مه‌سعود عه‌بدولخالق- كاندیدی ژماره 9ی لیستی گۆڕان: ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی كوردستان له دووای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه
Monday, 15/03/2010, 12:00
به‌پێویستمان زانی له‌سه‌روبه‌ندی گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاندیدی ژماره 9ی لیستی گۆڕان بدوێنین. رۆشنبیر‌و نووسه‌ر و شاره‌زا له مێژووی كورد مه‌سعود عه‌بدولخالق له‌م گفنوگۆیه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند نهێنیێك كه یه‌كه‌م جاره ده‌یاندركێنێت و ته‌ئكید له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیێكی زۆر‌و گه‌وره ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان.
ــــــــــــــــــــ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كردی ئه‌وه بوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی كرد له كاتێكدا ئه‌و سه‌رۆكی دادگا نییه؟!
سیما: چۆن ده‌ڕوانیته هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق سه‌باره‌ت به كوردستان؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره زۆر گرینگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی چاره‌نووسی عێراقه به ڕای من. هه‌روه‌ك چۆن ساڵی 1921 عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه دروست كرا ئه‌مجاره‌ش دووباره دروست كردنه‌وه‌ی عێراقه، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت. بۆیه یه‌كجار گرینگه كه خه‌ڵك ده‌نگ بدات به كاندیدێكی وه‌ها یان لیستێكی وا كه كوردستان ببێته شوێنێكی ئه‌مان و دوور له‌و دوو دڵیه‌و ئه‌و نا ئارامیه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر تاكێكی كورد بووه‌ته‌وه, كه له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای كورد كه نه‌یتوانیوه دڵنیای بكاته‌وه له چاره‌نووسی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له عێراق و ده‌ورووبه‌ر به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌كی تریش له چاره‌نووسی خۆی. واته هه‌ردوو ئاسایشی ئابووری و خۆراك له‌گه‌ڵ ئه‌منی نیشتیمانی و خاك بۆی مسۆگه‌ر نه‌كراوه! بۆیه زۆر زۆر گرینگه ده‌نگ بدرێته لیستێكی وا كه بتوانێت ئه‌و دوو ئه‌منیه‌ته بۆ هاوڵاتیان چاره‌سه‌ربكات.
سیما: ململانێی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی ناوه‌وه‌ی كوردستان له‌كاتی بانگه‌شه‌كاندا تا چه‌ند به ته‌ندروستی ده‌زانیت؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: تا راده‌یه‌ك چاكتره له پێشووتر, به‌ڵام هێشتا نامه‌ده‌نیه‌ته به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار به‌و پێیه‌ی ئه‌وان ماوه‌ی 17 ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارن, ئه‌سڵه‌ن ریكلام بۆ خۆیان نه‌كه‌ن, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌بینێت ئه‌وان چیان كردووه هه‌موو شتێكیان له‌به‌ر ده‌ست بووه. له شوێنان چاودێری دادگا‌و په‌رله‌مان و دام و ده‌ستگه‌كانی حكومی هه‌یه، لێره ئه‌وانه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وان بووه! حیزب له سه‌رووی هه‌مووان بووه. یاسا‌و دادگای له‌ژێر ده‌ست بووه, پاره‌و سامانی میلله‌ت, ده‌سه‌ڵاتیش به كامیلی! ئیتر هه‌رچی كردبێتیان كردوویانه یانی ریكلامیان بۆ چییه, بڵێن من هه‌ڵبژێرن ئاوا ده‌كه‌م ئاواتان بۆ ده‌كه‌م؟!! هه‌موو شتێكیان له‌به‌ر ده‌ست بووه خه‌ڵك تێ گه‌یشتووه ئیتر حه‌ق وایه كۆتایی به ریكلام كردن بێنن و مه‌جالی خه‌ڵكی تر بده‌ن كه هاتوونه‌ته پێش و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه, بزانین ئه‌وان چیده‌كه‌ن؟ به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت پاوانی ده‌نگده‌ر بكه‌ن و چه‌واشه‌ی بكه‌ن.
سیما: به‌رێزتان وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی دیار, چۆن بوو ڕازیبوون ببن به كاندید له لیستی گۆڕان؟ واته له كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆوه بوویته كاندیدی لیستی گۆڕان؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: هه‌موو كه‌س له‌م كوردستانه له دووای ته‌حه‌ممول و ئۆقره‌یه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ڵساوه‌ته‌وه, ئه‌وانه‌ش سێ به‌شن: به‌شێكیان له‌ناو دڵیان بڕیاریان داوه كه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه، به‌شێكیشیان به زمان، به‌شێكیشیان به ده‌ست، بۆیه پێویست بوو ئێمه تا ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ بێ ده‌نگ بین حه‌زمان كرد بواره‌كی باش به ده‌سه‌ڵات بده‌ین و پشتیوانیان لێ بكه‌ین هه‌تا له‌كاتی هه‌ڵه‌و له‌كاتی ئه‌وه‌ی كه ده‌مانزانی گه‌نده‌ڵن و قووتی میلله‌ت ده‌خۆن، ده‌سه‌ڵات به خراپی به‌كار دێنن به‌ڵام وتمان با پشتیوانیان لێ بكه‌ین به‌ڵكو خۆیان چاك بكه‌ن, به‌ڵام كه بینیمان ته‌ماحی ئه‌وانه سنوری نییه, له دووای ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و فایلداریشن! ده‌ستی ئه‌ولاو ئه‌ملا ڕاده‌كێشن و ده‌یهێننه ناو خاكی كوردستان. ئه‌وكاته‌ی كه حكومه‌تی عێراق رووخا به سه‌دان بگره به هه‌زاران له سه‌ركرده‌و كادیرانی هه‌ردوو حیزب مه‌له‌فیان له‌و حكومه‌ته هه‌بووه, چۆن مه‌له‌فێكیش؟ پاره‌یان وه‌رگرتووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی برا كوژی بكه‌ن؟؟!! ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی توركیا یان ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری ده‌وربه‌ر بڕوخێن ئه‌وكات ده‌بینین به هه‌زارانی تریش له‌و به‌رپرسانه مه‌له‌فیان له‌و ووڵاتانه‌ش داهه‌یه؟! به‌ڕاستی ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كورد..!! له‌به‌رامبه‌ردا هه‌تا ئێستا ئه‌وان نه‌یانتوانیوه چ به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن چ به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان یه‌ك مه‌له‌ف یان یه‌ك به‌ڵگه یه‌ك موسته‌مسه‌ك ئاشكرا بكه‌ن یان هه‌بێت. هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه نییه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه ئه‌و هه‌موو پاره زۆره‌ی میلله‌ت ده‌خۆن به‌وه‌ش ناوه‌ستن سازش ده‌كه‌ن بۆ دوژمنان له‌سه‌ر حیسابی مادده‌ی 140 و قووتی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌رو هه‌ژاران, له‌سه‌ر حیسابی نه‌وتی كوردستان. له‌و سازشه له جیاتی داوای مافی كورد, داوای شتی شه‌خسی زۆر كه‌م و بێ نرخ ده‌كه‌ن له دوژمنان, دوژمنیش ئه‌و داواكارییه تایبه‌تییه‌یان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات. به‌ڵام داواكارییه گه‌وره‌كه‌ی میلله‌ت كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، مادده‌ی 140 و, گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكه, ئه‌وانه‌یان بۆ جێبه‌جێ ناكه‌ن. هێشتا به‌وانه ناوه‌ستێت, هه‌ڵده‌ستێت له دووای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه مامه‌ڵه به تلیاك و ((جیوه!)) ده‌كات له‌گه‌ڵ بازرگانه بێ ویژدانه‌كان كه مامه‌ڵه به خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌كه‌ن. له‌پاش هه‌موو ئه‌وانه‌ش نه دادگایه‌ك نه دام و ده‌ستگه‌یه‌ك ناتوانێت له‌وانه بپێچێته‌وه؟؟؟ لیژنه‌یه‌كی نه‌زاهه دانراوه شه‌رم ده‌كات! ئه‌وه‌تا گه‌نده‌ڵی وه‌كو باران ده‌بارێت ئه‌وه‌نده زۆره تائێستا نه‌یتوانیوه په‌نجه بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر درێژ بكات به‌ڵكو داوا له هاوڵاتیان ده‌كات راپۆرت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بنێرن؟! له‌كاتێكدا خۆیان هه‌موو شتێك ده‌زانن به ده‌یان موسته‌مسه‌كات هه‌یه نه‌یانتوانیوه لێپێچینه‌وه بكه‌ن. له‌كاتێكدا گه‌نده‌ڵییه‌كان له‌سنور به‌ده‌ره. بۆیه به‌ڕای من, پێویسته ئه‌و زاراوه بگۆردرێت چونكه له شوێنان گه‌ندڵی لابه‌لایه بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رێك ڕه‌شوه وه‌رده‌گرێت یان له په‌نای چه‌ند كاغه‌زێك حیسابێك بۆخۆی خه‌رج ده‌كات و هه‌وڵده‌دات چه‌ند پولێكی ده‌ست بكه‌وێت به شێوه‌ی ته‌كتیكی حیسابی. ناتوانێت بدزێت. هه‌رچی له كوردستانه به ڕێكخستن و دیسپلین ئه‌و گه‌نده‌ڵیه گه‌وره‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت. به جۆرێك گه‌وره‌یه ده‌توانین بڵێین گه‌نده‌ڵیه‌كه حكومه‌تی دروست كردووه نه‌ك له ئه‌نجامی چالاكی حكومه‌ت گه‌نده‌ڵی دروست بووبێت!! هه‌موو ئه‌وانه‌و زۆر شتی دیكه وای كردووه هه‌موو خه‌ڵك له‌كوردستان هه‌ڵبستێته‌وه جگه له‌و چینه كه‌مه‌ی كه سودمه‌نده به رێگایه‌كی ناشه‌رعی و زۆر ترسناك سودمه‌نده‌و, خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌یه ده‌مژی. جگه له‌و چینه كه‌مه‌یه ئه‌ویتر هه‌مووی هه‌ڵساوه‌ته‌وه. وه‌ك گوتم به‌شێك به دڵ. به‌شێك به زمان و, به‌شێك به ده‌ست. ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه هاتووین به گشتی یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و دیارده ناشیرنانه ئه‌گه‌ر پێمان بكرێت.
سیما: یه‌كێتی نیشتیمانی له ڕاگه‌یاندنه‌كانیدا هێرشی زۆر ده‌كاته سه‌ر گۆڕان و ململانێیه‌كی توند هه‌ستی پێ ده‌كرێت. به‌ڕێزتان, هه‌ست به مه‌ترسی ناكه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه‌و خوێن بڕژێت؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئیشه‌ڵلا شتی وا ڕوونادات چونكه ئه‌گه‌ر شتێكی وا ڕووبدات ئه‌وه ئه‌زمونی كوردستان تێك ده‌چێت له‌و كاته‌دا سوپای عێراق دێت و جه‌یشی ئه‌مریكی و دوور نییه سوپای توركیا بێت وه‌ك كاتی خۆی (پی ئێم ئێف) لێره بوو, دوور نییه سوپای زۆر له ووڵاتان بێن! چونكه ئه‌وكات كوردستان له‌سه‌ر چركه‌ی مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه ده‌بێت بۆیه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی وا له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێك بكرێت ئه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌یه‌و كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر پۆستاڵی داگیر كه‌ران و جارێكی دی وا به ئاسانی له ژێر چنگ و چه‌پۆكیان ده‌رناهێته‌وه. بۆیه له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه ڕوونادات, به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه كاردانه‌وه‌ی هه‌یه واته نه‌رم و نیانه به‌رامبه‌ر به دوژمنان و داگیركه‌ران له‌هه‌مان كاتدا زۆر تونده به‌رامبه‌ر به كورسیه‌كه‌ی خۆی؟! بۆیه له كۆنه‌وه‌ش ده‌بینین شه‌ڕی برا كوژی كراوه له شاخدا له‌سه‌ر كورسیه‌كی وه‌همی كه بوونی نه‌بووه, كه‌چی ئێستا كورسیه‌كه هه‌یه‌و به ملیاران دۆلار دێته كوردستان ئه‌مجا كاردانه‌وه‌ی زۆر تونده به‌رامبه‌ر كورسییه‌كه‌ی, ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن من ئه‌و پاره‌و پوله‌ی ئێوه ده‌خۆم و ئێوه‌ش بێ به‌ش ده‌كه‌م!! منداڵی من ده‌بێت له‌سه‌ڕووی منداڵی ئێوه ژیان بگوزه‌رێنێت!!
ژیانی من ده‌بێت له‌سه‌ڕووی ژیانی ئێوه بێت. من جیاوازم له ئێوه. من پله یه‌ك و ئێوه‌ش پله دوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌بێ قه‌بولی بكه‌ن و نابێ ده‌نگ بكه‌ن. ده‌بێ ده‌نگیشم پێ بده‌ن؟؟!! یانی ئه‌و داواكاریه داواكاری عه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته. داواكاری سه‌رده‌می ئاغایه بۆ كرمانج. سه‌رده‌می كوێخا بۆ كۆیله! سه‌رده‌می نه‌فامی و زوڵمه, ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و چینه نه‌بێت ئه‌وه له چینه بێ به‌شه‌كه‌یه كه نزیكه‌ی سه‌دا هه‌فتای میلله‌تی كورد پێك دێنێت. به‌برٍوای من, هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ده‌نگ بداته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته, له‌چه‌ند شتێك ده‌ربچێت, یان شاره‌زاییه‌كی زۆری نییه یاخود ئیراده‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه یان ته‌زویری به‌سه‌ر داكراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه نه‌بن هه‌ر كه‌سێك به ئیراده‌ی خۆی ده‌نگ بداته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێویسته بیبه‌یته لای دكتۆرێكی ده‌روونناس یان لای دكتۆرێكی نه‌خۆشی ئه‌عساب تا بزانێت نه‌خۆشی هه‌یه؟!!
سیما: ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێتی نیشتیمانی به‌ره‌و ڕووی شكستێكی گه‌وره بوویه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه یاخوت زۆربه‌ی شته‌كانی له ده‌ست ده‌رچوو ته‌سه‌ور ده‌كه‌یت قه‌بولی ئه‌نجامه‌كان بكات؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی رابردوو بینیمان حه‌ق بڵێین (ی,ن,ك) له (پ,د,ك) قه‌بولی سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی كرد‌و ته‌زویری نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و جاره ده‌بینرێ یه‌كێتی نیشتیمانی شڵه‌ژاوتره هه‌ست به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌كات نه‌ك له‌لایه‌ن گۆڕان, گۆڕان ڕه‌نگه وه‌ك هاوتاو ئه‌لته‌رناتیڤ كار بكات به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی خۆی كه‌پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌سه‌ر میراتی كار ده‌كات, بۆیه یه‌كێتی نیشتیمانی زۆر شله‌ژاوتره و هه‌ست ده‌كات چاره‌نووسی نادیاره, هه‌ست ده‌كات له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه قووت ده‌درێت به دۆستانه! دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باس له‌وه كرا كه هاوپه‌یمانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ مام جه‌لاله‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی نیه!! بۆیه ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی و كادیرانی یه‌كێتی سه‌رسامترین چینن له كوردستان! نازانن چی بكه‌ن؟ چونكه سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی هه‌ر ژێركه‌وتنیانه. ژێركه‌وتنی هاوپه‌یمانیش هه‌ر ژێركه‌وتنه. كه‌واته نازانن چی بكه‌ن له نێوان ئه‌و هه‌موو هاوكێشه ئاڵۆزانه‌ی كه دووچاریان بۆته‌وه!!!
سیما: ئاینده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چی ده‌بێ له‌م هه‌ڵبژاردنه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: له ڕاستیدا پارتی دیموكراتی كوردستان به نیازی شتێكه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆی ده‌ربكه‌وێ ئایا قه‌باره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چه‌نده؟؟ به‌پێ ی خه‌مڵاندنی پارتی ته‌نها 11 یان 12 كورسی ده‌هێنێ, جاری پێشوش وای گوتبوو ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده بێنێ ئه‌وه ئاماده نییه چیدی شه‌ڕاكه‌تی نیوه به نیوه‌ی له‌گه‌ڵ دابكات!! حكومه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌ستێنێته‌وه و, بودجه‌كه‌شیان كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش پارتی هاته ڕێزی ئۆپۆزسیۆن له دژی بودجه‌و هه‌ڵگیرا بۆ دوای هه‌ڵبژاردن. ڕه‌نگه هه‌ندێك ئیجرائاتی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ دابكات و دوور نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌م هاوپه‌یمانی بكات و گفتوگۆی حكومه‌ت دروستكردن بكات. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری به موعاره‌زه‌بوونی یه‌كێتی نیشتیمانی! به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گه‌وره‌و ترسناك ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتی و له‌پارتی ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵات و پاره‌یان لێ دوورخرایه‌وه, به ڕای چاودێران وه‌كو ئه‌وه وایه كه له‌ژێر ئینعاش ده‌ریان بێنیت و ئۆكسجینیان له‌سه‌ر ببڕیت. دوور نییه مه‌رگ چاوه‌ڕێی هه‌ردووكیان بكات یان به لایه‌نی كه‌م ئه‌وه‌نده بچوك ببنه‌وه وه‌كو حیزبه بچوكه‌كانی كوردستانیان لێ بێت یان ئه‌وكات ببنه به‌شێك له مێژوو, وه‌كو مێژوو باسیان لێوه بكرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بووایه نه شۆرش هه‌ڵده‌گیرساو نه ڕاپه‌رین ده‌كراو نه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بوو, به‌ڵام ئه‌وه وه‌زعێك بوو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌وه‌نده ئازا بوون ئه‌و كاره باشانه‌یان كرد ئێستاش به‌و شێوه‌یه خۆیان به‌رپرسیارن له‌و چاره‌نووسه‌ی ئێستای یه‌كێتی كه ئێستا دووچاری بووه‌ته‌وه.
سیما: له‌كاتی چوونتان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئێوه وه‌كو لیستی گۆڕان یه‌كه‌م كار‌و به‌رنامه‌تان چی ده‌بێ بۆ خه‌ڵك كه به‌ڵێنتان داوه ده‌توانن جێبه‌جێیان بكه‌ن؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: دوو كار هه‌یه یه‌ك له كوردستان و ئه‌ویتر له عێراق. ئه‌وه‌ی كوردستان ئێستا وای لێهاتووه خه‌ڵك دابه‌ش بووه بۆ ده‌سه‌ڵات و نا ده‌سه‌ڵات بۆ چینی "براهما"ـو چینی "مه‌نبوز" وه‌كو چینایه‌تی پێش‌و و, چینی "ساده و مه‌والی" ئێستا له كوردستان ئه‌و چینانه باوه, له‌كاتێكدا له هیچ شوێنێكی دنیا نه‌ماوه. یانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت پاره‌و پول و یاسا‌و هه‌موو ئه‌وانه بۆ فیئه‌یه‌كی زۆر كه‌مه, كه پێكهاتووه له (سه‌ركرده‌كانی كورد‌و بازرگانه گه‌وره‌كان و كۆنه مسته‌شاره‌كان و هه‌ندێ دكتۆری بێ ویژدان و...) ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌یه هه‌موو شتێكیان مۆنۆپۆلكردووه. ده‌سه‌ڵاتیش به‌كار بێنن بۆ خوێن مژینی ئه‌و میلله‌ته‌یه. ئه‌و میلله‌ته‌ی كه سه‌دا حه‌فتای پێك دێت له كرێكار‌و جوتیارو مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی مووچه خۆر‌و, مووچه خۆری ساده‌و, هه‌تا جه‌ماوه‌ری دوو حیزبه‌كه‌ش مه‌غدورن له‌و هاوكێشه‌دا, هه‌موو ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته لایه‌ك و چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش له‌لایه‌كی تر.. ئه‌و چینه فراوانه‌ی میلله‌ت بێ ساحێبه! ده‌ردێكی زۆر گه‌وره‌یان ده‌درێتێ بێ به‌ش كراینه له هه‌موو داهاتێك. ئه‌و داهاته گه‌وره‌ی كه ئیستا دێته كوردستان له مێژووی كوردستان وێنه‌ی نه‌بووه, كه‌چی میلله‌ته هه‌ژارو خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌كه‌ی خۆمان, تا سه‌ر ئێسقان لێی بێ به‌ش بووه!! له‌وه‌ش زیاتر فه‌رموو ببینه چیان لێ ده‌كرێت: هه‌رچی مه‌وادی خراپه له ڕێی بازرگانه‌كان و به‌رپرسه‌كانه‌وه دێته كوردستان, ته‌نانه‌ت گه‌نم و مه‌وادی "مُشعّه"ی ئۆكڕانیاش هاتۆته كوردستان! هه‌رچی له شوێنان سه‌رف نابێت مه‌وادی ئێكسپایه‌ره‌و پڕ نه‌خۆشیه دێته كوردستان و ده‌رخواردی ئه‌و چینه زۆر هه‌ژاره‌ی میلله‌ت ده‌درێت به نرخێكی گرانیش! له ئه‌نجامی جم‌و جۆڵ و چالاكی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كان. بۆیه ئێستا ئه‌و میلله‌ته هه‌ر هه‌مووی نه‌خۆشه. رێژه‌ی مردن زۆره.
جینۆسایدێكی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و بازرگانه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره سه‌پێنراوه, گه‌وره‌تر له‌و جینۆسایده‌ی كه له كاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕوویدا. سه‌یریكه به ده‌یان هه‌زار كه‌س به نه‌خۆشی ئه‌و مه‌واده تێكچووه مێژوو به‌سه‌رچوو ئێكسپایه‌رانه ده‌مرن! كاتێك ئه‌و نه‌خۆشانه سه‌ردانی دكتۆره بێ ویژدانه‌كانیش ده‌كه‌ن له جیاتی چاره‌سه‌ری ده‌رمانێكی به‌سه‌رچوویان ده‌درێتێ؟! كه‌واته ئه‌و میلله‌ته سه‌ری لێشێواوه.. له‌هه‌مووانیش سه‌ر لێشێواوتر ناوچه دابڕاوه‌كانن وه‌ك ناوچه‌كانی كه‌ركوك, مه‌خمور, ئه‌وانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌رده‌یان ده‌درێتێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات جارێكی تر ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه له ژێر كه‌پرو نایلۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنن. ده‌بینین ئه‌وانه‌ی كه ته‌عریبیان كردووه شوێنیان گه‌لێك چاكتره‌و (20) ملیۆن دیناریان بۆ بڕاوه‌ته‌وه!؟ هه‌ندێ به‌رپرس ده‌چن له‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان ڕێك ده‌كه‌ون و بڕێك پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن جارێكی تر ده‌یانهێننه‌وه كوردستان! بۆیه هه‌تا ئێستا ئه‌و پاره‌ی كه دراوه‌ته ئه‌و ته‌عریبچیانه كه له‌سه‌دا دووی نه‌چونه‌ته‌وه هه‌ر له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌بوونی پشكیان له‌و كاره؟؟ هه‌رچی میلله‌ته‌كه‌یه له‌وێ شتێكی وای وه‌رنه‌گرتووه, له كوردستانیش ئابلوقه‌ی له‌سه‌ره. هیچ شتێكی بۆ ناكرێت. هیچ موڵكێكی به‌ناو نابێت. سه‌ری لێشێواوه. ئه‌وه وه‌زعی كوردستانه كه پێویستی به گۆڕینێكی زۆر زۆر گه‌وره هه‌یه. هه‌رچی له به‌غدایه هه‌ندێكیان چالاك و دڵسۆز بوون به‌ڵام به‌شه زۆره‌كه‌ی تر ده‌سه‌ڵات وای به‌كارهێناوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له كوردستان هه‌یه (ئه‌و په‌رله‌مانتارو وه‌زیرانه‌ی كه له به‌غدا نوێنه‌ری كورد بوونه) به‌كارهێناوه بۆ كۆمپانیاكان و حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستان, ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه گه‌نده‌ڵن هه‌ڵساون بۆ كاری شه‌خسی به‌كاریان هێناون بۆ نمونه داوای خانوو, داوای مادی, دانانی كه‌سی بێ بڕوانامه بكرێته سه‌فیرو ئیشێكی كۆمپانیا له شوێنێك جێبه‌جێ بكه‌ن و كوڕی به‌رپرسێك یان كچه به‌رپرسێك گه‌نده‌ڵی ده‌كات چاره‌سه‌ری بكه‌ن و به‌رپرسی حیزبێك له‌و حیزبانه له‌وێ گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه داوا له مالیكی و له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه عه‌فوی بكه‌ن, له‌به‌ر ئه‌وه له به‌غداو له‌ناو عه‌ره‌ب خه‌ریكه میلله‌تی كورد به چاوچنۆك و گه‌نده‌ڵ ناوی بڕوات.. ئێمه كاری هه‌وه‌لمان ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌فهومه ڕاست بكه‌ینه‌وه‌و لێنه‌گه‌ڕێین چیدیكه سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و داواكارییه سادانه بكات. سه‌ركرده‌ی كورد ئه‌گه‌ر ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م ده‌بێ ته‌نها داوای چاره‌نووسی مافی میلله‌تی كورد بكات, نابێت داوای پاره‌و بلۆك و مه‌نسه‌ب و ئیشی كۆمپانیا‌و لێبوردن له گه‌نده‌ڵی بكات, ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ین ئینجا ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه به‌غداو پێ ڕابگه‌ین نه‌یه‌ڵین عێراق له به‌ندی حه‌وته‌م ده‌ربچێت تا ته‌عه‌هودی نێو ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر عێراقدا فه‌رز بكرێت و جارێكی تر ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد نه‌كرێت. به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستای كورد له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی, له‌به‌ر دژایه‌تی یه‌كتر, ئاگای له‌و بابه‌ته گرینگه نییه.. هه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و به‌ندی حه‌وته‌مه‌ش ده‌توانین ته‌وافوق جێگیر بكه‌ین كه تا ئێستا ته‌سپیت نه‌بووه. ئه‌و دوو كاره گه‌وره‌یه ئێمه به‌ته‌ماین له به‌غدا بیكه‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ده‌رفه‌ت بدات. له دوای ئه‌وه ئیشی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه ده‌بێت كه له گه‌نده‌ڵی ئاڵاون, له به‌رامبه‌ریشدا گه‌نده‌ڵچییه‌كان ئێمه‌یان پێ ناحه‌زه, ناو‌و ناتۆره له ئێمه ده‌نێن. دیاره ئه‌م كارانه ڕزگار كردنی ئه‌وانیشه له‌و وه‌زعه‌ی كه تێ ی كه‌وتوون, به‌ڵێ كه‌وتوونه‌ته ناو گێژاوێك ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وانیش ده‌ربێنین له‌ناو ئه‌و گێژاوه. وایان لێ بكه‌ین ببنه سه‌ركرده‌و تاكێكی ته‌ندروست له‌و كوردستانه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵ و سامانه ده‌گێڕنه‌وه بۆ میلله‌ت.
سیما: سه‌رنجت چییه له‌مه‌ڕ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه ئیفتیتاحی پێكراوه و كاری تێدا ده‌كرێت, ئایا ده‌بێ ته‌نها باسی شته ناشیرینه‌كان بكرێت و جوانه‌كان نه‌بینرێن؟
مسعود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ده‌بێت ئینسافانه بگوترێت. هه‌ردوولا ببینین. ئینساف ئه‌وه‌یه كه ئه‌و قسانه بكه‌ین و سه‌ركردایه‌تی كورد به ئاگا بێنین..به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی دیكه ماستاو كردنه. جێگه‌ی داخه هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ ئه‌و قسانه‌ی سه‌رده‌می حیزبی به‌عس ده‌كه‌نه‌وه (سه‌ید ڕه‌ئیس ـ ڕه‌ئیس قائید) وای گوتووه. (حزب القائد) وای كردووه. ئه‌و كاتیش ده‌یان گوت (28) ساڵ به‌ر له ئێستا نان نه‌بوو بیخۆین و ئێستا له‌ژێر سایه‌ی حیزبی به‌عسه وا تێربووین, به‌داخه‌وه ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌شداریان له‌سه‌ر پێداهه‌ڵگوتنی حیزبی به‌عس ده‌كردوو ئێستاش به‌سه‌ر ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌ڵده‌ده‌ن, ئه‌و كات ده‌یانگوت سه‌ید ئه‌لره‌ئیس سه‌ددام حوسێن تۆ هیچ هه‌ڵه ناكه‌یت! غه‌ڵه‌تی تۆ له ڕاستی ئێمه دروستتره. ئێستاش به‌هه‌مان شێوه سه‌ركردایه‌تی كوردیان له خشته بردووه به‌و قسانه‌و به چه‌ند ڕاوێژكارێكی نه‌زان و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌وره دراون و خنكێنراون. ده‌ڵێن هه‌ندێ ئیش كراوه, گه‌ر ئێمه به‌وردی سه‌رنج بده‌ین به‌ڵێ بینا كراوه به‌ڵام بینایه‌یه‌ك كه پڕ گه‌نده‌ڵییه. شه‌خسییه... ئه‌و میلله‌ته‌ی من باسم كرد بێ به‌شه له بینای بناغه دروست و بینای بێ منه‌ت, بێ به‌شه له‌و پڕۆژانه‌ی حكومه‌ت. با یه‌كه یه‌كه تیشكیان بخه‌ینه سه‌ر: وه‌زاره‌ته‌كان, وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ, له‌مێژووی كوردستان زراعه ئاوا په‌رت و وێران نه‌بووه وه‌كو ئێستا. پیشه‌سازی به‌هه‌مان شێوه. گشت كارگه‌كان وێران بوون و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان داخران. یانی چی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه, ئێمه كارگه‌ی قوماشمان هه‌بوو, قوماشه‌كه ده‌فرۆشرا له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ده‌گه‌یشته قوبرس و ئیتاڵیا, ئێستا ئه‌وانه هاتوونه كارگه‌ی بیبسیان هێناوه كه هه‌ر هه‌مووی نه‌خۆشی یه. به‌هه‌مان شێوه‌ش ژینگه. له مێژووی كوردستان, ژینگه وا پیس نه‌بووه. هه‌رچی دوژمن پێ ی تێك نه‌چووه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی خۆمان چ به نه‌زانین بێت چ به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی بێت تێك‌و پێكی داوه. سه‌باره‌ت به تاكی كوردیش كه شۆڕشی به‌رپا كردووه و توانیویه‌تی به‌رگری له كوردستان بكات و بیپارێزێت ئێستا ئه‌و به‌رگرییه‌ی پێناكرێت و تاكی كورد ڕووخاوه. دڵنیاشم پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده توڕه‌یه له سه‌ركردایه‌تی شۆڕش چونكه ئه‌وه‌نده غه‌در لێكراوو, مه‌غدوور كراوه جارێكی تر ئه‌و به‌رگرییه‌ی پێناكرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌وه زه‌نگێكی پڕ مه‌ترسییه. بۆیه‌ش ده‌یڵێم بۆ ئه‌وه‌ی زوو به خێرایی به‌خۆمان دابچینه‌وه. تا بتوانین جارێكی تر پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رز بكه‌ینه‌وه. میلله‌تی كورد عه‌شقی شۆرش بكه‌ین و, پێشمه‌رگه ئاش بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی.
سیما: تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه له‌لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه به ڕای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه, ڕای به‌ڕێزتان له‌م باره‌یه‌وه؟
مسعود عه‌بدولخالق: من هیچ لاریم نییه هه‌ركێ بێت بۆ بانگه‌شه ئه‌و حه‌قیقه‌تانه به‌ده‌ر بخات. مانیعم نییه با پارتی و یه‌كێتیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بودجه‌یه‌كی زۆر جوانیان پێشكه‌ش بكردبا به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستان ئه‌و بودجه عه‌لی بابایه‌یان هێنا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و وایانزانی ته‌كانێكه بۆ ده‌نگده‌ران به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌ری گێڕا, پێچه‌وانه‌ی كرده‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده شتی ناڕێكی تێدا بوو له ڕاستیدا ئه‌و واقیعه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان بینرا هیچ كه‌س نه‌ما له‌م كوردستانه هه‌ڵوێستی وه‌رنه‌گرتبێت, ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه به ته‌قالای ڕاگه‌یاندن و مامۆستایانی ئاینی و موعاره‌زه ده‌یكات و نه‌ده‌كرا هه‌مووی به دوو ڕۆژ ئاشكرا بوو. ئاشكرا دیاره له‌لایه‌ك به‌رگری له گه‌نده‌ڵی ده‌كات له‌لایه‌كی تریش ده‌یه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه نه‌مێنێت.. ئیتر ڕه‌ش و سپی به ئاشكرا ده‌ركه‌تووه هه‌تا بۆ خه‌ڵكی ساده‌ش, شتێك نه‌ماوه پرسیار بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێن موعاره‌زه بۆ چییه هه‌موو شتێك به ڕوونی ده‌ركه‌وتووه. به‌راستی من له جێی سه‌ركردایه‌تی كورد بم ئیستیقاله ده‌ده‌م له‌پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته. له ڕووم نایه‌ت بێمه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان یان بێمه ناو خه‌ڵك, به‌و بودجه‌یه, به‌پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته بێ به‌خت و پاك و لێقه‌وماوه, ماڵی شه‌هیدو ئه‌نفال و نانی پێشمه‌رگه به‌و شێوه‌یه بخورێت و به‌هه‌ده‌ر بدرێت. نازانم چۆن ئاوا ده‌توانن به‌سه‌ر بڵندی بێنه سه‌ر (تی ڤی) یه‌كان و لێدوان بده‌ن؟!
من له ڕووم نایه‌ت به‌ڵكو دوور ده‌كه‌ومه‌وه و ئیستیقاله ده‌ده‌م. داوای لێبوردنیش له‌و میلله‌ته ده‌كه‌م یاخود حكومه‌ته‌كه ته‌سلیمی موعاره‌زه ده‌كه‌م یان ته‌سلیمی ده‌ستێكی ئه‌مینی ده‌كه‌م.
سیما: ئاشكرا بوونی گفتوگۆ نهێنییه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان باییز و كه‌مال كه‌ركوكی چی به خه‌یاڵ داهێنایت؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئه‌وه برینێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه یانی چه‌ند ساڵه له‌په‌نایان كه داده‌نیشن ئێمه دڵمان پێخۆش بوو به‌و سه‌ركردانه كه داده‌نیشن له قازانجی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره وامان ده‌زانی ئه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكه بۆ یه‌كخستنی كوردستانه یان وا تێده‌گه‌یشتین ئه‌وه موزه‌كه‌ره‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئیشه‌ڵا عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ڕزگاری بێت له زیندانی, یان كۆتایی به ژیانی هه‌ژاری بێنن، یان له‌باره‌ی چاره‌نووسی میلله‌تی كورده؟؟؟ كه‌چی ئێمه نه‌مانزانی ئه‌وه سه‌ر له‌بن گوێی یه‌كتر ده‌نێن و ئه‌و نه‌خشه‌و پیلانه داده‌نێن كه چۆن فێڵمان لێ بكه‌ن و داهاتمان دابه‌ش بكه‌ن. جێگه‌ی داخه ده‌بێت مێژوو چۆن بینوسێت بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
سیما: سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم, ئێوه وه‌كو لیستی گۆڕان تا چه‌ند ووته‌كانتان به دژی خۆتان زانی؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی دادگا نییه؟! گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم كردی ئه‌وه بوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی كرد. ده‌بێت بڵێ په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دادگا له‌چوارچێوه‌ی یاسا هه‌ڕه‌شه بكات, نابێت بڵێ ئه‌وانه جێگایان نابێته‌وه له كوردستان؟!! ئایا به چ ده‌سه‌ڵاتێك وا ده‌ڵێت؟ به‌ڕاستی ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌قڵییه‌تی پێش شه‌ڕی براكوژی كه شه‌ڕی برا كوژی لێهه‌ڵگیرسا. نابێت ڕاوێژكاره‌كان, ده‌وروبه‌ری هانی بده‌ن و هه‌ڵه‌ی پێبكه‌ن, هه‌روه‌ك زۆرجار هه‌ڵه‌ی گه‌وره به‌و سه‌ركردانه كراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك ڕووبه‌ڕووی كورد بۆته‌وه له‌لایه‌ن دراوسێ دوژمنه‌كانی..
سیما: شتێك ماوه بیڵێیت؟مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئێمه له كۆتاییدا له‌دووای هه‌موو بانگه‌شه‌كان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان جارێكی تر ده‌بێت برایه‌تی بچه‌سپێته‌وه, برایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه. ئێمه بتوانین سه‌رۆك كۆمارێكی كورد بچه‌سپێنینه‌وه, بتوانین (سه‌رۆكی هه‌رێم)مان سه‌رۆكێكی نا حیزبی بێت. سه‌رۆك كۆماریش به‌هه‌مان شێوه. بتوانین سه‌رۆكی هه‌رێم له حیزب دوور بێت, باوه‌شی ئه‌وه‌نده فراوان بێت رۆلی باوك ببینێت كه چۆن بۆ پارتی باشه ئاواش بۆ گۆڕان باش بێت و ئاواش بۆ یه‌كگرتوو, یه‌كێتی و, ئیسلامی باش بێت. چۆن بۆ چینێك له خزم و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی باشه ئاواش بۆ دوورترین هه‌ژاروو فه‌قیری میلله‌تی كورد باشبێت و ئومێدیان به‌وه‌بێت, چونكه ئه‌وه موئامه‌ره‌و پیلانی ده‌ورووبه‌ره ده‌یه‌وێت سه‌ركرده‌كان له‌و میلله‌ته جیا بكاته‌وه به ئاسانی هه‌ردوولای ته‌رت و وێران بكات. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاشتكردنه‌وه‌یه‌كی گشتییه له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌یه‌كی ڕه‌وای دیموكراسیدا..
[email protected]تێبینی/ ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره 20ی رۆژنامه‌ی سیمادا بڵاوكراوه‌ته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست