کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دانپیانان بەبوونى گەندەڵى لەهەرێمەكەمان

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


ئەو چەند ووشەیە كەخۆیان داوەتە پاڵ یەكترو كۆمەڵێك ڕستەیان پێكهێناوە دواتریش لەدوو توێ ى ستونێكدا جێگەیان بۆ كراوەتەوە ، ئەوە دەخەنە ڕوو كەمن گۆڕان نیم لایەنگرى بزووتنەوەكەش نیم ، بەڵام خوازیارى چاكسازى وگۆڕنخوازیم ، وەك ئاشكرایە لەچەند ڕۆژى رابردوودا بزووتنەوەى گۆڕان بەیاننامەیەكى بۆ دەسەڵات ئەوجا ڕاى گشتى بڵاوكردەوە كۆمەڵێك خاڵى ئەرێنى ونەرێنى لەخۆ گرتبوو بەتایبەت ئەوەى باسى هەڵوەشانەوەى پەرلەمان وحكومەتى هەرێمى كردبوو بەمەش دەسەڵاتى ڕاپەڕاندوو تەزووى بەلەشیا هێنا ، كەئەم لایەنەى بریتى بوو لەخاڵە نەرێنیەكان بەلاى دەسەڵات ، بەڵام بەدەسەڵات وحەڤدە حزب ولایەنى سیاسى كوردستان بە دوو حزبە باڵادەستەكەى كوردستانیشەوە كەدەكرێ بڵێن زممنەن لەسەرى باقى خاڵەكانى ترى بەیاننامەكە ڕازى بوون كەئەمەش بەقەناعەتى شەخێى خۆمەوە لایەنى ئیجابى بەیاننامەكە بوو ، نەبوونى عەدالەتى و بوونى گەندەڵى زۆر لەم هەرێمەدا هەموومانى نیگەران كردوە وە ڕاستى ئەمەش لەلایەن خودى سەرۆكى حكومەتى هەرێمەوە دانى پیاننرا كە هەفتەى ڕابردوو لەمەڕ بەیاننامەكە بزووتنەوەى گۆڕان لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى دا باسى كرد ، كەئەمە لەیاساى سزادان ئیعترافكردن واتە " الاعتراف هو سید الادلە" بەڵام ئەو دانپێدانانە بەكەم وكوڕى و هەبوونى گەندەڵى وە هەنگاو نەنانى لەلایەنى پراكتیكى و عەمەلى هیچ مانایەك نابەخشێت ، بۆیە دەبێ دەسەڵات بزانێ كەئەمە ئیڕادەو ویستێكى بەهێزى دەوێ بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم واقیعە ناشرینانەى نێو كۆمەڵگە ، چونكە دیارە ئەمڕۆ شەقامى كوردى بێ ئومێدیەكى گەورەى پێوە دیارە، كەئەمە نزیكەى دوو ساڵ بەسەر تەمەنى هەڵبژێردراوى پارلەمان و حكومەتى هەرێم دا تێپەڕیوە جگە لەبەرنامەى توانا سازى كە ئەمیش كۆمەڵێك گرفتى تێكەوت ، نەى توانى هەنگاوى عەمەلى بهاوێ ، شتێكى ترى دیاربەرچاو ناكەوێت بۆلاوان وگەنجان كەلەبەرژەوەندى هەموو خەڵك دابێ ، بەتایبەت ئەو پڕۆژە یاسایانەى كە لایەنى معارەزە پێشكەش وگرحى دەكات كە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بەخەڵكەوە هەیە وەك پڕۆژە یاسای پێشینەى هاوسەرگیرى ڕەتكرایەوە لەلایەن زۆرینەى ئەندامانى سەر بەدەسەڵاتەوە وەهەروەها دانەمەزراندنى دەرچووانى كۆلێژو پەمانگەكان نەبوونى پلانێكى تۆكمەو نەبوونى دەرفەتى كار بۆلاوان بێگومان ئەمانە هەموو ناڕەزاى گەورەى لێ دەكەوێتەوە لەمەشەوە بۆمان بەدەر دەكەوێت كەهەڵبژاردنى پەڕلەمان و پێكهێنانى حكومەت هیچ مانایەك نابەخشێت تەنها گۆڕینى وەجهو دەم وچاوە ئەمانیش كەخەڵك ئومێدەكى گەورەى پێانە كەچى لەخەمى خۆیەتى و معاناتى خەڵكى بیر دەچێتەوە چونكە تەنها كاریان ئەوە دەبێ كە لەكابینەى پێشووتر وەزارەت بووە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە پڕۆژەیاساى نوێ دادەنێت وەك مافى مرۆڤ لەم ڕووەوە ، ئومێدەوارین پارلەمانى كوردستان دواى پشووى ئاساى خۆى ئەو پڕۆژە یاسایانە گرح بكات و بیخاتە دەنگدانەوە كەبەرژەوەندى گشتى داواى دەكات ، چاوەڕوانین هەر بەو ئومێدەوە..!
لەهەولێرەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە