وەزیرى كارەبا ئهگهر گهندهڵ نیت ، فهرموو ئیجرائات بکه..
Tuesday, 08/02/2011, 12:00
سەرهتا سڵاوى ناخى پرئێش و ئازارەكانى ئێمەى فەرمانبەرانى بەرێوەبەرایەتى دابەش كردنى كارەباى هەولێرت لێبێت بەرێز جەنابى وەزیر زۆر داواى لێ بووردنت لێ دەكەین گەر لە كاتت دەگرین بەڵام ئۆقرەمان نەما لەدەست ناحەقى ناداد پەروەرى زۆر هانامان بۆ بەرێوەبەرو بەرێوەرى گشتى دابەشكردنى كارەباى هەولێر برد لە دەست بەرێوەبەرى كارگێرى (كایانى محمد) بەڵام هیچ سودێكى نەبوو لەبەرئەوەى پارتیە حزبیە و لەخۆیانە هیچمان بۆ ناكەن رۆژ بەرۆژ زیاتر ئازارمان دەدات كەسى ترنەما هاناى بۆ بەرین لەخواى گەورەو تاكوتەنیا و ئێوەى بەرێز زیاتر ئەمە بۆ نزیكەى سالێك دەبێت بەرێزت دەست بەكاربووى وەك وەزیرى كارەبا لەكابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێم راستە سەرقاڵن بەیش و كارەكان ئیش و كارەكانتان ئێجگار زۆرن بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا فەرمانبەرێكى بەرێوبەرایتیەكانى سەربەوەزارەتان نەدیوە ئاگادارى ئێش و ئازارى فەرمانبەران نین كەلە بەرێوەبەرایتیەكان چ ناحەقى و ناداد پەروەریەك لەنێوانمان دەكرێت فەرموو لە بەرێوەبەرایەتى دابەش كردنى كارەباى هەولێر چ ئێش و ئازارێك دەچێژین ئێمەى فەرمانبەران لە دەست بەرێوەبەرى كارگێرى ئاوا بەسەرمان دا هاوار دەكات لاى ئەو وابى ئێمە لەبەر دەرگاى مالى باوكى ئەو گەورەبووین چەند فەرمانبەرێكى كردۆتە جاسوسى خۆى تاوەكو قسەى ناو بەرێوەبەرایتیەكەو فەرمانگەكان بۆى بگوازنەوە وەرن سەیرى گواستنەوەكان كەن بزانن لەم چەند سالى رابردووەدا چەندین كەس لە ژمێریارى و كارگێرى خۆیان گواستۆتەوە بۆ شوێنەكانى تر داواى داتایەك بكەن لەسەر ئەمانەى لەم چەند ساڵە فەرمانى گواستنەوەیان بۆ دەرچووە حەزدەكەن بانگیان كەن بزانن لەبەرچى خۆیان گواستۆتەوە هەمووى لەدەستى بەرێوەبەرى كارگێرى جارى واهەبوە فەرمانبەرى دەركردوە ئاخر بەچ رێسایەك یاسایەك و رێنمایەك بەچ حەقێك فەرمانبەر دەردەكات و پێ ى دەلێت برۆ ماڵەوە گەر ئەم فەرمانبەرە كارێكى نابەجێشى كردبێت نابێ ئاواى پێ بوترێت لەبەرئەوە رێنماو یاساى كارگێرى هەیە دەتوانێت لە سەرى پەیرەوەبكات خەریكە دونیا بخوات بۆ وەناكات دوو براوسێ خوشك و ئامۆزاو كەس و كارى خۆى هەموو لەبەرێوەبەرایەتى دابەش كردنى كارەباى هەلێر دامەزراند دەرچووى كۆلیژیش بابۆخوى كرێكارى بكات فەرمانبەر هەیە دەرچووى كۆلیژە قسەى نارێكى پێ دەلێ پێ ى دەلێت گومانم لە بڕوانامەت هەیەلەهەمان كاتدا فەرمانبەر هەبووە بڕوانامەى ساختەبوە لەبەر ئەوەى واستەى هەبووە یاخود حزبى بووە بۆیان داپۆشیوە هیچ دەنگیان پێ نەكردوە بەس ڕاست كردنەوەى بڕوانامەیان بۆ كردوە هیچ یاسا و رێنمایەكى كارگێریان لەسەر نەچەسپاندوە بەڵام ئەوەى بێ پشت بێ ئەوە فت هەر بەرێوەبەرى كارگێرى دابەش كردنى كارەباى هەولێر نیە بەتەنیا بەڵكو سەیترەى بەسەر كارگێرى بەرێوەبەرایەتى گشتى دابەش كردنیش كردوە تێكەڵ بەیش و كارى بەرێوەبەرایتیەكانى سەربە بەرێوەبەرایتى گشتى دابەشكردنى كارەباى هەولێریش دەبێت تێكەڵ بەئیشەكارگێریەكانى بەرێوەبەراتیەكان دەبێت سەردانى بەرێوەبەرایتەكان دەكات بۆ نمونە كارەباى سۆران دەتوانن لەگەڵ كارەباى سۆران قسەبكەن بزانن جەندین جار چوە ئاوا قسەى لەگەڵ كردوون لاى ئەو وابێ ئەم بەرێوەبەرى كارگێرى گشتى كارەبایە بەرێوەرى كارگێرى گیشتى یەك قسەناكات سەیرى دەمى ئەو دەكات هەر بەخۆى قسە دەكات برۆن سەیركەن بزانن چەندین سەرپێچى كارگێرى هەیە ئەوەى پیاوى ئەوبێت ئەوە هەمووشتێك بەرى دەكەوێت سەیرى دەرماڵەكان كەن ئەوانەى لەكارگێرى كاردەكەن دەرماڵەى ترسناكیان بۆ خەرج دەكات نمونەشمان زۆرە یەكەم كەس لەوانە ناوى خۆى و بەرپرسى یەكەى میلاك و بەرپرسى یەكەى خۆیەتى بەرپرسى یەكەى كارگوزارى (خدمات) تەنانەت ژێر دەستەكەى خۆى و فەرمانبەرێكى یەكەى میلاكیش و هیتریش زۆرن ناویانى داناوە كە دەرماڵەى ترسناكیان بۆ خەرج دەكرێت ئەوەى خۆى هەوەسى هێناوە ناوى داناوە زۆرن دەتوانن ئێوە خۆتان بەدواچوونى بۆ بكەن ئایا بەپێ ى چ رێنمایەكى دارایى ئەم دەرماڵانە خەرج دەكرێت هەروەها دەرماڵەى پۆستى یەكەى كۆمپیتەرو یەكەى دەرچوو هاتوو بۆ دوو فەرمانبەرى تر كە لەم یەكەی كارناكەن خەرج دەكات بۆ ئەوفەرمانبەرانەى لەوێ كاردەكەن خەرج ناكات هەروەها پاداشت كردنیش بەمیزاجى خۆیتى ئەوەى هەوەسى بێنى ئەوە پاداشتێكى چاكى دەكات گەر هیچ كاریشى نەكردبێ ئەوەى كارى كردبێش ماندوتربێ ئەوە پاداشتى كەمترە سەبارەت بە بەرپرسى بەشەكانیش پاداشتیان ئێجگار زۆرە دەگاتە نزیكەى (150000) سەدو پەنجا هەزاردینار بەرێز جەنابى وەزیر راستە ئەمانە بەرپرسى بەشن حەقى خۆیانە بەڵام بۆ ئەوەى زۆرتر ماندوودەبێ ئەم جۆرە پاداشتە ناكرێت تاوەكو زیاتر بەدڵسۆزى كارى چاكتر بكات خۆى ماندوتر بكات لەكارەكەى دوور بێ لە كارى نابەجێ و پارەوەرگرتن لەخەڵك سەبارەت بە پرۆژەكانیش بە بەهانەى ئەوەى خۆى دەرچووى پەیمانگاى تەكنیكیە ناونیشانى بەرێوەبەرى هونەرى پێشكەوتووە ناوى لە زۆرى پرۆژەكان دا هەیە هەروەها ئەوانەى لەكاگێرى كاردەكەن كە خۆى هەوەسى لبێت ناویانى لە پرۆژەكان دادەنێت لە هەمانكاتدا مەئمورى بدالەش ناوى لە پرۆژە هەیە لەبەرئەوەى بەرپرسى حزبیە زۆرى وەكو ئەویش ئاخر ئەمە چ ئاخیر زەمانێكە بەچ رێساو یاسایەك ئەمانە دەكرێنە ئەندامى لێژنەكان لەپرۆژەكان سەرپێچى كارگێرى زۆرن بەڵاپەریەك و دوو تەواو نابێت سەبارەت دەرماڵەى هاتوو چۆش بۆ زۆر كەس سەرف دەكرێت لە هەمانكاتدا بە ئۆتومبیلى میریش هاتوو چۆ دەكەن بۆ نمونە ئەوانەى لەگەڵ خۆى هاتوو چۆ دەكەن هەروەها شوفێرەكەى خۆشى ئوتومبیلى میرى كە بەبەردەوامى لەلایەتى دەچێت بە شوێنیان هەروەها زۆرى شوفێرەكان هەندێكیش لە فەرمانبەران ئەم دەرماڵیە وەردەگرن كەبەئوتۆمبیلى میرى هاتوو چۆ دەكەن سەبارەت بەمۆلەتیش ئەوەى خۆى هەوەسى لێبێت ئەوە مۆلەتى دەداتێ بەڵام بۆ داخیل ناكات ئەوە تە ئێستا فەرمانبەرێك لە بەشى كارگێرى یەكەى پرۆژەكان بەناوى (بۆتان) (25) رۆژ مۆلەتى وەرگرتوە لە لاى خۆى داناوە نەى ناردۆتە یەكەى مۆلەت لەبەرئەوەى برادەرێتى و ئەندامێكى ناوچەیە لەپارتى تاوەكو 30% لێ نەبرێت لەهەمان كاتداخۆى دووەم ساڵە قوتابیە لەكۆلێژ كەڕەتى واهەیە دوو هەفتە مۆلەت دەكات بەڵام داخیل ناكات بۆخۆى لەبەرئەوەى تا30% نەبرێت دەتوانن مۆلەتى پار سەیر كەن بزانن مۆلەتى وەرگرتوە 30% لێ براوە بۆ ئاگادارى بەرێزیشتان هەندێك كەس دەوام ناكەن بەناوى كارى ترەوە مووچەكى خاوێنیش وەر دەگرن دەتوانن تەكیدیش بكەنەوە ئەوەى واستەى نەبێت قورى بەسەرخۆى و باوك و باپیریشى بەرێز جەنابى وەزیر حەزدەكەین خۆت بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە بكەیت لێژنەیەك پێكبهێنرێت بەمەرجێك باوەرپێكراوى زۆر نزیك لە خۆت بن تاوەكوبتوانن لەم راستیانە چاك بكۆلنەوە هیچ شتێك چەواشەنەكرێت هەروەها دەبێت زۆر بەنەهێنى بەدواچوون بۆ ئەم گیرو گرفتانە بكرێت لەبەرئەوەى (بەرێوەبەری كارگێرى ، كایانى محمد) زۆر زانایە زمانێكى لوسى قسەكردنى پێ یە لەقسە كردن قەناعەت بۆ بەرامبەرى درووست دەكات بەهەر چى شێوەیەك بێت تاوەكو خۆى رزگاركات لەم سەرپێچیانە هەروەها نە بەرێوەبەرى گشتیش و نە بەرێوەبەرى دابەشكردنیش لە قسەى دەرناچن هەرشتێك ئەو بلێت رەت كردنەوەى نیە گەروتى ماست رەشە ئەوانیش دەلێن رەشە بۆیە دەبێت زۆر بە ژیرى مامەڵە لەگەڵ ئەم گیروگرفتانە بكرێت چۆن دەزانین خواى گەورە تاك و تەنیایە ئاواش بەرێز (حسین حمد قادر) و (یاسین ێدیق) پشگیرى دەكەن پشگیریەكى ئێجگار بەهێز لە بەرئەوەى قەناعتێكى واى لاى ئەمان دروست كردوە بەهیچ كەس ئەم قەناعەتە ناروخێت مەگەر یەكەم خواى گەورە ئینجا بەرێزتان لە هەق ئەم مەسەلەیە بێن بەرێز جەنابى وەزیر تاوەكو ئیستا سەبرمان گرتوە ئیتر تەحەمول و سەبرمان نەما سەبارەت بە بەشى ڕاگەیاندنە بەرپرسێكیان بۆ داناوە بەناوى (هاوار خلیل عبدالله) كەدەوام ناكات و لە هەفتەیەك یەك دووجار دەر دەكەوێت باقى تر لە رۆژنامەى خەبات كار دەكات كەئۆرگانێكى حزبیە لەوى بەرپرسى بەشێكە كارەكانى ئەوەى ڕادەپەرێنێت تاوەكو ئیستا ناوى لە واژووى فەرمانەبەرانیش نیە لەبەرئەوەى (حسین حمد قادر) لەپشتیەتى كەس ناتوانى پێ ى بڵى لە پشت دووچاووت برۆهەیە سەبارەت بەپۆستە كانى تریش ئەوانەى بەرێوەرى كارگێرى لارى لەسەرهبێت دانانرێت فەرمانبەرى شیاو لە شوێنى شیاو دانانرێت لەبەرئەوەى ئەهلى واستەنیە یان حزبى نیە ئاخر ئەمە چ عەدالەتێكە چۆن خواى گورە قبولى دەكات بەرێز جەنابى وەزیر هانامان بۆ بەرێزت هێناوە دووباردەڵەینەوە پشتمان بە خواى گەورەى تاك و تەنیا ئینجا بە بەرێزتان دەبەستین كە ئێوە ئەم نا داد پەروەریە قبول ناكەن چارەسەرێكمان بۆبكەن لە بەرئەوەى لە دوارۆژ دا ئێوەش لە بەردەمى خواى گەورە بەرپرسیارن لەسەر ئەو هەناحقیەى بەرامبەر ئێمە دەكرێت چونكە بەرێزت وەزیرى ئێمەى براى گەورەى ئێمەى بۆیە هانامان بۆ تۆ هێناوە ئەم گرفتەمان بۆ چارەسەربكرێت ئەگەر ئێوە گۆرانكاریەك لەم وەزعە نەكەن ئێمەش ناچاردەبین هەڵسین ئەم گیروگرفت و گەندەڵیانەبخەینە سەر لاپەڕەى رۆژنامە سەربەخۆكان بۆ بەردەم سەرۆكى حكومەتى هەرێم بینێرین لە كۆتایدا داواى لێ بوردن دەكەین هەر كەموكوریەك هەبوو لە نووسینەكانمان دووبارەو سێ بارە دەڵینەوە سەبەرمان نەما .
لەكۆتایدا
بەس ئەوەندە دەلێین ئەم نوسینە ئامانەت بێت لاى بەرێزت لەبەرئەوەى بەس خواى گەورە دەزانى چیمان بەسەر دێنێ گەربزانى شتێك نوسراوە لەسەرى گشتمان كۆ دەكاتەوە تەروو وشك بەیەكەوە دەسوتێنى ئەم كابرایە هیچ زەمیرو ویزدانى نیە دوو بارەو سێ بارە دەلێینەوە ئامانەت بێت لاى بەرێزت ناتوانین خواى گەورە بكەین بە شاهید بەڵام سوێند بەخواى گەورە ئەمانەى نوسیومانە لەسەرەوە گشتى راستن لەم باوەرەداین هەندێكیشمان لەبیر چووبێ بینوسین.
تێبینى
ناوبراو دەرچووى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر / بەشى میكانیك چ كارى بە بەرێوەبەرى گارگێرى یەوە هەیە ئایا دەرچووى كۆلێژى كارگێرى ئابوورى /بەشى كارگێرى نیە یان دەرچووى پەیمانگا بەشى / كارگێرى لە كارگێرى دابنرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست