سى ملێۆن دۆلار: ئەمە نەهەنگە یان حزب؟!!!
Friday, 13/03/2009, 12:00
لەسەرەتادا دەڵێم: میزانییەى ساڵێكى هەر یەك لەیەكێتى وپارتى دە ئەوەندەى میزانییەى حزبى كۆمارى و دیموكرتى ئەمریكایە پێكەوە.
بەهەر حاڵ لەم ڕۆژانەدا بەرێز عومەر سەید عەلى لە وەڵامێكى هاوڵاتیدا كە لەكوردستان پۆستیش بڵاوكرایەوە نكۆڵى لەو پرسیارە نەكرد كە یەكێتى مانگانە بڕى(30 ـ 35) ملیۆن دۆلار لە پارەى خەڵك لادەدات بۆ كارى حزبى خۆى، كە من پێم وایە لەوە ئەچێت ئەوەى پارتیش سەرفى دەكات ئەگەر ئەوندە نەبێت ئەوە لەو ژمارەیە نزیكە. كە ئەوەى یەكێتى ساڵانە دەكاتە زیاتر لە (350) ملیۆن دۆلار. لە كاتێكدا حزبى كۆمارى یان دیموكراتى لە ئەمریكا بە هەردوگیانەوە چوار ساڵ جارێك پێویستیان بە بڕى(80 ـ 100) ملیۆن دۆلار هەیە بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن، ئەوەش لەحكومەت وەرناگرن بەڵكو بە تەبەروعاتى خەڵكى كۆى دەكەنەوە، ئەو پارەیەى حكومەت لەوێ دەیداتە حزب ئەوەندە كەمە حزبەكان هەر وەرى ناگرن. ئەمە لە وڵاتێكدایە كە تا ئێستا ڕێگاو بان و ئاو وكارەبارى نییە، بۆ ئەوەى تفەنگ بەتاریكییەوە نەنێین من باسى گەرمیانتان بۆ دەكەم لەبەر ئەوى خۆم لە نزیكەوە دەیبینم، گەرمیان ناوچەیەكى فراوانەو چەند ڕوبارێكى سروشتى گەورەى تێدایە، تائێستا لە حەوزى گەرمیان لە كفرى و كەلارەوە دەست پێبكە تا دەگاتە سەنگاو ولەولاوە بۆ دوزو قادر كەرەم دە كیلۆمەتر قیر نەكراوە (بێگومان باسى ڕێگا سەرەكییەكەى نێوان كلار سلێمانى ناكەم) ، هەروەها پرۆژەیەكى كشت وكاڵى وا گەورەو ستراتیژیش نییە شایەنى ئاماژە پێكردن بێت، كە ئەگەر نیوەى ئەو بوجەیەى حزب لەم چەند ساڵەدا بۆ ئەو شتانە سەرفبكرایە ئێستا خەڵى ئەم ناوچەیە چاوەڕوانى موچەى نەوتى بەسرە نەدەبوون كە لەئەنجامدا دەبێت كورد باچى سیاسى نەبوونى ئابوورى سەربەخۆ بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست