کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد لەئێستاوە مەبەستیەتى نەك هەر پارە بدزێ بەلكو هەواڵیش دەدزێ!

Saturday, 14/03/2009, 12:00


دواى ئەوەى توانرا بە فوویەك (عومەر مورتاح) لە جێگرى سەرۆكى حكومەت لابدرێ وبەشێوەیەكى كاتى (عیماد ئەحمەد) بۆ ئەو پۆستە دیاریكرا.هەرچەندە ئەو پۆستە بەو نەدەدرا بەلام دواى ئەوەى زۆرێك لەئەندامانى مەكتەبى سیاسى بەتایبەت ئەوانەى داواى گۆران وچاكسازى دەكەن بەو شوێن وپلەیە رازى نەبوون وەك (مستەفاى سەید قادر)بۆیە ئەویان دیاریكرد.
عیماد لەوەتەى گەراوەتەوە ناو یەكیتى لە خراپە زیاتر چاكەى بۆ یەكیتى نەبووەولەئایندەشدا خێرى نەك بۆ یەكیتى بەلكو بۆ حكومەتیش نابێ ،وەك عومەر مورتاح سوك وزەلییى دەستى سەرۆكى حكومەت دەبێ ودەرگاى شوێنى كارەكەى وماڵ وئەو نووسینگەیەى كە بڕیارە لەسلیمانى بكاتەوە بەرووى كادیرانى یەكیتى دا ناكاتەوەوكڵۆم دەدات.مەگەر تەنیا دەرگا لەو كەسانە بكاتەوە كە وەك ئەو بیردەكەنەوەووەك ئەویش فرچكییان بە مامەحەمەیى ودوورووى گرتووە!
عیمادى كۆنە هین هێشتا نەگەیشتۆتە ژوورە بۆگەنەكەى عومەر مورتاح وبە فەرمى دەست بەكار نەبووە ،چونكە تا ئەم لەحزەیەش (هێرۆى ئیمپڕاتۆرى ناو یەكیتى) داواى گەرانەوەى مورتاح دەكات ودژى لادانیەتى!كەچى عیمادى كۆنە هاورێى (مەلاكەمتیار) لە چاوپێكەوتنە تازەكانى پێمان دەڵێ: چیتر لەم وئەووئەولاوئەولادا زانیارى وهەواڵى كۆبونەوەكانى ناو مەكتەبى سیاسى نابیستن ونازانن!!بەهەمان شێوە دەلێ:وەك حیزبە شوعییەكان نهێنى كۆبونەوەكانمان ئاشكرا ناكەین ونابێ كەس بیزانێ!
ئاشكرایە لەوەتەى یەكیتى غەرقى گەندەلى وچاشاگەردانى وتەكەتولات بۆتەوە كادیرانى یەكیتى لە ئۆرگانەكانى خۆشیاندا دەنگ وباس وبەرنامەى كارى سەركردایەتى خۆیان نازانن وپێیئاگادارنین!ئەگەر كەناڵ وبلاوكراوە ئازاد وسەربەخۆكان نەبوونایە نەك هەر خەلكى سادە بەلكو كادیرانى یەكیتیش نەیان دەزانى ناو مالى یەكیتى ئاوایەوبەو شێوەیە وێران بووە.وابزانم ئەو سەردەمەش بەسەرچوو حیزب وحكومەت لە پشت پەردەوە خەلك هەڵبخەلەتێنن وخۆڵ بكەنە چاوییان.
جێگرى سەرۆكى حكومەت رەنگە(تەنیا دوومانگ ونیولەوپۆستەدابى ولەوانەشە هەر دانەنیشى وگۆران دروست بێ یا هێرو مورتاح بگێرێتەوە) بۆیە پێت دەلێم:ئەگەر مەبەستە وەك عومەروخۆت وئەوانیدى پارە بدزى وبخۆى وكەس نەزانێ ،تكات لێدەكەم هەواڵ وزانیاریەكانمان لێمەدزە؟!چونكە ئێمە داواى ئازادى رۆژنامەیى وشەفافیەت دەكەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە