە
Friday, 17/09/2010, 12:00
نامەوێت قسە لە سەر ئەو سیناریۆ كۆمیدیەى بنەماڵەى خۆفرۆش و سەگە خوێڕیەكانى پاراستن بكەم چونكە تەنها گەمژە و بێ ئەقڵەكان بڕواى پێدەكەن بەڵام ئەوەى ناكرێت لێى بێدەنگ بین ناشیرین كردن و شێواندنى كەسایەتى ڕۆژنامەنوسى شەهید و جوانەمەرگ كاكە سەردەشتە و ئەوەى بە قەد سەرە دەرزیەك ویژدان لە ناخیا بوونى هەبێت بێ دەنگ نابێت لێى چونكە ئەمە جگە لە دووبارە شەهید كردنەوەى كاكە سەردەشت جاڕدانى شەڕێكى درێژ خایەنە لە دژى ئازادى تاك و كۆى كۆمەڵگەى كوردى ئەمە لەگەڵ ئەوەى پلانێكى جەهەننەمیانەى بنەماڵەى خۆفرۆش و خائینى بارزانى هەمیشە ڕسوایە بۆ گورز وەشاندن لە شەقامى كوردى و لێرەوە بە تۆمەتبار كردنى شەهید سەردەشت بەوەى كە پەیوەندى بە گروپى انێار ئیسلامەوە هەبووە ئەو پەیامە ئەدەن بە گوێى شەقامى كوردیدا كە هەموو ئەوانەى بەشدار بوون لە داكۆكى كردن لە خوێنى شەهید سەردەشت پاڵپشتى تیرۆر دەكەن و تیرۆریستن ئیتر لێرەوە دووڕیانێك دێتە بەردەممان و لەوە زیاتر نییە كە بێدەنگ بیت و ئەوە بەسەر خۆتا ساغ بكەیتەوە كە تۆ تیرۆریستیت یان ئەوەتا ئەبێت جارێكى تر بێیتەوە سەر شەقام و ئەم جارە بە هەموومان عەرشى خیانەتى بنەماڵە توڕ هەڵدەینە ناو زبڵدانى مێژووەوە , ئەوەى جێگەى داخە ئەوەیە كە میللەتێك هێندە بێ باك بێت لەوەى كە دڵنیاشە ئەوانەى ناوى خۆیان ناوە سەردار و سەركردە لەم وڵاتە جگە لە بەكرێ گیراو خۆفرۆش زیاتر شتێكى تر نین و ڕۆژانە بە بەرچاویەوە سەدان جار كەرامەتى خۆى و هاونیشتیمانیەكانى ئەشكێنن بەڵام هێشتا نوزەیەكى شەرمنانەش ناكات بەڕاستى جێگەى داخە ڕۆژانە هەركەسێك بدوێنیت كە دەم ئەكاتەوە یەكەم قسە داد و بێ دادیەتى لە دەست مافیاكانى دەسەڵات كەچى هەر خۆى جارێكى تر و كاتێكى تر دەنگیان پێ ئەداتەوە و بە سەر خۆیەوە ئەبانكاتەوە بە كەڵەگا , هەموومان ئەوەمان بیستووە كە مرۆڤ چۆن ئاڵودەى ماددە هۆشبەرەكان و خواردنەوە كحولیەكان ئەبێت بەڵام ئەوەى سەیرە ئەوەیە كە میللەتێكى وەك میللەتى كورد هێندە بە سەختى ئاڵودەى كەڵەگا بێت , ئەمە توێژینەوەیەك نییە بەڵام هەروا قسە فڕیدانیش نییە , سەیرى مێژووى كۆن و نوێى خۆمان بكەن بزانن جگە لە چەند ڕابەرێكى بە حەق كورد پەروەر و شوڕشگێر زۆرینەى هەرە زۆرى ئەوانەى ئێمە بەسەركردەمان زانیوون جگە لە كەڵەگاى سەر میللەت و زەلیلى بەردەستى دوژمنەكانمان هیچى تر نەبوون , ئێوە بڕواننە مێژووى بنەماڵەى گۆڕ بە گۆڕى بارزانى جگە لە خیانەت و كورد فرۆشى و دزینى سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە چیتریان نەكردووە كەچى كاتێك حەق بێژێك قسە لە سەر مێژووى پرَ خیانەتیان ئەكات خوێنى بەناهەق ئەڕێژن و لەناوى ئەبەن هەر بەزۆریش ئەیانەوێت بەر و پشتى خۆیانمان لێ بكەن بە سیمبولى نەتەوە و نبشتیمان پەروەر و باوكى ڕوحى كورد ئاخر ئەبێت ئەوەى ناویان ناوە مەزارگەى نەمران و بەزۆر خەڵك ئەبەن بۆ سەردان كردنیان ئەبێ بەچى لە زێرابێكى سندوقى پیرۆزتربێت, نەخێر ئەوە سەردەشتى جوانەمەرگ كراو و خانەوادەكەیەتى كە بوونەتە سیمبول و كەوڵە بۆگەنەكانى ئێوەیان خستۆتە خانەى شیاوى خۆیانەوە .. لێرەوە ڕووى دەمم دەكەمە هەموو ئەوانەى بڕوایان بەوەیە كە بە ئازادى لەدایك بوون و هەر ئەبێ بە ئازادیش بژین , زۆر دەمێكە كاتى ئەوە هاتووە شەقێكى گەورە لە بنەماڵەى خوێن ڕێژ هەڵبدەین و ڕەوانەى لاى سەدامى باوكیان بكەین , پێویست بەوە ناكات ئێمە بە تایبەتى گەنجان چاوەڕێى دروست بوونى كاریزما و كەسایەتیەكى نوێ بكەین بۆ ئەوەى پێشەنگایەتیمان بكات بۆ ڕاپەڕین چونكە سەردەشت سیمبول و كاریزمایە و سەردەشتیزمیزش ڕێبازى هەموو ئەوانەیە كە بڕوایان بە ئازادى و قوربانبدان هەیە , دەى گەنجان سەردەشت ژیانى خۆى بە ئێمە بەخشى با ئێمەش وەك وەفایەك بۆ گیانى پاكى ئەو شانە شانە و گروپ گروپ خۆمان ڕێك بخەین وەك ڕۆژانى سەرەتاى ڕاپەڕین .. بڕواتان بێت ڕۆژى لە گۆڕنانى بنەماڵە لە ئان و ساتدایە و ترس بەجۆرێك دایگرتوون كە خۆشیان نازانن چى ئەكەن و چى ئەڵێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست