راستکردنەوەی هەڵەێەکی مەعنەوی بۆ رای گشتی بەتایبەت پەیرەوانی تەرێقەی نەقشبەندی
Tuesday, 24/04/2012, 12:00
هاوڵاتیانی بەرێز و خۆشەویست وێرای رێز و سڵاوی بێ پایان و ئارەزومەندی عیزەت و سەرفرازی و خزمەتگۆزاری بە ئایین و نەتەوە و نیشتمان بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەییکی سالم کە ماندوڕەۆێنی جەستەیی و رۆحی و بەدیهێنەری ئامانجە گشتەکانبێ لە نەهامەتیەکانی سەخت و دژواری سەردەمی حۆکمی بندەستی
بەرێزان لە ڕێکەوتی 22/4/2012 لە رۆژنامەی کوردستانی نۆی لاپەڕەی 4 بابەتێکی پیرۆزباییم کەوتە پێش چاو کە گۆیا بە نێوی بەرێز د- شێخ مادیح نەقشبەندی یەوە بۆ کۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆکی هەریمی کوردستان نووسراوە هەرچەندناوی بەرێز دکتور مادیح یش بە هەڵە (مادی)نووسراوە گرینگتر لەمەش دۆکتور مادیح ی بە رابەری تەرێقەی نەقشبەندی بەهاوڵاتیان و پەیرەوانی نەقشی و دەوائیری حکومەتی هەرێم ناساندوە لە حاڵێکدا بەرێز د-شێخ مادیح نەقشبەندی تا ئیستا لە هیچ مناسیباتێکی ئایینی و ڕیورەسمی ئیداری و پەیوەندی دۆستانەی دەگەڵ زانایانی ئایینی و مۆرید و مەنسووبانی ئەوڕێبازەخۆی بە رابەری تەرێقەی نەقشبەندی نەزانیوە و نە ناساندوە چوون بەرێزیان بەرپرسیاری گشتی بنەماڵە و ئمووراتی تەکیە و خانەقاکانە ، ووشەو واتای رابەری تەرێقەت پۆست و نازناوێکی پێشکەشی نییە کە ئازاد شێخ ئەمین نەقشبەندی بە ویستی خۆی بۆ بەدیهێنانی مەبەستە تایبەتیەکانی کەڵکی لێ وەرگرێ و فتوای لە سەر بدات ! هیوادارم چیتر بە نەزانی و ساوایی یان دەسئەنقەس خۆی لەم بوارە نەدات چوون باش ئاگادارە ساڵی رابردوو لە سەر کەلیمەی رابەری تەرێقەت چ کێشەییکی نەخۆازراو کەوتە نێو ئەندامانی بنە ماڵە ! بەم بۆنەوە پێویستە *ئازاد شێخ ئەمین * داوای لێبوردن لە رای گشتی بکات بە تایبەت زانایانی بواری تەسەوف و عیرفان و شەریفانی شەوبێداری رێبازی مەنزڵگەی لاهووتی پاشان ئاوەز بە واتای رابەری تەرێقەت بکات ! بێگۆمان بەرێز دکتور مادیح نەقشبەندی ش لە بەکار هێنانی ئەم دەستەواژەێە نیگەران و نارازیە
ئەحسەن نەقشبەندی
سوید
----------------------------------
بەرێزانی بەرێوەبەری کوردستانپۆست
وێرای رێز وحۆرمەت سۆپاس بۆ ئەرک و زەحمەتەکانت کە هەمیشە دەلاقەی سایتەکەتان بۆ گەیاندنی هەواڵ و دەربرینی تێبینێەکان بۆ هەموان ئاۆاڵەێە
بە داخەوە هەندێ ئەفرادی سەرەڕۆ لە پێناوی بەرژەوەندی تایبەت دا دەستیان داوەتە تەسەرۆفاتی بێ مەورید ئێمەش بە پێویستی دەزانین بەرنگاریان بینەوە
بارودۆخی کوردستان هێندە شیۆاو و بێ دەر و پەیکەرە گەندەڵی خەریکە لە نێو زۆربەی تاکەکانیشدا تەشەنە دەکات
ئەگەر بە ئەرک نەبێ بەڵکو ئەم ئاگاداریەمان بڵاوبکەنەوە
لە گەڵ رێز و سۆپاسی دووبارەم
ئەحسەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست