گه‌نده‌ڵی به دۆکیومێنت...ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌کرێت , مه‌سعود بارزانی تۆش گه‌نده‌ڵی
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
پارتی وئابرۆ چونێکی تر...ئه‌مجاره له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان
دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (986 له 3/2/2011)که وێنه‌یه‌کی هاوپێچ کراوه که تیایدا هاتووه هێنانه‌کایه‌ی به‌شی تاقیگاکان له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان و دانانی به‌ڕێز(نزارعبدالله یونس)به لێپسراوی ئه‌م به‌شه ....ئه‌م بڕیاره گه‌نده‌ڵه که له‌لایه‌ن دوو گه‌نده‌ڵی ناسراوی کورد ئاشتی هه‌ورامی و سیروان ابوبکرعزیز واژوو کراوه گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئه‌م بڕیاره ڕوون ده‌که‌ینه‌وه:-
1- چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره...دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له فه‌ره‌یدونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سیروانی ڕاوێژکار بڕیار ده‌ده‌ن به دانانی سکرتێری فه‌ره‌یدون به‌ڕێز(نزارعبدالله یونس)به لێپسراوی ئه‌م به‌شه ...به‌ڵام ئه‌م به‌ڕێزه ته‌نها دوو سێ ساڵه دامه‌زراوه و ته‌نانه‌ت تاقیگا پسپۆری ئه‌م به‌ڕێزه نییه....به‌ڵام ئه‌م گه‌نده‌ڵانه پلانێکی تۆکمه‌یان داڕشت ئه‌ویش به تێوه‌ردانی پارتی و لق له‌م بڕیاره....ئاگاداری به‌ڕێز(نزارعبدالله یونس) ده‌که‌ن که ئه‌ویان داناوه به لێپسراوی ئه‌م به‌شه به‌ڵام به‌مه‌رجێک پێویسته بچێته لای به‌رپرسی لقی دوو بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوان ێادق داوا بکات له ڕاوێژکار سیروان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێ له دوا ڕۆژ ڕه‌خنه بگرێ.....به‌داخه‌وه به‌رپرسی لقی دوو ده‌که‌وێته ته‌ڵه‌وه و له‌ڕێگای ته‌له‌فۆن داوا ده‌کات له سیروانی ڕاوێژکار که به‌ڕێز(نزارعبدالله یونس)به لێپسراوی ئه‌م به‌شه دابنرێت و فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (986 له 3/2/2011) ده‌رچوو.
2- دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره کۆمه‌ڵێک له فه‌رمانبه‌رانی ئه‌ندامانی پارتی سکاڵا واژوو ده‌که‌ن پێشکه‌ش به دکتۆر ناسر به‌رپرسی ناوچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ن ئه‌ویش په‌یوه‌ندی ده‌کات به سیروانی ڕاوێژکار ....وه‌ڵامیش هه‌ر وه‌ک له پیلانه داڕێژراوه‌که هاتووه درا ...ئه‌مه ویستی لقی دوو و پارتی و پشتیوان ێادق و دکتۆر نوری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه...... دکتۆر ناسر قه‌ناعه‌ت به‌و قسانه ناکات و خۆی و چه‌ند که‌سێکی تر له(10/2/2011) سه‌ردانی دکتۆر نوری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌که‌ن ڕوونی ده‌که‌ن بۆ جه‌نابی که ئه‌مه بڕیارێکی دروست نییه...له‌م کاته دکتۆر نوری زۆر تووڕه ده‌بێ و بێ ئاگایی خۆی نیشان ده‌دات و یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆن بۆ سیروانی ڕاوێژکار ده‌کات و ڕه‌زیلی ده‌کات پێی ده‌ڵێ ئه‌م کارانه‌ت وا ده‌کات خه‌ڵک وه‌ک تونس و میسر دژ به پارتی کار بکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست